ئازاد کوردی : له به‌ناوبانگترین فیلم ئه‌کادیمی ( ریتس) له بروکسل ده‌خوێنێت. ئێستا له کۆتایی ساڵی خوێندیه‌تی و دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه له فیلم ساڵی ئاینده خۆی بۆ ماسته‌ر ئاماده ده‌کات و یه‌که‌م پڕۆژه‌ی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشکه‌ش ده‌کات که ئه‌میش فیلمێکی هه‌شت خوله‌کییه هه‌ر له ئێستاوه کاری بۆ ده‌کات و چه‌ند گرفتێکیش له جێبه‌جێکردنی هاتۆته ڕێگای. له کۆمه‌ڵێک کورته فیلمی به‌لجیکی به‌شداریکردووه. باڤی یاسین فه‌قێ سه‌عید له دایکبووی ساڵی 1988 ه و 9 ساڵیشه له به‌لجیکا ده‌ژیت. له دیدارێکی تایبه‌تی چرا تیڤی خاتوو باڤی تیشکی خسته سه‌ر کار و پڕۆژه و خه‌ونه‌کانی و له‌م گفتوگۆیه‌ماندا بۆمان ده‌رکه‌وت تا چه‌ند باڤی و سینه‌ما ئاوێته‌ی یه‌کترن و خۆشه‌ویستی باڤی بۆ سینه‌ما تا چ ڕاده‌یه‌که.!؟
سینه‌ما بۆ تۆ چی ده‌گه‌یه‌نیت ؟
سینه‌ما واتای بینینی ژیان به شێوازێکی جیاواز، بینینی یه‌ک دیمه‌ن له هه‌موو زهویهکانیهوه. سینه‌ما قووڵترێکه له ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌ی خۆمان، سینه‌ما جوانترین ئیبداعی به‌شه‌رییه‌ته، گه‌وره‌ترین وه‌همه و تیاماندایه سه‌رسامترین ڕاستی تیا دروست بکه‌ین. ئه‌گه‌ر بێین باس له تێڕوانینم بۆ سینه‌ما بکه‌م ئه‌وا به دێرێک و دوو دێر نایه‌ته کۆتایی.
بڕیاری خوێندنت بۆ سینه‌ما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌ی ؟
هه‌ر له‌منداڵییه‌وه خۆشه‌ویستیم بۆ فیلم بوو به بڕیاری کۆتایی. سه‌ره‌تا زۆر حه‌زم ده‌کرد ببم به ئه‌سترۆناوت یان شوێنه‌وارناس، دوایی بۆم ده‌رکه‌وت که من ئه‌م بوارانهم له ڕێگای فیلمه‌وه خۆشده‌وێت، نه‌ک خودی ژیانی سه‌ر مانگ و شوێنه‌وار، ئه‌مه بوو به هه‌وێنی ئه‌وه‌ی بواری فیلم هه‌ڵبژێرم.
ده‌ڵێن باڤی حه‌ز ده‌کات هه‌موو شتێک له ژیانی ڕۆژانه‌ی پێرفێکت بێت ؟
به پێکه‌نینه‌وه، ڕاسته من که‌سێکی پێرفێکسێۆنیستم، حه‌ز ده‌که‌م هه‌موو شتێک پێرفێکت بێت، ئه‌مه‌ش زۆر جار وام لێده‌کات که زۆر شتم بوێت له یه‌ک کاتدا
ئه‌ی له کاتی بڕیارداندا ؟
خۆم خاوه‌نی بڕیاری خۆمم، له ژیانمدا که‌س بڕیارم بۆ نادات.
هانده‌ری باڤی کێیه ؟
باوکم کۆن که نۆ ساڵان بووم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی شیعر ده‌نووسێت وای لێکردم که ڕێز له هونه‌ر بگرم. له‌لایه‌کی تر دایکم یارمه‌تیده‌ری مهعنهویمه، زۆر کات سترێسم ده‌بێت ئه‌و ئارامم ده‌کاته‌وه. کاتێک موشکیله‌ی به‌رهه‌مهێنان یان مۆنتاژی فیلمێکم ده‌بێت هه‌وڵ ده‌دات تا پێیبکرێت یارمه‌تیم ده‌دات. هه‌موو کاتێکیش ده‌ڵێت کاتی خۆی من ڕازی نه‌بووم که سینه‌ما بخوێنیت، به‌لام ئێستا هه‌موو ڕۆژێ که ده‌تبینم شانازیت پێوه ده‌که‌م و ده‌زانم ده‌گه‌یته خه‌ونی خۆت. دایکم ڕێزێکی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سینه‌ما.
ده‌ته‌وێت له ڕێگای سینه‌ما چ په‌یامێک بگه‌یه‌نیت ؟
ڕاسته من تا ئێستا له سه‌ره‌تای کارم، به‌ڵام زۆر باش درک به‌وه ده‌که‌م سینه‌ما چی له من ده‌وێت ؟ گرنگ نییه ئێمه چیمان لێی ده‌وێت. سینه‌ما گه‌وره‌تین چه‌که له‌م زه‌مانه‌دا، ده‌توانم به یه‌ک شۆت هه‌موو شتێک بڵێم که سیاسه‌تمه‌دارێک یان پیاوێکی هه‌ژاری سه‌ر شه‌قام ده‌مێکه حه‌ز ده‌کات بیڵێت. بۆیه هه‌ر شتێک چاوی من بیبینێت ده‌بێته خاڵێکی سه‌رنجڕاکێش بۆ من و ده‌مه‌وێت فیلمی له‌سه‌ر بکه‌م.
چی زیاتر جێگای بایه‌خه له ژیان و کارکردنت ؟
ژن و موزیک لای من گه‌وره‌تین جێگا ده‌گرن له کارکردنم، ئه‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی هیچ سنوورێک هه‌بێت تیایدا. سینه‌ما که سنوورمان بۆی دانا نابێت به سینه‌ما، هیچ شتێک نییه ناوی ( قه‌ده‌غه، عه‌یب، ناکرێ ) بێت، به‌ڵام وه‌کو سینه‌ماکارێک ئه‌بێت سه‌د ده‌ر سه‌د به‌رپرسی هه‌موو چرکه‌یه‌ک بیت له فیلم‌دا.
ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ بیگه‌یه‌نم هه‌سته، هه‌ستی هه‌ر مرۆڤێک بێت له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دونیایه، گرنگ نییه ئه‌وه‌ی فیلمه‌که‌م ده‌بینێت سه‌ر به چ نه‌ته‌وه، ئایین، ووڵاتێکه، گرنگ بتوانێت هه‌ست به فیلمه‌کانم بکات و په‌یامه‌که‌می پێ بگات. من ده‌مه‌وێت له ڕێگای سینه‌ماوه بتوانم یارمه‌تی کۆمه‌ڵگا بده‌م، یارمه‌تی ژن بده‌م. ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌کی بچووکیش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه ئامانجهکهمی پێ بپێکم.
کارکردنی سینه‌ماکارانی کوردستان چۆن ده‌بینیت ؟
مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگ هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت باش جیاوازییه‌که‌ی بزانین پێش ئه‌وه‌ی باسی هیچ شتێک بکه‌ین. هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت فیلم بکات، وه‌ک چۆن ئێمه لێره له ئه‌وروپا پێی ده‌ڵێین تۆمارکردنRecording ، به‌ڵام هه‌موو که‌سێ ناتوانێت سینه‌ما دروست بکات. ئه‌وانه‌ی ئێمه که خه‌ریکی تۆمارکردنن له زۆرییان فریای بژاردنیان ناکه‌ویت ؟! به‌ڵام سینهماکارانمان زۆر که‌من و ئه‌وانیش جێگای شانازین بۆمان، کاتێک ناویان ده‌بیستم له فیستیڤاڵه جیهانییه‌کان ده‌مخاته ئه‌و په‌ڕی خۆشییه‌وه.
ئێستاکه لای خۆمان هه‌ر که‌سێک نه‌ختێک پاره‌ی هه‌بوو ده‌ست ده‌کات به تۆمارکردنی زنجیره‌و فیلمێکمان بۆ ده‌رده‌کات، به‌داخه‌وه بینهریشیان وا ڕاهێناوه که ئه‌و کارانه‌ی که له نزمترین ئاست دایه لای خه‌ڵک زۆر ئاسایی بێت و سه‌یر بکرێت!؟. من ته‌نها پرسیارێک له‌وانه ده‌که‌م، ئایا ئه‌وان سه‌یری سینه‌مای جیهان ده‌که‌ن ؟ سه‌یری تیڤییه‌کان ده‌که‌ن ؟
به ڕاستی ئێمه هه‌موومان لێره‌وه ده‌بێت سوپاس و پێزانیمان بۆ ئه‌م سینه‌ماکارانه بنێرین که به فیلمه‌کانیانه‌وه له فیستیڤاڵه جیهانییه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن.
دوای به ده‌ستهێنانی ماسته‌ر حه‌ز ده‌که‌یت له کوردستان کار بکه‌یت ؟
من هیچ دیپلۆماسی نیم ، بۆیه ئه‌ڵێم نه‌خێر ! له‌وانه‌یه وهڵامهکهمت لا سه‌یر بێت به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه‌که‌یه، نه‌ک هه‌ر له کوردستان به‌ڵکو ناتوانم ناوی ووڵاتێکت پێ بڵێم که بهردهوانم بمه‌وێت کاری تیا بکه‌م . من سینهماکارم، له هه‌ر شوێنێک سینه‌مای لێبێت منی لێم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌مه ناگه‌یه‌نێت که من بۆ کوردستان کار ناکه‌م به پێچه‌وانه‌وه.
گرفت و کۆسپه‌کان چین بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی سینه‌مایی له به‌لجیکا ؟
ڕاستییه‌که‌ی من ئێستا خه‌ریکی کورته فیلمێکم بۆ پڕۆژه‌ی ده‌رچوونم. ئێمه له به‌لجیکا زۆر گرفتمان دێته ڕێگا، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت کارێک به کوردی به ئه‌نجام بهێنین ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی نه‌بوونی ئه‌کته‌ری سینه‌مایی ده‌بینه‌وه و ده‌ستمان ناکه‌وێت ! له ووڵاتانی ده‌وروبه‌رمان ئه‌کته‌ری به توانا زۆرن، به‌ڵام له‌م ڕووه‌شه‌وه دوو کێشه‌ی تر دێته ڕێمان:
1. ئه‌وان ئه‌کته‌ری شانۆن و هه‌موومان ده‌زانین ته‌کنیکی ڕۆل بینین له شانۆ جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ سینه‌ما. ئێمه‌ش کاتێک کورته فیلمێک ده‌که‌ین ده‌بێت به ماوه‌ی سێ مانگ ته‌واوی پڕۆژه‌که کۆتایی پێبهێنرێت. لێره‌دا کاتمان نییه بۆ پڕۆڤه‌یه‌کی چڕ بۆ ته‌مسیلی سینه‌مایی و ئاماده‌کردنی ئه‌کته‌ره‌که.
2. یاخود ئه‌کته‌ری به‌توانامان هه‌یه که بۆ سینه‌ما باشن، به‌ڵام دوورن لێمانه‌وه، ئێمه‌ش به حوکمی ئه‌وه‌ی هێشتا قوتابین، ئه‌و پاره‌یه‌ی که له هاتوچۆو شتی تر سه‌رفی ده‌که‌ین بۆ ئێمه ده‌رناهێنێت. ئه‌و بودجه‌یه‌ی هه‌مانه به‌شی ئه‌م خهرجیییانه ناکات.
کورته فیلم کراوه ئه‌کته‌ری عه‌ره‌بیان هێناوه و دانیشتوون فێری کوردیان کردوون !!؟
به‌ڵی ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم ئه‌مه‌ش ل کورته فیلمێکدا ڕوویداوه، منیش هه‌ر به ته‌مای ئه‌وه بووم بۆ ئه‌م کورته فیلمه‌ی که خه‌ریکی ئاماده‌کردنیم به هه‌مان شێوه بیکه‌م، به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌مه‌ش ئاسان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که من خۆم کاتم بۆی نییه. من فیلمه‌که‌م نیوه‌ی به زمانی عه‌ره‌بیه، ئه‌کته‌ره‌کانم عێراقی، مه‌غریبی، فه‌ڵه‌ستینی، تورک و ئێرانین وه هه‌موویان به‌ناوبانگن لێره له به‌لجیکا که له چه‌نده‌ها فیلم‌دا به‌شدارییان کردووه. نیوه‌که‌ی تریش به زمانی فلامسه واته هۆڵه‌ندی.
ئێستاکه من داوای دوو مانگ درێژکردنهوهم کردووه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌م پێبده‌ن ئه‌وا ده‌توانم دیالۆگه‌که بکه‌م به کوردی. لێره‌دا ده‌مه‌وێ شتێکی تر بڵێم که من فیلم ده‌که‌م بۆ هه‌ستی مرۆڤ، زمان لای من گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیگه‌یه‌نم، هه‌روه‌ک چۆن فیلمه ئه‌مریکی یان به‌ریتانییه‌کان باسی ووڵاته شه‌رقییه‌کان ده‌کات به‌ڵام به زمانی ئینگلیزی.
یه‌که‌م کاری سینه‌ماییت که به‌رده‌وام بیری لێبکه‌یته‌وه چی ده‌بێت ؟
له ڕاستیدا چه‌ند بیرۆکه‌یه‌ک هه‌یه له ئێستادا نووسیومن، که‌ی کاتی هات به جوانی ڕیزبه‌ندیان ده‌که‌م و یه‌کێکیان هه‌ڵده‌بژێرم. ده‌توانم بڵێم دیارترینیان کتێبێکی نووسه‌رێکی کوردی به‌ناوبانگ هه‌یه که خودی خۆم فیلمێکی سینه‌مایی تیادا ده‌بینم.
ده‌توانین بزانین پڕۆژه فیلمه‌که‌ت بۆ قۆناغی کۆتایی باس له چی ده‌کات ؟
فیلمه‌که‌م باس له ته‌قلید و مۆدێرن ده‌کات سه‌باره‌ت به شه‌وی یه‌که‌می جووتبوون له هاوسه‌رگیری. نامه‌وێت له‌وه زیاتر باسی لێوه بکه‌م با ببێت به سوپریز بۆ هه‌مووان.
له‌م سینه‌ماکاره کوردانه به کاره‌کانی کامیان سه‌رسامیت ؟
له کورده‌کان :
به‌همه‌نی قوبادی
شانازی به کاره‌کانی ده‌که‌م، به‌ڵام هیوادارم لایه‌نه‌کی تری کوردیش پیشان بدات نه‌ک هه‌ر ئه‌وانه‌ی که بینومانن له فیلمه به‌ناوبانگه‌کانیدا.
هیشام زه‌مان
ڕاستییه‌که‌ی هیشام زه‌مان به‌شێکی فیلمه‌کانم بینیوه‌و زۆریشم له‌سه‌ر خوێندووته‌وه زۆریشم به‌دڵه.
جه‌لال جوانڕۆیی
له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری فیلمی داڤید و له‌یلا کاک جه‌لال جوانڕۆیی ناتوانم زۆر باسی بکه‌م چونکه نه‌مدیوه، به‌ڵام سه‌رسامی به‌ناوبانگی و ئازادی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌م که فیلمه‌که‌ی وا به‌ناوبانگه.
له جیهانییه‌کان :
فرانسیس فۆرد کۆپۆلا ( العراب The Godfather )
ئه‌م فیلمه وایلێکردم بڵێم سینه‌ما هه‌سته، ژیانێکه بۆ خۆی.
مارتین سکۆرسێس ( Taxi Driver )
ده‌رهێنه‌رێکی زۆر دڵخوازه لای من و وێنه‌که‌شم له ژووره‌که‌مدا هه‌ڵواسیوه. زۆری تریش که بزه‌یه‌کی گه‌وره‌یان هه‌یه له دونیای سینه‌مادا و زۆر گه‌وره‌ترن له‌وه‌ی من ڕای خۆمیان له‌سه‌ر بڵێم وه‌کو ( ستانلی کوبریک، ئه‌لفرید هیچکۆک، وودی ئاڵن ) .
حه‌ز له چی ده‌که‌یت ؟
حه‌زم له نووسینه، به‌ڵام نووسینی شیعر نا ئه‌مه‌یان بۆ باوکم به جێده‌هێڵم چونکه خۆی شیعر ده‌نووسێت، خۆم حه‌ز له نووسینی چیرۆک و سیناریۆ ده‌که‌م.
ئاواتی باڤی چییه ؟
ئاواتی گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه له سلێمانی INTERNATION FILM ACADEMY at SULAIMANIA دابهێنین بۆ ئه‌وه‌ی له بناغه‌وه سینه‌ما له کوردستان دروست بکه‌ین. به‌ڵام وه‌کو مرۆڤ زۆر پڕۆژه‌ی خێرخوازی هه‌یه که له ئێستاوه بیری لێده‌که‌مه‌وه، هیوادارم به ڕۆیشتنه‌وه‌م بۆ کوردستان یان عێراق بتوانم کاری بۆ بکه‌م.
ئازاد کوردی