تابلۆ حه‌سه‌ن : لای مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستان وه‌کو یه‌ک جوانن ، پیرۆزن ، به‌هادارن، به پێچه‌وانه‌وه له کن مرۆڤی سه‌رلێشێواو که هه‌ر وه‌ک داشی دامه باکاردههێنرێن هیچ شتێک به‌های نیه، نه کورد، نه کوردستان ،نه خوێنی شه‌هید، نه سه‌ندوقی ده‌نگدان ونه واتا جوانه‌کانی دیموکراسی،
له کن تاخمی دووه‌م شارچێتی به‌رامبه‌ر نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌گرێته‌وه، ئه‌م خاڵه‌یان به‌زه‌قی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بوو له خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی، بێگومان ئه‌م باسه خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی سلێمانی ناگرێته‌وه به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی فرسه‌تی به‌ده‌ستهێنانی داواکاریه‌کانیان له خه‌لکی سلێمانی له چنگ ده‌رچواند، ئه‌وانه‌ن که سێبه‌ری ڕه‌شی خۆیان سه‌پاند به سه‌ر خه‌ڵکه‌وه و ده‌یانه‌وێت به فیتی دوژمنانی گه‌لی کوردستان جارێکی دیکه شه‌ری براکوژی ده‌ستپێبکه‌نه‌وه ، به‌ڵێ ئه‌وانه‌ن ده‌یانه‌وێت جۆرێک له بوغز و کینه و دوژمنایه‌تی له نێوان گوندێک و گوندێک، شارێک و شارێک، هه‌رێمێک و هه‌رێمێک، زاراوه‌یه‌ک و زاراوه‌یه‌ک و له دوایشدا مرۆڤێک و مرۆڤێکی تری وڵاته‌که‌مان بچێنن، مه‌خابن ، کۆمه‌ڵێک دووی ئه‌م جۆره غه‌ریبه‌ی سیاسه‌تمه‌داری نیشتمانه‌که‌مان که‌وتوون که هه‌رچه‌نده به‌ژماره که‌من به‌ڵام به‌شی روخاندنی ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌که‌ن، چوون بیناسازی ساڵانی پێویسته و روخانیش ره‌نگه ته‌نها چه‌ن ده‌مژمێرێکی به‌س بێت، بیناسازی عه‌قڵی پێویسته و روخاندنیش چه‌قۆ و به‌رد و باڵته‌ی به‌سه .
شاعیرێک له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و پیری خۆپیشاندارهکهی سلێمانی که‌وته رێ و ویستی به وته‌یه‌ک به‌شداری خۆی بسهڵـمێنێت که‌چی به پێڵاو وه‌ڵام درایه‌وه و به دڵێکی شکاوه‌وه به‌ره‌و قه‌ڵاو مینارهکهی هه‌ولێر گه‌رایه‌وه ، ئه‌و شاعیره هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له زانکۆیه‌کی به‌ناوبانگی وه‌ک سۆربۆن له فه‌ره‌نسا و چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نی له‌و وڵاته پێشکه‌وتووه ئاوێته‌ی کلتورێکی باڵای سیاسی ئه‌وروپا بووه .
له به‌رامبه‌ر ئه‌ودا ، شاعیرێکی سلێمانی که به‌رژه‌وه‌ندی رۆژ چۆن بێت وه‌ک حه‌ربای شیعر ئه‌و ره‌نگه ده‌گرێت، هه‌ر رۆژێک دوای شاعیره‌که‌ی هه‌ولێر هاته ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ر و که ڵلهشیعری خۆی شکاند و چه‌پڵه‌ی بهخشیشیشی وه‌رگرت ، ئه‌و چه‌پڵه‌ش بۆ شیعره‌که نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی بۆ سلێمانیچێتی شاعیره‌که بوو ، ڕه‌نگه بڵێن بۆ ، حه‌قی خۆتانه ئه‌و پرسیاره‌ش بکه‌ن، وڵامه‌که‌ش هه‌موتان ده‌یزانن بۆیه ده‌بوو ئه‌و پرسیاره نه‌که‌ن !
ئاخر یه‌کێک له هێماکانی گه‌نده‌ڵی له کوردستان ئه‌و شاعیره‌یه، کامتان ئه‌وه نازانن که ملیاره‌ها له پاره‌ی وڵات درایه ده‌ستی راستی و به ده‌ستی چه‌پی دای به چاپخانه‌یه‌کی مۆدهێل شه‌ست و دووی ئه‌ڵمانی و به‌رهه‌مه‌که‌شی ته‌نها له دووباره و ده باره له چاپدانه‌وه‌ی شیعره‌کانی خۆیه‌تی چی به کاڵی و چی به کوڵاوی ، چی به کوردی و چی به ته‌رجه‌مه‌ی سه‌قه‌ت بۆ عه‌ره‌بی، ساڵانێکی زۆر کاکی شاعیر شاعیری عه‌رش بوو، عه‌رشیش له خزمه‌تی ئه‌و بوو به باڵه‌خانه‌و پاره و ته‌نانه‌ت حیمایه‌و شۆڤێریشهوه ، ئه‌دی ئه‌و ئیلهامه ساتیه چی بوو له پڕ له ئاسمانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی و شتی تریش دابارییه سه‌ری که وای لێ کرد بێت هه‌مان ئسلوبی جاوێندراوی چه‌نین ساڵه‌ی بخوێنێته‌وه ، {کاتێک سالم کوژرا ئیتر دیواری بێده‌نگی رووخێندرا !!} .
جا شاعیری پێشه‌نگ شیعری تۆ بۆ تا ئێستا تۆزی له‌و دیواری بێده‌نگییه‌ی هه‌ڵنه‌ساند !؟
میلله‌ت به‌ئاگایه .