تابلۆ حه‌سه‌ن : له 10 و 11 ئه‌م مانگه‌دا داستانی ئازاد کردنی دوو شاری کورد و کوردستانی یاد ده‌که‌ینه‌وه ، کفری و دوزخورماتوو که دوو ئه‌ندامی زیندووی جه‌سته‌ی که رکووکی دڵه گه‌وره‌که‌ی کوردستانه ،
سه‌ره‌رای سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی دوژمن که هه‌موو توانه‌مای خۆی خسته گه‌ڕ بۆ گۆڕینی پێناسه‌ی که‌رکوک و ده‌سته‌خوشکه‌کانی به‌ڵام نه‌یتوانی ژیله‌مۆی خه‌بات و بهرخوردانیان بگۆڕێت بۆیه له رۆژی ڕاپه‌ڕیندا به یه‌ک ده‌ست زه‌بری شێرانه‌یان وه‌شاند و پڕ به گه‌روویان هاواڕیان کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئامێزی نیشتمان.
ئاخ بۆ ئه‌و ساته پڕ شکۆیه‌ی کورد، که هه‌مو یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌ک ده‌نگ بوون و یه‌ک ئامانجی پیرۆز کۆی ده‌کردنه‌وه‌و هه‌موو پێکه‌وه هه‌ڵمه‌تیان ده‌دا، جه‌ماوه‌ر به‌خوێن سوێندی کوردستانی خۆیان ئیمزا کرد، به‌ڵام ده‌بێت له یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ریندا ڕۆڵی که‌سانی ڕێکخه‌ر و ڕابه‌رو فه‌رمانده‌مان له بیر نه‌چێت، ئێمه لێره‌دا که باس له که‌سێکی وه‌ک عوسمانی حاجی مه‌حمود ده‌که‌ین ده‌بێت به په‌نجه‌ی شایه‌تمان ئاماژه بۆ رۆڵی شه‌هیدی فه‌رماند حه‌مه ڕه‌ش درێژ بکه‌ین که له شاره دزراوه‌که‌ی خورماتوو که هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا له لایه‌ن باپیرانی کورده‌وه ( خێر مه‌تی ) ه‌وه هاتوووه‌ته دامه‌زراندن و به‌رامبه‌ر هێڵی سنووری دزرامان زنجیره چیای حه‌مرین و هه‌ر به پێوه خوێنی خۆی به‌خشی به کوردستانه‌که‌ی ( دروود له یادی پیرۆزی حه‌مه ڕه‌ش ).
عوسمانی حاجی مه‌حمود خاوه‌ن پاقژترین ڕێره‌وه له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی خۆیدا ، ئه‌و له پێشمه‌رگه‌یه‌کی هه‌رزه‌کاره وه ده‌ستی پێ‌کرد تا گه‌یشته پله‌ی وه‌زیری ناوخۆی کوردستان و له‌م نێوانه‌دا ده‌یان سه‌روه‌ری و قاره‌مانێتی تۆمار کرد، ئه‌و هیچ واسیته‌یه‌کی نه‌بوو ، نه کوڕی فه‌رمانده‌یه‌ک بوو ، نه خزمی پێشره‌وێک، نه خاوه‌ن سه‌روه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندێک، نه فرتوفێلێ سیاسه‌تمه‌دارێک، تێشووی رێگای خه‌باتی ئه‌و دڵسۆزی و خاوێنی و ڕاستگۆیی و ماندوونه‌ناسی بوو، له کوێرهگوندێکی ئه‌و گه‌رمیانه په‌سته ، له کارێزه‌ی حه‌مه‌ی که‌یفه هاته دونیاوه ، له هه‌رده‌ی زه‌نگه‌نه‌وه فێری کهڕوفهڕی پارتیزانی بوو ، له بنه‌ی جافه‌وه فێری سینهسافی بوو، له ده‌شتی شاکهلهوه فێری قه‌ڵه‌مبازی که‌ڵه ئاسکه‌کان بوو ، له ئیبراهیم خانی ده‌لۆوه فێری هه‌ڵمه‌تبردن بوو، له ده‌شته به پیته‌که‌ی زهنگاواتهوه فێری به‌خشش و چاوتێری بوو، له ناوچه‌ی داوده‌وه فێری ماندوونهنهسی بوو، له حه‌مرینه‌وه فێری ته‌سلیم نه‌بوون بوو به ئیراده جۆراوجۆره‌کان.
عوسمان به گیرفانێکی خاڵیه‌وه هاته مه‌یدان و به هه‌مان گیرفانه‌وه و له عه‌سری گهندهڵمه کشایه‌وه که جێگای داخه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و به‌جێی هێشت به ئاسانی پڕ ناکرێته‌وه.
ده‌توانین بڵێین که ئه‌ستێره‌ی عوسمان له دوای ئه‌نفاله بهدناوهکهوه که وته دره‌وشانه‌وه، کاتێک ئه‌و درێژه‌یدا به خه‌باتی پارتیزانی له‌و پێده‌شتی گه‌رمیانه کاکی به کاکیی بێ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه شه‌هیده‌دا تاقه ماڵه کوردێک مابێت، ئه‌مما له ڕاپه‌ریندا ئه‌و عوسمانه ئافسانهکهی سه‌دامی له ژێڕ پێنا که بارقی حاجی حینته بوو ، ئه‌و کابرایه‌ی سینگی به چل نیشانه‌ی ئازایه‌تی ویسامی سه‌دامی رازێندرابوو له پێش ئه‌م عوسمانی بن مه‌حموده و پێشمه‌رگه‌کانی و خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیودا بوو به تاڵه پووشێکی به‌ر ڕه‌شه‌با، هه‌ر له‌و داستانه‌دا حاجی مه‌حمودی باوکی و عومه‌ری برای و چه‌ندین خزمی نزیکی بوون به قوربانی ڕاپه‌ڕین که ده‌بابه‌کانی مونافیقه‌کان به سه‌ر لاشه‌ی پیرۆزیانه‌وه گووزه‌ری کرد به‌ڵام عوسمان بۆ چرکه‌یه‌کیش سه‌نگه‌ری چۆڵ نه‌کرد ، یه‌ک دڵؤپه فرمێسک چاوه‌کانی ته‌ڕ نه‌کرد ، به‌ڵکو رقی پیرۆزی ئه‌ستوورتر کرد ( هه‌ر که‌سێک ئه‌م مه‌شهه‌ده بێنێته به‌چاوی خۆی و به چاوی ویژدانه‌وه کاره‌ساته‌که ببینێت ئه‌وجا ده‌زانێت چی هه‌ڵوێستێکه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عوسمان) .
به‌ڵێ باجی وه‌ته‌ن وا ده‌درێت ، ئه‌رکی هاوڵاتی بوون ده‌بێت وا بێت ، قودسیه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌مه‌یه نه‌ک ئه‌و مێرد مناڵه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاری گه‌یاندی به کورسی نیابه‌ت له په‌رله‌مانی کوردستان و بێشه‌رمانه پێشمه‌رگه‌ی به میلیشیا پێناسه کرد، ئاخر بۆیه پێویسته مرۆڤ بۆ ئه‌م نه‌وه‌ییه پێناسه‌ی پێشمه‌رگه و شۆڕش و پیاوه مه‌زنه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان نیشان بدات نه‌وه‌ک له غه‌فڵه‌تی سیستی ڕاگه‌یاندنی کوردی‌دا ئه‌م جۆره که‌سانه و له ژێر تینی چالاکی ڕاگه‌یاندنی دوژمنانمان کوفری نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن .
من ئه‌م چه‌ند دێره وه‌ک کچێکی سلێمانی ده‌که‌م به گه‌ردانه‌ی شانازی ده‌یکه‌مه گه‌ردنی کاکه عوسمانی حاجی مه‌حمود له‌و ڕوانگه‌یه‌ی که ده‌بێت مرۆڤی زیندوو پێش مردوو خه‌ڵات بکرێت، داواش ده‌که‌م له سه‌رۆکی خۆشه‌ویست کاکه مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی کوردستان کاک عوسمان و که‌سانی وه‌ک ئه‌و بکاته به‌رنامه‌ی رێزلێنان.