هونەرمەند فەرەیدوون هەولێری پێش گەڕانەوەی بۆ کوردستان کاری کلیپێکی نوێی لە ئوسترالیا تەواو دەکات. لەمبارایەوە هەولێری دەربارەی کلیپەکەی تایبەت بە چراتیڤی ڕایگەیاند”
” سەرەتا سوپاسی سەرجەم ستافی ئەم کارە هونەرییە دەکەم کە ئەرکی زۆریان لەئەنجامدانی ئەم کلیپەدا کێشا، کلیپەکەم بە ناوی (شەو) لە هۆنراوەی مستەفا قەرەداغی و ئاوازی خۆمە، دابەشکردنی موزیک لەلایەن مامۆستا سەید ئەحمەد ڕەواندی بۆ ئامادەکراوە و بە کامیرای دارا داستان لە شاری سیدنی بە هاوکاری خاتوو خورشیدی تابان وێنەی گیراوە”.
هەروەها سەبارەت بە گەڕانەوەی لە کۆتایی مانگی شەش فەرەیدوون هەولێری ڕایگەیاند کە بۆ چەند کارێکی هونەرییە.