بە بۆنەی ١٢ ساڵی دامەزراندنی ھوتێلی (چوار چرا) یادی خۆی دەکاتەوە و لەم یادەش رێز لە ٣ ھونەرمەندی کۆمیدی دەنێت، لە ھەمان یادیش کۆرێکی شیعری بۆ شاعیرێکیی گەورە ساز دەکات،
زانکۆ دەسکۆ بەرێوەبەری( چوار چرا )سەبارەت بەم بۆنەیەوە بۆ راگەیاندنەکان بەم شێوە ھاتە ئاخاوتن: بریار وایە رۆژی ٣/٦ /٢٠١٢ ھوێتلی چوار چرا بە بۆنەی ١٢ ساڵ دەمەزراندنی رێز لە ٣ ھونەرمەندی کۆمیدی کوردستان دەنێتن و کارەکانی ئەوانە بە بەرز دەنرخێنین، ھەروەھا ھەر بە بۆنەیەوە کۆرێکی شیعری بۆ دکتۆر( فەرھاد پیرباڵ) دێتە ساز کردن کە لەم گۆرە چەند شیعرێکی کوردی و فارسی دەخوێنێتەوە.
ھۆکاری چیە کە رێز لە ٣ ئەکتەری کۆمیدی دەنێن لەوەڵام دا (زانکۆ دەسکۆ ) : رێزلێنان لەم سێ کەسایەتیەوە ئەوە نیە بڵێن تەنھا ئەوانە ئەکتەری کۆمیدین بەڵکو چەندین ئەکتەری بەتوانامان ھەیە بەڵام رێزگرتن لە ( ئەیام ئەکرەم و خەلیل و ماھیر حەسەن) ئەوە نیشان دەدەن کە تاوەکو ئێستا ماندوو بونێکی زۆریان بە کارەکان چەشتوە بۆیە ئێمە رێز لەم سێ کەسایەتیە دەنێین .
لە کۆتایی دا زانکۆ دەسکۆ گوتی: ھیوادارم بتوانین کە خزمەت بە ھەموو بوارێکی جیا جیای ھونەری کوردی بین.
جێگای ئاماژە پێدانە ھوتێلی چوار چرا لەسەر دەستی خوالێخۆش بوو عیرفان زەنگەنە لە بەرواری ٣/٦/٢٠٠٠ کرایەوە
رێکەوت سەلام