كارؤخ مةلائةسعةد. گۆرانیبێژی (پۆپ)، (هێمن خالید) كە دانیشتووی ئەمریكایە و دەیەوێ خەڵك بە (دۆشكە) ناوی بێنن، ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە بۆ ئەوەی لەگەڵ هونەرمەندی ناوداری جیهانی (شاكیرا) بێنە كوردستان، بە مەبەستی چڕینی گۆرانییەك بۆ ئەنفال و جینۆسایدەكەی كوردستان و قوتابخانەیەكیش بۆ منداڵانی كورد دروست دەكەن، كە تێچووەكەی ئەو قوتابخانەیەیش (شاكیرا) خۆی دەیگرێتە ئەستۆ. هەروەها (شاكیرا) لەم وەختانەدا بەردەوام لە ئەمنییەت و ئارامیی كوردستان دەكۆڵێتەوە و ئاگای لێیەتی.
ڕۆژنامەی “هەولێر” لەگەڵ بیستنی هەواڵی هاتنی (شاكیرا) و (دۆشكە) بۆ هەرێمی كوردستان، ڕاستەوخۆ پەیوەندیی كرد بە گۆرانیبێژی كورد (دۆشكە) و لەمبارەیەوە دیمانەیەمانەیەكمان لەگەڵ ڕێك خست.
* بۆچی هۆگرانی هونەر لە كوردستاندا هێشتایش نازانن (دۆشكە) كێیە؟
ــ من خەڵكی شاری سلێمانیم و لە تەمەنی منداڵییمەوە لە ئەمریكا گریساومەتەوە و، هەر لەوێیش ڕووحییەتیەتێكی هونەریم لا دروست بوو و، تێكەڵ بە ستایلی ڕاپ بووم.
* (دۆشكە) ناوی خۆتە یان نازناوە؟
ــ دوور لە نیشتیمانم و نەهامەتیی میللەتەكەم زۆر بەسەخەتی گرفتاری كردم. كاتێك كە لە دوورەوە دەمبینی گەلێك كارەساتی دڵتەزێن لە وڵاتەكەمدا ڕوو دەدات، وەك كیمیاباران و ئەنفال و جینۆساید، لە لایەكی دیكەوە ئازەرەكانی خۆم و بینینی میللەتانی دیكە، كە ئەوان بەوپەڕی سەربەخۆیی و ئازادانە دەژیاتن، دووبارە بێوڵاتی و نائارامی دەچووە ناخ و ڕۆحمەوە.
شڵەژابووم بەوەی كە چۆن بتوانم لە گۆشەیەكەوە خزمەتی نیشتیمانەكەم بكەم! چی بكەم؟ كە ئێستا كاتی شاخیش نەماوە بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە كوردستان و ببمە پێشمەرگە، تاوەكو لە بن بەردێكدا دابنیشم دۆشكەیەك بێنم و بینێم بە سینگی دوژمنەكانمانەوە.
بە هۆی ئەو خەمانەوە ناوی (دۆشكە)ـم هەڵبژارد، ئەگینا من (هێمن خالید)ـم.
* پەیوەندیت لەگەڵ هیچ كام لە گۆرانیبێژە ئەمریكی و جیهانییەكاندا هەیە؟
ــ بەڵێ پەیوەندییەكی توندوتۆڵم لەگەڵ زۆربەیان هەیە، بۆ نموونە لەگەڵ هونەرمەندی جیهانی (شاكیرا) هونەرمەندی ناودار (دادی یانكی) و (تەتیا) كە ئەویش خانمەگۆرانیبێژێكی وڵاتی ئینگلیزە و، گۆرانیشم لەگەڵیاندا چڕیوە.
* (شاكیرا)ت چۆن ناسی؟
ــ (دادی یانكی) هاوڕێی گۆرانیبێژی كۆلۆپی (شاكیرا)ـە، لە دانیشتنێكیاندا ناوبراو گوێی لە دەنگی من دەبێت و لێم دەپێچێتەوە. (دادی)ـی هاوڕێشم پێی دەڵێت:”هاوڕێیەكی خۆمە و خەڵكی كوردستانە و بە یەكەوە گۆرانیمان گوتووە.
ئیتر لەو ڕێگەیەوە یەكترمان ناسی.
هەروەها دوای یەكتر بینیمان ڕۆژێك لای (شاكیرا)، تەواوی ئازار و چیرۆكە ناخۆشەكانی كوردم باس كرد، بەسەرهات و ڕووداوی ئەنفالكردنەكەی كورد لەلایەن ڕژێمەوە زۆر بێ¬تاقەتی كرد. هاوكات ئەویش ڕاستەوخۆ بیرۆكەی گۆرانییەكی لا گەڵاڵە بوو، كە بە هاوبەشی بیچڕین بۆ ئەنفال و گۆرانییەكەیش بە هەرسێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و ئیسپانی بێت. ئێستایش ئەو گۆرانییەمان تۆمار كردووە، كە هۆنراوە كوردیەكەیشی (هیوا خەتاپ) نوسیوویەتی.
* كلیپ بۆ ئەو گۆرانییە دەكەن؟
ــ لەگەڵ شاكیرا لەمبارەیەوە قسەمان كردووە، بەڵام ئەو ڕای وایە ئەو كلیپە دەبێ لە كوردستان بیكەین.
سەرجەم منداڵە بێ باوك و دایكەكان دەركەون لەو كلیپەدا و بە یەكەوە گۆرانیی ئەنفال بڵێنەوە. لە ئێستاوەیش بەڵێنی داوە لەگەڵ هاتنی بۆ كوردستان قوتابخانەیەكی گەورە دروست بكات بۆ نەوەی ئەنفالكراوەكان.
ئێستایش لەسەر ئەوە ماوین حكوومەتی هەرێم بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە بانگەشەیەكی بۆ بكات و ئەمنییەتەكەی پارێزراو بێت. لەوەیش دەچێت تا مانگێكی دیكە ئێمە لە كوردستان بین.