(کاوە سەلاح) یەکێکە لە هونەرمەندە دەنگخۆشەکانی کوردستان، ماوە ی 28 ساڵە لە وڵاتی (سوید) ژیان بەسەردەبات. هۆکاری چوونیشی بۆ وڵاتی (سوید) وەکو خۆی بۆمان دەگێرێتەوە دەڵێت: دوای برینداربوونم لە ساڵی 1981 بە سەختی لە ناوچە ی شارەزوور ،گەیشتمە ووڵاتی سوید، ئەم هونەرمەندە لە نێو جیهانی هونەردا ناوێکی دیاری هەیە ، هەر کاتێک گوێگران گوێیان لە گۆرانییەکانی (کاوە) بێت ئەوا بۆ چەند ساتێک دەچنە نێو جیهانێکی پر لە ڕەسەن، چونکە هەست دەکەیت کە گۆرانییەکانی لە شاخەکان و ئاوهەوای کوردستانەوە سەرچاوەکەی گرتووە، هونەرمەند(کاوە) بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی هەولێری دایەوە
*سەردەمانێک لە کەناڵەکانی تەلەفزیوونی چالاکی هونەریت زۆر بوو بەڵام ئێستا کەم دەردەکەویت ئایا هۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟
— دیارە ئەو ساڵانەی پێشتر لە دەرەوەی ووڵات کاری هونەری زۆر گرنگ بوو کە بتوانیت گەل و ووڵا تەکەت بناسێنی بەدنیا ، من وەک کەسێکی نیشتمان پەروەر هەرگیز کۆڵم نەداوە لەخۆشەویستی بۆ نیشتمانم و بە ئەرکی سەرشانم زانیوە کە ڕانە وەستم لە تێکۆشان،ئیتر زۆربەی کات بانگهێشت ئەکرام بۆ تەلەفیزیۆنەکان وە بە ردە وام ئەگەڕام بۆ هە موو لایەک ، زۆر خۆبەخشانە کارم ئە کرد.
بەڵام بەداخەوە مرۆڤ لەم رۆژەدا ئەگەر خۆی نەباتە پێشەوە و ماستاو چێتی نەکات دیارە کاری ناڕوات و کە س گوێی پێ نادات ،منیش لە ناو ئەو گێژاوەدا بە تە نها ناتوانم هەموو حەزوو ئارە زووە کانم بهێنمە دی ئە گەر پاڵپشتت نە بێ، چونکە کاری موزیک کارێکە کە بە کومە ڵ ڕە نگین تر و پوختتر ئە بێت.
* بۆچی لەگۆرانییەکانتدا زیاتر گرینکی بە کاری ڕەسەن دەدەیت؟
— زیاتر کارە هو نەرییەکانم نزیکن لە ناخو خەمو ئازارەکانی ژیانم، ڕەنگ دا نەوەی تاڵی و خۆشی وڵاتە کەمی پێوەیە کاتێ کە هەر تاکێکی ئە م نیشتمانە گوێ بیستی بێت نامۆ نییە لای ، وە لای من ئە وە موزیکی ڕەسەنە کە رەنگدانەوەی خۆشی و نا خۆشی میللە تە کە ت بێت.
*زیاتر کاریگەری دەنگی کامە گۆرانبێژت بەسەروەیە لە هونەرمەندە کۆنەکان؟
لە سە رەتای دە ستپێکردنم بە کاری هوونەری، کاریگەری هونەرمەندانی گەورە (ساڵح دیلان و ماملێ )ـم لە ناخدا بوو وەک هەوێن بۆ کا رەکانم ، بەڵام دواتر ڕێچکەی خۆم گرتەبەر و برەوم بە کارەکانی خۆمدا ، بەڵام ئەو گە نجینە دەوڵەمەندەی کە هەمانە سوودمەند و پشتیوانن بۆ کارەکانمان ، من هەمیشە شانازییان پێوە ئەکەم.
* تاوەکو ئێستا چەند گۆرانی تۆمارکراوت هەیە؟
هەتا ئێستا نزیکەی پازدە گۆرانی تۆمار کراوم هەیە بەڵام هەشت گۆرانییان وەک یەک بەرهەم بڵاو بۆتەوە، هە ڵبەتە گرفتی یەک هونەرمەند کە بێ پشتیوان بێت جێگای سەرسورمان نییە کە بۆئەبێت بەرهەمی کەم بێت،چونکە بە ڕاستی کاری هونەری پێویستی بە توانای ماددی و دەروونی هەیە.
*بۆچی تاوەکو ئێستا لە کوردستان و دەرەوە کۆمپانیاییەکانی تایبەت بە هونەری کەمن ؟
کەمی کۆمپانیا لە ناوەوە و لە دەرەوەی وڵات هەندێ هۆکاری هە یە بەڕای من یەک لەوانە پەیڕە و نە کردنی یاسا لە لا یەن خەڵکەوە و کۆپی کردنەوەی بەرهەمەکان کە ئەبێتە هۆی زیان بۆ کۆمپانیاکا ن و بۆ هونەرمەندەکەش، هەروەها نەبوونی بازاڕێکی فراوان بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمی هونەرمەندان ،کە کۆمپانیاکان پشت ئەستوور بن بۆ فراوان کردنی کارە کە یان…وە هە ندێ هۆکاری تریش.
ئایا وەزارەتی ڕوشنبیری و دەزگا ڕاگەیاندنەکان لە نێوان هونەرمەندەکاندا جیاوازی دەکەن ؟
بە داخەوە وەزارەتی رۆشنبیری و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بێبەش نین لە جیاوازی کردن لە نێوان هونەرمەنداندا، چونکە ئە بینین کە خە ڵکانێک هەن زۆر سوودمەند بوون لەو بارودۆخەدا وە بە پێچەوانە وە زۆر هونەرمەندی بە توانا هەن کە زۆر پێویستیان بە هاوکارییە ، بەڵام بێبەش بوون لە هەموو جۆرە هاوکارییەک ،بەرهەمەکانیان هەربەکپکراوی ماوەتەوە و خزم خزمێنە و حزب بازی ڕێگای نەداوە کە هونەرمەندی بە تواناو لێهاتوو خزمەت بگەیەنن بە مۆسیقا و هونەری کوردی.
*بەڕێزتان وەکو هونەرمەندیکی شارەزا ڕاتان چییە بەرامبەر هونەری ئێستای کوردی؟
— هونەری ئێستای کوردی ،هەڵبەتە من تەنها باسی مۆسیقا ئەکەم کە گەیشتووە بە ئاستێک من بۆ خۆم گوێ لە گۆرانی ناگرم هە تا گوێم ئاشنا نەبێت بە کاری نامۆو نەکەومە نا و ئە و گێژاوە ی کە ئە مڕۆ درووست بووە.میللە تی ئێمە مۆسیزیانی زۆر بە تواناو دەست و پە نجە ڕەنگینمان هە یە بە ڵام بێ پشتیوان و بێبەشن هە ندێکیان لە ناچاریدا کە وتوونە تە ناو ئە و بارودۆخەوە.
*پێت وایە لە هونەری ئیستا کوردی ئامێرە موسیقایە کوردییەکان بەراوێز خراون؟
— ئامێرە موزیکە کوردییەکان بە کارهێنانیان جوانترە لە کاری ڕەسە نی کوردیدا بەڵام بەرای من ژە نینی ئامێرە کە گرنگە کە بەڕۆحیەتێکی کوردی بیژەنیت ، چە ندەها هونەرمەندی دە ست و پە نجە ڕەنگینمان هەیە ئەو ئا مێرەی کە دە یژە نێ بە شێوە یەک کارت تێ ئە کات وا هە ست ئە کەیت خودی ئامێرە کە بە ڕەگەز کوردییە.
بۆچی لە دەرەوەی وڵات کونسێرتی گۆرانی کەم دەکرێت؟
کەمی ئە نجام دانی کۆنسێرت لە دەرەوەی وڵات بە بۆچونی من نەبوونی گرووپی مۆزیکی یەک گرتوو ، نەبوونی کۆمپانیا ، کەم و کوڕی و نەبوونی یامەتی ماددی، کەم و کوری هاوکاری بۆ هونەرمەندان، لاوازی کلتوری گوێگرتن لە موزیک .
بەڕێزتان زۆر کەمی سەردانی کوردستان دەکەن بۆ ئەنجامدانی کاری هونەری هۆکارەکە چییە؟
هەتا ئێستا هیچ لایەن کەسانیک منیان بانگهێشت نەکردووە کە بگەرێمەوە بۆ کوردستان بۆ ئەنجام دانی کاری هونەری دواتریش لە بەر باری تەندروستیم و زۆر گلەی و گازندەی تریش…
تا جەند گۆرانبیژانی کوردستان توانیویانە گۆرانی بە شێوەی زانستی بڵین ؟
هونەری گۆرانی و دە نگ لە ووڵاتانی دنیادا بوار هە یە خۆت پێ بگەیەنیت فێری ووتنی گۆرانی و شێوازی ووتنی گۆرانی و خوێندنە وەی نۆتە ی مۆسیقا ببیت ، ئە وسا ئەتوانیت بلێی من بە شێوەیەکی ئە کادیمیانە گۆرانی ئەڵێم .بەڵام لە ووڵاتی ئێمە ناڵێم هەموو بەڵکو زۆر کەم هەوڵیان داوە کە زیاتر تواناکانیان فراوان بکەن و ئەو شێوە ئە کادیمیە تێکە ڵ بە بەهرە و تواناکانیان بکەن ، هەڵبەتە بوارە کانیش کەمن.
دوایین کاری هونەرییتان چییە؟
. هە ندێ کاری نوێم هەیە کە دەکرێ بکرێتە یە ک بە رهەم ،بەڵام هەروە ک ئاماژەم پێدا کاری هونەری پێویستی بە پشتیوانی و هاوکارییە بە تەنها ئەنجام دانی نالێم مە حاڵە بە ڵام کاڵ و کرچ دە بێ و نەکردنی باشترە ، هیچ نەبێ لە کارەکانی پێشتر ئەگە ر چاتر نە بێ وازی لێ بەیەنیت تا ئاستی کارکردنت کە م نە کاتەوە.
ئاریان دەرگەڵەیی