پێشنیار‌و بابه‌ت پێشکه‌ش کردن: به کورتی و پوختی ده‌مه‌وێت، پێشنیارێکی تایبه‌تتان ئاراسته بکه‌م، به‌ڵام له ده‌ستپێکدا به پێویستی ده‌زانم، که سڵاوی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و خۆڕاگر‌و شۆڕشگێڕانی کوردستان بکه‌م، و شاری سلێمانی به تایبه‌تی و به پێویستی هه‌ڤاڵان و هاوڕێیانی به‌رده‌رکی سه‌را،.
کوردستانییانی ئازیز و هاونیشتمانییانی خۆشه‌ویست و ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی به‌ڕێز، له دوای کاره‌ساته خوێناوی و ڕه‌شه‌که‌ی 17 شوباته‌وه، بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان، به هه‌لومه‌رجێکی ناسروشتی و توندوتیژیدا ڕۆژ له دوای ڕۆژ و پلان له دوای پلانی هێزه حیزبی و سیاسه‌یه‌کان و حوکمه‌تی حیزبی له هه‌رێمی کوردستاندا، دژوارتر و ناساقامگیرتر هه‌نگاو ده‌نێت، چونه‌وه بۆ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه هێمنانهکه و هۆکاره‌کان و داواکاری خۆپیشانداران و خه‌ڵکی کوردستان، وه‌ک چۆن بۆ هه‌موان ڕون و ئاشکرایه، به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵات و ئه‌و حیزبانه‌ی که ڕاوهیاتییان داوه به خۆیان و به ناو زۆرینه‌کانی کوردستان خۆیان هه‌ژمار ده‌که‌ن، ڕونتر و باشتربارودۆخی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وهتد، ده‌بینن و هه‌ستی پێده‌که‌ن، من لێره‌دا نامه‌وێت زۆرێک له‌و قسانه بکه‌مه‌وه که له ڕۆژنامه‌و تیڤی و گۆڤار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کاندا کراون و ده‌کرێن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت، گۆڕانکاری و چاکسازی به مه‌رگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کۆتایی پێدێت، هه‌ر بۆیه، به هه‌ر نرخ و هه‌ر شێوازێک بوه، ده‌یانه‌وێت فێڵ له خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و شۆڕشگێڕانی ڕاپه‌ڕیوی سه‌کۆ ئازاده‌کانی کوردستان بکه‌ن، و به ئاڵوگۆڕکردنی نامه‌و په‌یمانی بێ ناوه‌رۆک و به‌ڵێنی بێ جێبه‌جێکردن و ڕه‌فتاری بریقه‌دار، ده‌خوازن کۆتایی به سه‌رکه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه بهێنن له باشوری کوردستاندا، به‌ڵام له ڕاستیدا، باهۆزی تێک و پێکشکاندنی هه‌مو ئه‌و حیزب و هێز و خێزان و ده‌سه‌ڵاته تۆلیتاری و دیکتاتۆرانه‌ی که ساڵانێکه به قۆرخ کردنی ئابوری و ئازادی و هێزی ئۆپۆزیسیۆن و دادپه‌روه‌ری، له ناوچه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی، باهۆزێکی ڕاسته‌قینه‌و به‌هێز و کاریگه‌ر و میانڕاوانهیه، وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و جیهان و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌کانی جیهان پاڵپشتی لێده‌که‌ن و به شۆڕشی سپی ناوی ده‌به‌ن، هه‌ر بۆیه، دروستکردنی هه‌ر جۆره سیناریۆیه‌کی حیزبی و سیاسی خاوه‌ن حوکمه‌ت و بڕیار به ده‌ستی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ناتوانێت سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، له به‌رده‌م توڕه‌ی و نیگه‌رانی خه‌ڵکی حه‌قخوراو مافپێشێلکراو و پشتگوێخراو و ڕاپه‌ڕیو و شۆڕشگێڕ‌دا.
ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له هه‌رێمی کوردستاندا، درۆی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌که‌ن، کاتێک ده‌ڵێن کاتمان به‌نێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی، به هیچ به‌ڵێن و گفتێکی سیاسیانه‌ی ئه‌و سیاسیانه‌ی کوردستان به‌قا نه‌که‌ن و له شۆڕشی خۆتان به‌رده‌وام بن، ته‌نها کاتدان به‌و سیاسییانه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا، با ئه‌وه‌نده بێت که به شهریفانهو دور له هه‌مو توند‌و تیژیه و خوێن ڕشتنێک کورسی ده‌سه‌ڵات بهجێبهێڵن،.
به‌رێزانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی خۆشه‌ویست…
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌و له به‌رده‌وامیدایه، به‌م شێوازه‌ی که تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه، جێگای ده‌ست خۆش و ماندونهبونییه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاو و ئاگر کرا به سه‌رتانه، چه‌ندان سیناریۆی پوچ، سه‌رکه‌وتو نه‌بو له به‌رده‌م ئازایه‌تی و جه‌سوری ئێوه‌دا، ڕۆژانه به هه‌زاران خه‌ڵکی سڤیل که پێکهاته‌ن له گشت چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی، له گه‌ڵتانه دهوهستنو هاوار ده‌که‌ن بۆ ئازادی، ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات هه‌ر یه‌که‌یان به شێوازێک گره‌و له سه‌ر ئه‌م به‌رده‌وامی بونه‌ی ئێوه ده‌که‌ن له‌م شۆڕشه پیرۆزه‌دا، بۆیه ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیانه‌و بێلایانانه، هاونیشتمانییانهو دڵسۆزانه، بێ‌ترس و سڵه‌مینه‌وه، له هیچ هێز و لایه‌نێک، درێژه‌دان به‌م شۆڕشه دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که سه‌رکه‌وتن و ئامانج و مافه‌کانی تاکی کورد به ده‌ست ده‌هێنێت،.
ئه‌وه‌ی من به گرنگی ده‌زانم، وه‌ک پێشنیارێک بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزی ده‌خه‌مه ڕو، ئێوه‌ش سه‌ربه‌ستن له هه‌ر جۆره بڕیاردان و لێتێگه‌یشتنێک لێی، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و داواکاری خۆپیشانده‌ران، له مانگ تێپه‌ڕی کرد، و هیچ هێز و لایه‌نێکی سیاسی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ههنگاوێکی ڕاست و دروستی بۆ چاره‌سه‌رکردنی داواکاریه ڕه‌واو پێویسته‌کانی تاکی کورد هه‌ڵنه‌هێناوه، له‌باره‌ی ئه‌م خۆپیشاندان و ناڕازایهتیانهی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، بۆیه ده‌بێت سیناریۆ و ڕێگه چاره‌سه‌ری دیکه‌ی نوێ، به شێوازێکی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه، ئارامی و ئاسایشی هه‌مولایه‌ک ڕه‌چاو بگیرێت، خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌کانی سه‌رای ئازادی فراوان و گه‌وره‌تر بکرێت،.
پێویسته ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی، و به تایبه‌تی وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، به هاوکاری به‌ڕێز د. فاروق ڕه‌فیق بانگێشتی ته‌واوی دانیشتوانی شاری سلێمانی، به قه‌زاو ناحییه‌و گوند و دانیشتوانی ده‌وروبه‌ریه‌وه، ئاگادار بکه‌نه‌وه که ڕۆژێک دیاری بکه‌ن، که من لێره‌دا ناتوانم بڵێم که‌ی و چ ڕۆژێک؟!! به‌ڵام ئێوه له ناو بارودۆخهکهدان و به بۆچونی خۆتان و بڕیاردان له ڕۆژێکی تایبه‌تدا، ده‌توانن ڕۆژ و کاتی دهسپێکردنهکه دیاری بکه‌ن،.
سه‌ره‌تای سیناریۆکه؛
له ته‌واوی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه به سه‌ربه‌خۆی و ئۆپۆزیسیۆنه‌کان، ده‌نگ و ڕه‌نگ و بینراو بیستراو، ئاسمانی و ئه‌نته‌رنێتی و ناوخۆیی،. بانگێشتێکی فه‌رمی بکه‌ن بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵه‌کان و داخستنی ده‌رگای دوکان و شوێنه گشتیه‌کان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت داوا له هاوڵاتیان بکرێت، به تایبه‌تی خوشکان و دایکانی میهره‌بان و خانمانی ئازیز به گشتی، له گشت کایه‌و چینه جۆراو جۆره‌کانی ناوکۆمه‌ڵگا به‌ژداری بکه‌ن، لاوان و گه‌نجانی به‌ژدار بو ده‌بێت خۆیان له توندوتیژی و ڕه‌فتارو دروشمی ڕق و کینه‌و شێواندنیخۆپیشاندانهکه به دور بگرن، ده‌بێت هه‌مو به‌ژدار بویه‌ک به‌و په‌ڕی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ چواردهورو بارودۆخه‌که‌دا بکات، هیچ به‌ژدار بویه‌ک ڕێگای پێنه‌درێت ئاڵا و لۆگۆ و که‌ره‌سته‌یه‌کی حیزبی یان سیاسی، یان لافیته‌و دروشمی بزوێنه‌ری توندوتیژی به‌رز بکاته‌وه،.
له به‌رده‌م چوار ڕیانی کۆتره‌که( حه‌سیب ساڵح) که ده‌کاته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سلێمانی، به‌ره‌و خوار تا کۆتایی پردی خه‌سره‌و خاڵ، به شێوازێکی هێمنانه، دور له توند‌و تیژی و ئه‌فکاری ناشرین، وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێی کردوه، ده‌بێت هه‌مو ڕێ و شوێنێکی ئه‌منی و ئاسایشی ناو شار‌و ئه‌و شهقامهنه له ئه‌ستۆی خۆپیشانده‌راندا بێت به ئهندهزهیهک که هێزه ئه‌منی و ئاسایشه‌کان ببنه به‌شێک له خۆپیشانده‌ران، و هیچ ئیستیفزازێک دروست نه‌بێت له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌کاندا، .
به‌و پێیه‌ی که سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگا حیزبی و حکومیه‌کان که‌وتونه‌ته نێو ئه‌و شه‌قامه‌وه، پێویسته ئه‌م رێگایه بگرێته به‌ر، ئه‌مه‌ش وه‌ک فشارێکی شهریفانهو وه‌ک مۆڕاڵێکی مۆدێرن و زۆر به ئه‌ده‌بانه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچی دیکه ده‌سه‌ڵات خه‌م سادی و بێباکی خۆی پیشان نه‌دات له ئاست داواکاری ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستان، له به‌رده‌م چوار ڕیانی کۆتره سپییه‌که به ئه‌لقه‌ی ده‌ست له ناو ده‌ست له‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قامی سالمه‌وه ده‌ستی یه‌کتر بگرن تا کۆتایی پردی خه‌سره‌و خاڵ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت ڕێگا بدرێت ژنان و دایکان له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ئۆفیس و ده‌زگا حیزبی و حوکمیهکاندا به پێوه بۆستن و له به‌شه‌کانی دیکه‌دا گه‌نجان و لاوانی خۆپیشانده‌ر، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ئیستیفزازێک دروست نه‌بێت له نێوان هێزه سیاسی و حوکمهیکان و هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ردا،.
به ههڵبڕنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و دروشمی کۆتره‌که‌ی سه‌رای سلێمانین، بۆ ئازادی و یه‌کسانی به سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاره هه‌ڵئه‌فڕین، ته‌واوی داواکاریه‌کانتان بگه‌یه‌نه سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگا حیزبی و حکومیه‌کان، به درێژه‌دان و مانه‌وه‌تان، له سه‌رشه‌قامه‌کان و وه‌ستان له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ئه‌و هه‌مو بینا حیزبی و حوکمیهدا،به شێوازێکی ئارام و هێمنو له سه‌ر خۆ، دور له هه‌مو دروشمێکی ئه‌ستوری ڕقاوی و شه‌ڕانگێزی و ڕه‌فتاری ناشرین، ده‌توانین ئه‌م ڕێگایه‌ش تاقی بکه‌ینه‌وه، که من دڵنیام، به‌م شێوازه ده‌سه‌ڵات و لایانه سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیش به شێوازێکی دیکه ڕه‌فتارو مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا ده‌که‌ن، و به هه‌رچی زوی هه‌یه دێنه ده‌نگ،.
ئه‌م پێشنیازه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، که ته‌واوی داموده‌زگا حیزبی و حکومیه‌کان له‌و شهقامهدان، به وه‌ستان و درێژه‌دان به مانه‌وه له‌و شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌دا، ده‌توانرێت، دو ئامانجی سه‌ره‌کی بپێکێت،.
1 ڕێگا گرتن له ده‌وامی ئه‌و به‌رپرسه نابه‌رپرسانه‌ی که تا ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانیوه ڕۆڵێکی ئه‌رێنی(ئیجابی) بگێڕن له ماوه‌ی ڕابردودا بۆ جێبه‌جێکردنی داواکاری خه‌ڵکی کوردستان و خۆپیشانده‌ران به تایبه‌تی،.
2 گۆڕینی شێوازه‌کانی ڕاده‌ربڕینه، مۆدیلێکی نوێیه له خه‌بات کردنی شه‌قام، جوڵه‌یه‌کی دیکه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌بێت، بزوتنه‌وه‌که به شێوازێکی دیکه ئاڵوگۆڕ ده‌کات، ڕاده‌ی به‌ژداربوان به شێوازێکی زۆر زیاد ده‌کات، به درێژای ئه‌و شه‌قامه، له ده‌ستی چه‌پ و ڕاستدا، به چه‌ندان کۆڵان و گه‌ڕه‌ک هه‌یه، خانمان و دایکان، لاوان و گه‌نجان ده‌توان به‌رده‌وامی بده‌ن به مانانهوهو وه‌ستانییان، پاشان داخستنی ده‌می ئه‌و نابه‌رپرسانه‌یه که ده‌ڵێن (قوتی هه‌ژاران) له به‌رده‌رکی سه‌رایه، با ئێمه به‌رده‌رکی سه‌را بۆ هه‌ژاران چۆڵ بکه‌ین، و به‌ره‌و داخستی قوتی گه‌نده‌ڵی بینا و باره‌گه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته هه‌نگاو بنێنن، ئه‌و جا هه‌موان تێده‌گه‌ین و ده‌بین بزانین هه‌ژان له کوێدا خۆیان ده‌دۆزنه‌وه؟!…
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
25/04/2011