فیلمی “ماندوو” له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد “ئیبراهیم سه‌عیدی” به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر له چوار سانسی جیاوازدا له به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی به ناونیشانی “روانینی نوێ”New Visions له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “ریكاویك” Reykjavik له شاری ریكاوێك له وڵاتی ئیسله‌ندا نمایش ده‌كرێت. به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی “ماندوو” له تاران، فیلمی سینه‌مایی “ماندوو” كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌تا كاتژمێر 10 ی شه‌وی پێنجشه‌ممه 23 ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی ژماره یه‌كی سینه‌ما “بی‌و پارادایس”Bíó Paradís له نمایشێكی تایبه‌تدا بۆ نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئاماده‌بوو له فێستیڤاڵی “ریكاویك” نمایشكرا.
ئه‌م فیلمه بڕیاروایه له سێ سانسی جیاوازی دیكه‌دا له‌وانه: كاتژمێر 10:30 ی شه‌وی دووشه‌ممه 27 ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی ژماره 4 سینه‌ما “بی‌و پارادایس”، كاتژمێر 10:30 ی شه‌وی سێشه‌ممه 28 ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی ژماره 4 سینه‌ما “بی‌و پارادایس” و كاتژمێر 6:30 ی دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه 29 ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی ژماره یه‌كی سینه‌ما “بی‌و پارادایس” به شێوه‌ی گشتی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی نمایش بكرێت. له به‌شی “روانینی نوێ” فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “ریكاویك” دا 10 فیلمی سینه‌مایی دیكه له سینه‌ماكارانی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئوستوڕاڵیا، كه‌نه‌دا، سوید، پۆڵه‌ندا، ئیتاڵیا، فه‌ڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا نمایش ده‌كرێن.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “ریكاویك” له رۆژانی 23 ی سێپته‌مبه‌ر تا 3 ی ئۆكتۆبری 2010 به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له 14 به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له شاری ریكاویك له وڵاتی ئیسله‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فیلمی سینه‌مایی “ماندوو” له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكاری مه‌هابادی “ئیبراهیم سه‌عیدی” له به‌شی “كه‌شف” Discavery له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “تۆرێنتۆ” له وڵاتی كه‌نه‌دا نمایشكرا.
ئه‌م فێستیڤاڵه له رۆژانی 9 تا 19 ی سێپته‌مبه‌ری 2010 به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له شاری تۆرێنتۆ له وڵاتی كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.