مەسعودى مەلا هەمزە: دواى چەندین کارى فیلمسازى و دراماو فیلمى دیکۆمێنتى، لە ئێستادا هونەرمەند ئەمیر تەها بە فیلمى دیکۆمێنتى “هاوارى بێدەنگ” لە فێستیڤاڵێکى پۆڵەندا بەشدارە. ئەم فیلمە کە کارێکى دیکۆمێنتیەو باس لە کێشەو ئازارەکانى ئافرەتانى کورد دەکا، پێشتر لە هەولێر نمایشکراوەو ئەم نمایشە دەبێتە یەکەم بەشدارى لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمیر تەهاى دەرهێنەر لە لێدوانێکدا گوتى: فیلمى دیکۆمێنتى هاوارى بێدەنگ کە خۆم کارى دەرهێنانم بۆی کردووەو باس لە کێشەکانى ئافرەت و ژنى کورد دەکا لەخولى حەڤدەمینى فێستیڤاڵی کامێرا ئۆیسکۆرا لە پۆڵەندا نمایش دەکرێت، کە ئەوە بۆمن مایەى خۆشحاڵیەو هیوادارم بتوانم لەرێگاى بەرهەمەکانم خزمەتێکى بچووکى کورد بکەم”
شایانى باسە ئەمیر تەها تاکو ئێستا خاوەنى چەندین بەرهەمەو لە فێستیڤاڵە ناوخۆییەکانیش خەڵاتى بەدەستهێناوەو بەفیلمى دیکۆمێنتى “لایلا قاسم هێماى بەرخودان” بەشدارى لە فێستیڤاڵی فیلمى کوردى لە لەندەن کرد.