کاتێک دەست ئەبەم و ئەمەوێ دەرگای زانکۆ بترازێنم هاوار بکەم ئەى ئەوانەى لە ژوورە تاریکەکاندا باس لە مەعرفە ئەکەن وا لە ڕووناکی شەقامدا مەعرفە ئەکوژرێت تاکەى ؟؟؟
کەى پێکەوە دەستی چەک بگۆڕینەوە بە پێنوس بە کوردی بنوسین مرۆڤم دەبێت بژیم نەفرەت لە چەک ؟؟
بەڵام ڕەشەبای بێئومێدی دەستم ئەگرێ ، شنەى تەنهایی ئاوێزان بە بۆنی فرمێسک دەستم ئەگرێ
لەپڕ بە دەنگی چپە دوو مەرگ لە تەنیشتمەوە پێم ڕائەگەیەنێت
– من مەرگم لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتان ڕاسپێردراوم لەگەڵتان بم بڕوانە بزانە چەندانی تر مەرگ هاوەڵیانە ؟؟
+ کام جۆر لە مەرگ؟؟؟ مهرگی سهرشهقام ومهرگی ڕێژوانهکان مهرگی شاره زامارهکهم دیاری کام جۆر لەمەرگم ڕادەست ئەکەیت ؟؟
مەرگی ڕۆح یاخود مەرگی جەستە ، مەرگی وشەکانمان یاخود مەرگی بیرکردنەوەکان ؟؟؟؟؟؟
دەستم وڵاکە تۆ ئەى مەرگ ،، ئێمە ژیان بەیان ئەکەین
تۆ شکستخواردوى ئەى مەرگ ،، تۆناتوانی مەرگی ڕۆح ڕابگەیەنیت … وەک چۆن شکستت هێنا لە ونکردنی ڕۆحی ڕێژوانەکان سورکێوەکان و ئومێدەکان………
تۆناتوانی مەرگ ببەخشیت بە وشەکان .. وەک چۆن ئەوانی ڕایانسپاردویت ناتوانن بیخوێننەوە
تۆ ناتوانیت بیرکردنەوەم بوەستێنی
ناتوانیت هاوارم بخکێنیت ناتوانیت فرمێسکم زیندانی بکەیت
بیرکەرەوە ئەى ئەوەى مەرگ ڕائەسپێرى ونم بکات … بیرکەرەوە بۆ بۆ ئەتەوێ گوڵ بێ ڕەنگ بێت ، بۆ باران بێدەنگ بێت ؟ بۆ ڕەشەبام بێ جوڵە بێت ؟ بۆ گهنجانی شارهکهم بکوژرێن وبۆ مێردمناڵای سلێمانی فیشهک باران بکرێن ؟؟بۆ سلێمانیم وێران بێت ؟؟؟
دڵنیام ناگەیتە وەڵام ،،، تۆ ئهی دهسهڵات ئهی ڕهنگی زهرد تا ئەو کاتەى فێر ئەبیت بۆنی گوڵێک بکەیت ، تا ئەوکاتەى زمانی درەخت فێر ئەبیت و ئەیدوێنی ، تا ئە کاتەى هەست بە دەستی باران ئەکەیت دەستت ئەگرێت تا ئەکاتەى ئاسمان خۆرى دوای باران پێ ئاشنا ئەکات ………….
تا ئەکاتە لە گەڵ مەرگا ئەدوێم
ژوان جهمال
3.3.2011