پاش دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکان و یارمەتیدانی چەندین هونەرمەند بۆ ئەوەی نازناوی ئەستێرەی هونەری بەدەست بهێنن، دەرهێنەری لاوی لوبنانی نادین لەبەکی لەکاتی ئێستادا سەرقاڵی پیشەی نواندنە لە بواری سینەمادا.
نادین لەرێگەی نواندنی رۆڵە لاوەکیەکان لە کورتە فیلمەکانی وەك “خۆڵەمێش” و “حەوت سەگەکە” وە، لە فیلمەکانی “پۆستە” و “کارامێل” دا خۆی وەك ئەکتەرێکی پلەیەك ناساند. نادین لەم دواییەدا لە بینینی رۆڵی پاڵەوانی سەرەکی لە فیلمی “گوللـەیەکی وێڵ” بووەوە، کە لە ئێستادا لەسینەماکانی لوبنان نمایش دەکرێت و لەچەندین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا دەرکەوتووە.
نادین لەبەکی: ئەو کەسایەتیە تاڕاددەیەك لەمن دەچێت، لەبەرئەوەی ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین بەفشارە خێزانیەکان سەرکوتکراوە. سەرەڕای ئەو سەربەستیەی کەهەمانە، هێشتا کاریگەری خو ونەریتە کۆمەڵایەتیەکان و پەروەردە و ئایینمان لەسەرە. ئەم فاکتەرانە کاریگەرییان هەیە لهسەرمان، نەك بەو شێوەیهی کە کاریگەرییان لەسەر نوها هەیە، بەڵام من بەشێوەکانی تر هەستی پێدەکەم.