ئەمڕۆ ٢٠-٥-٢٠١٢ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەندی خۆشەویست و لێهاتوو چۆپی لە کەناڵی ڤین تیڤی بۆ یەکەم جار بڵاو بووەوە، هەرچەندە هونەرمەند چۆپی گۆرانی ڕەسەن و مەقاماتی زۆرە و گرنگییەکی تەواوی داوە بە فۆلکلۆری کوردی، بەڵام ئەوە یەکەم جارە حەیران دەکات بە کلیپ.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا هونەرمەند چۆپی وتی ئەو پارچە حەیرانە لە ناوجەرگەی فۆلکلۆری کوردەوارییەوە هاتووە و پێشکەشی دەکەم بە هەموو ئەوانەی کەلتور و هونەری کوردیان خۆش دەوێت،هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئەو کلیپە هونەرمەندی بەڕێز شۆڕشڤان بە ئەنجامی گەیاندووە و تراکێکە لە ئەلبومی شارا کە لە ستۆدیۆی میلۆدی لە هەولێر تۆمار کراوە، هونەرمەند هێمن حوسێن دابەشی کردووە و ئەندازیاری دەنگ هونەرمەند ئاکۆ ئومەرە.
هەروەها هونەرمەند چۆپی گوتی وێڕای سوپاسی بێپایانم بۆ گروپی مۆزیك ،زۆر سوپاسی ئەو هاوڕێ و دۆستانە دەکەم کە لە کلیپەکەدا دەرکەوتوون و چەندیین کاتژمێریان لە کاتی خۆیان تەرخان کرد بۆ من و هونەرەکەم،هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بەرگدروی سۆلاف لە ئەڵمانیاwww.sulaf-mode.de .