هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە :کۆمپانیاى جیهان بۆ بەرهەمهێنانى هونەرى لە رۆژانى جەژنى رەمەزانى پیرۆزدا فیلمى سینەمایی کۆمیدی “سوارەو چێڵەکەى” نمایش دەکا. فیلمى سینەمایی “سوارەو چێڵەکەى” لە سیناریۆ و دەرهێنانى عەدنان شەریفەو هەریەک لە “ئەیام ئەکرەم، نەوزاد رەمەزان، شێرزاد پۆلیس، سوهام حەسەن، شەعبان” و چەند ئەکتەرێکى دیکە لەو فیلمە کۆمیدییەدا بەشدارن.
عەدنان شەریف دەرهێنەرى فیلمەکە گوتى: بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشایی و دابڕانەى بینەرانى کورد لەبەرامبەر بینینى فیلمەکان هەیە، کۆمپانیاى جیهان بۆ بەرهەمهێنانى فیلم لە رۆژانى جەژنى رەمەزاندا فیلمى سینەمایی کۆمیدی سوارەو چێڵەکەى نمایش دەکەین، ئەم فیلمە بە شێوازێکى زۆرجوانى کۆمیدى بەرهەمهاتووەو هەوڵمانداوە بینەر خۆی لەناو بابەتەکە ببینێتەوە”.
عەدنان گوتیشی: ئەم فیلمە لە رۆژانى جەژنى رەمەزان لە هۆڵی میدیاى شارى هەولێر لە چوار کاتى جیاواز نمایش دەکرێ، کاتەکانیش بریتین لە”10ى بەیانى، 3ى عەسر، 7ى ئێوارە، 10،30ى شەو”.
بلیتى فرۆشتنى ئەم فیلمە لە بارەگاى تەلەفزیۆنى جیهان و سەنتەرى ئەربائیلۆ و هۆڵی میدیا دەست دەکەوێ”.
شایانى باسە ئەم فیلمە بەشێوازێکى زۆر سەرنجڕاکێشی کۆمیدی بەرهەمهاتووە.