ن: به‌ڵگه کامل : ئێستا له کوردستاندا که عاشقانی هونه‌رمه‌ندان باس له شاسواره‌کانی خۆیان ده‌که‌ن ته‌نها ئێمه‌ین تینووی ده‌نگی زیاد ئهسعهدین که به بێده‌نگی داده‌نیشین و سه‌یری ئه‌و پیاهه‌ڵدانه ده‌که‌ین که ئه‌وان بۆ به‌رهه‌مه تازه‌کانی شاسواره‌کانی خۆیانی ده‌یکه‌ن !!
زیاد گیان گوێمان لێبگره زۆرێك له ئاشقانی ده‌نگت زیز بوونه زۆرێکیان ڕوو له‌و په‌یجی پشتگیری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت ده‌که‌ن و ده‌ردی دڵی خۆیان لای ئێمه ده‌ڕێژن و شه‌وانه به خه‌یاڵی هه‌واڵێکی خۆشی تۆوه ڕۆژ ده‌که‌نه‌وه…ڕوو له هه‌رلایه‌ک ده‌که‌ین ناتوانین بگه‌ین به‌تۆ ئایا ده‌بێت ئه‌وه‌نده قورس بێت ئه‌گه‌ر دوو قسه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی کوردی ئه‌م نیشتمانه بکه‌ین !!!
دڵمان پڕه و لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر گله‌یت لێبکه‌ین چونکه خۆشمانده‌وێی تێنووی دهنگتین چاوه‌ڕێی ڕهنگتین..!! ده‌مانه‌وێ بزانین و تێبگه‌ین هۆکاری ئه‌و بێده‌نگیه چیه هۆکاری ئه‌و خۆ به‌دوور گرتنه چی یه ؟؟
ئاخر ئه‌و هێنده غه‌مگینی کردوین که ڕوناکبیر و شاعیرێکی گه‌وره‌ی وه‌ک مامۆستا( شێرکۆ بێکه‌س ) بێته وه‌ڵام و داوای شکاندنی ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ت بکات ! چونکه ئه‌ویش ده‌زانێت عاشقانی ده‌نگی ئه‌م بولبوله هه‌ندێکیان توشی شۆکماون له‌م بێده‌نگیه
ڕاسته تاوه‌کو ئێستا ئاوڕێكی جدی له زیاد ئه‌سعه‌د نه‌دراوه‌ته‌وه هه‌میشه حكوومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی سه‌ره‌كی هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی بووه بۆ درێژه‌دان به‌كاره هونه‌ریه‌كانی خۆیان و به‌تایبه‌تیش گۆرانیبێژه‌كان چجای له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان بن یاخود له‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت كاكه زیاد ئه‌سعه‌دی نه‌گرتۆته‌وه.. ئیدی نازانم و لێی حاڵی نیم! بێگومان ئه‌وانه‌ی له‌بواری گۆرانی و موزیك و ئاوازدانان خزمه‌ت ده‌كه‌ن هه‌میشه جێپه‌نجه‌یان دیاره‌و تاسه‌ر ئێسقان خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیانن به‌ڵام نابێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند هه‌بێت چونکه هونه‌رمه‌ند موڵکی خه‌ڵکه به تایبه‌ت زیاد ئه‌سعه‌د که هه‌وادارێکی زۆری له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو کوردستان هه‌یه ، نووسینه‌که‌م به‌م چیرۆکه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی هاوڕێیه‌ك کۆتایی پێده‌هێنم و هیوادارم زیاد ئه‌سعه‌د وه‌ڵامی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بداته‌وه..
ئه‌و رۆژه له نێو كافتریای زانكۆی سلێمانی دانیشتبووین خه‌ریكی پشوو دانێكی كورت بووین، به‌دیار گۆرای (هاوار به‌رم بۆ كام لای) ی (زیاد ئه‌سعه‌د) گوێمان هه‌ڵخستبوو، جا هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك له‌سه‌ر مێز و كورسیه‌كه‌ی خۆی دانیشتبوو و خه‌ریكی حه‌وانه‌وه بووین، له‌ناكاو سه‌یری مێزه‌كه‌ی ته‌نیشتی خۆم كرد، (سیڤه‌ر) ی هاورێم كه كچێكی زۆر بێده‌نگ و شه‌رمنه دانیشتبوو له‌ناخه‌وه فرمێسكی به‌چاوانی دا ئه‌هاته خواره‌وه، منیش به په‌له خۆم گه‌یانده لای و خێرا لێم پرسی ئه‌وه چیه سیڤهرگیان، گوتی هیچ نیه، منیش گوتم چۆن.. ؟
ئه‌ی ئه‌و گریانه.. ؟ گوتی براوابكه هیچ نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كاتێك من گوێم له ده‌نگی ئه‌و (زیاد ئه‌سعه‌د) ه ئه‌بێت ناخم ده‌هه‌ژێنێت و زۆرجار كۆنترڵی خۆم له‌ده‌ست ئه‌ده‌م و ناتوانم ئه‌گه‌ر فرمێسك بۆ گۆرانیه‌كانی ههڵنهرێژم…
هه‌روه‌ها سیڤه‌ر قسه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری كرد و گوتی: (توخوا به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵات دارانی ئێمه شه‌رم نایانگرێت، خوانه‌كرده ئه‌گه‌ر زیاد ئه‌سعه‌د ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌روه‌یه له‌و هه‌نده‌رانه بمرێت، له‌وانه ده‌یان كۆر و سیمنار و پیاهه‌ڵدانی بۆ بكه‌ن و سه‌ر گۆرهكهشی بكه‌ن بهسهیرانگا) ئه‌ی توخوا تاكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه دوای مردن بیری هونه‌رمه‌ند و به‌هره‌مه‌ندی خۆیان ده‌كه‌وێته‌وه… ؟ خۆ ئێستا ئه‌گه‌ر (زیاد ئه‌سعه‌د) له كوردستان بوایه و لیستێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بوایه بروابكه‌ن باشترین ده‌نگ و كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنا، چونكه جه‌ماوه‌ری (زیاد ئه‌سعه‌د) هیچی له جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌متر نیه.