كارۆخ مەلائەسعەد: گۆرانیبێژ (ڕائید شامل) بە نیازە لەگەڵ خانمەگۆرانیبێژ (نینا جەمال) دووێتێك بكەن، وەكوو خۆیشی ئاماژەی بۆ دەكات پڕۆژەیەكی هونەریشی لەبەر دەستدا هەیە و ئەو پڕۆژەیشی بەرهەم هێنانی ئەلبوومێك و چەند كارێكی هونەری دیكەیە.
(ڕائید شامل) بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند سەرقاڵی بەرهەم هێنانی ئەلبوومێكی گۆرانیی چاوەڕوانیش دەكرێت ئەو ئەلبوومەی لە ئاییندەیەكی نزیكدا بڵاوبكاتەوە.
(شامل) لە بارەی ئەلبوومە نووێیەكەی بۆ دەڵێت: “ئەو ئەلبوومەم خۆی لە 7 تراك دەدات و سەرجەم ئاواز و تێكستەكانیشی هی خۆمە. میووزیكەكەیش لە كوردستان كاری بۆ كراوە لە شاری هەولێر، لە ستۆدێۆی سۆڵۆ. هاوكات پلانیشم وایە كە لەم ئەلبوومەمدا كلیپ بۆ دوو تراك بكەم.”
گوتیشی: “هەموو خەرجییەكانی ئەو سێدییە تازەیەم لە ئەستۆی خۆمە و هیچ لایەنێك هاوكاری نەكردوومە، تەنیا “ڤین تی ڤی” ئەركی بڵاو كرنەوەكەیم بۆ دەگرتە ئەستۆ.”
زیاتر گوتی: “بڕیارمانداوە گۆرانییەكیش لەگەڵ خانمەگۆرانیبێژ (نینا جەمال) بە دووێت بچڕین، هەروەها لەگەڵ ئەم خاتوونە بۆ ئەو كارە بیرمان لە دروستكردنی كلیپێكیش كردووەتەوە.”
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ناوبراو ئەوەیشی خستە ڕوو كە دوو هونەرمەندی دیاری كوردستان دوایان لێی كردووە ئاواز و تێكستیان بداتێ، بۆیە پێی وایە لە ئاییندەیەكی نزیكدا، بە خۆشحاڵییەوە ئەو كارەیان بۆ دێنێتە بوون.