ئه‌وه‌ی له‌خزمه‌تی سیاسه‌ت وحزبدا بێت پشت گیری لێ ده‌کرێت..
ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ دڵنیایی.. یه‌ك چاو له که‌لتووری کوردی بگرین له‌ناو مێژووی کورددا زۆر بهدڵنهوایهوه پشت به ده‌وڵه‌مه‌ندی که‌لتووری کوردی ده‌به‌ستیت وه دڵنیا ده‌بیت له زۆری وپڕ که‌لتووری ئه‌م کوردستانه ، لاپه‌ڕه‌کان و رۆژگاره‌کان شاهیدی ئه‌و دیکومێنتانهیه که ڕؤشنیرانی کورد وه زانایان و نوسه‌ران و لێهاتوه‌کانی کورد له سه‌ده‌کانی ڕابردوودا پێش که‌شی میلله‌تی کوردیان کردوه به پله‌یه‌کی به‌رزو ڕێز لێ گرتن
میلله‌تی کورد له‌هه‌موو ئان ساته‌کانیدا ئه‌وه‌نده‌ی پشتی به سیاسیه‌ت و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد به‌ستووه ، ئه‌وه‌نده‌ش پشتی به که‌لتوورو مێژووی ڕؤشنبیری گه‌له‌که‌ی به‌ستووه بۆیه دووچمکی به‌ستراوه‌ن به‌یه‌کتره‌وه ، به‌لام ئه‌وه‌ی که پتر له‌ئه‌مرۆی شارستانیه‌تدا ده‌ژمێردرێ وه لێ ی ده‌کۆڵرێته‌وه ڕۆشنبیریه‌ت و که‌لتووره ته‌نانه‌ت له جیهانیشدا.
ناسنامه‌ی میلله‌تان له جیهاندا به‌که‌لتووری ئه‌و وولاته پێناسه ده‌کرێت.
سه‌ده‌کانی پێشووی میلله‌تی کورد من به ئاڵتوونی وه زێڕینی ده‌ناسم وه ده‌زانم ، زۆر ئه‌رشیف و دیکومنتاری هه‌یه پڕن له‌داهێنان و مۆرکی نه‌ته‌وایه‌تی وه تایبه‌تمه‌ندێتی ناوچه‌یی وه‌کو کوردستان که ڕؤژهه‌لاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته ، به‌لام له‌دوای 2003 وه که کوردستان ڕزگاری بوو له ده‌سه‌لاتی ڕژێمێکی خوێناوی رۆژانێکی تایبه‌تی هێنایه کایه‌وه وه رۆژگارێکی نوێ ی خوڵکاند ،له‌ساڵی 1991 وه بوونی ئازادی و دیموکراسی کوردی حزبی که له‌ژێر ئالای حزبایه‌تیدا هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام ده‌دا ، وه حزب خاوه‌ن بڕیار بێت وه زاڵ بێت به‌سه‌ر که‌لتوورو هونه‌رو ڕؤشنبیری یه‌تدا ، سالانی 1991 تا 2003 قۆناغێك بوو له‌و زۆر‌و بۆری یه وه دروست کردنی دوو سه‌نگه‌ر یان سێ سه‌نگه‌ر دژ به یه‌ك ئه‌و زیاتر بدات ئه‌و که‌متر بکات ، ئه‌مانه ده‌سه‌لاتی حزبایه‌تی وه سیاسه‌تی دروست کرد که که‌لتووری کوردی له خزمه‌تی سیاسه‌ت و حزبدا بێت.
سه‌دان که‌رنه‌ڤاڵ و ڤیستیڤاڵ و بۆنه‌و یاد کرایه‌وه له‌کوردستاندا ، زۆریان له‌خزمه‌تی که‌لتووری کوردیدان وه زۆری له‌خزمه‌تی حزب ودهسهلاتدان ، ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌ره‌نجه له‌وولاتی مندا گوێ نه‌دان به بابه‌تی ڕه‌سه‌ن و که‌لتووری که له‌ژێر ده‌ستی شاره‌زاکان دروست ده‌بێت نه‌ك حزبی یه‌کان .
کابینه‌ی ڕێز نه‌گرتن له کولتوور‌و هونه‌ر .. کابینه‌ی داخستنی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان .. کابینه‌ی نه‌بوونی مافی هونه‌رمه‌ندان وه نوسه‌ران و نه‌بوونی بڕیاری یاسایی بۆ هونه‌رمه‌ندان وه بۆ شاره‌زایان ، ئه‌مانه کاره‌ساتی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ن له‌ناو کوردستانی ئازاد‌و دیموکراسیدا که وه‌زاره‌تمان هه‌یه ، وه وه‌زیرمان هه‌یه له‌و بواره‌دا.. که‌سایه‌تی یه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی حزبین که‌لتووری نین وه پسپۆر نین بۆ ژیانه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری کوردی، هه‌ر بۆیه نوسه‌ران یان هونه‌رمه‌ندان به‌تایبه‌تی.. نیگه‌رانن له‌م رۆژگاره‌ی که پشت گیری له واسیده دار ده‌کرێت وگوێ نه‌دان پڕه بۆ داهێنه‌ره‌کان.
له‌ژێر هه‌وری دارایی و حزبایه‌تیدا هه‌رچی چاپ کراوی مێژووی و هونه‌ری وکه‌لتووری هه‌یه ڕاگیران وه هیچ وه‌لامێکی هونه‌ری میکانیزمی نی یه بۆ ئه‌م داخستنه ، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌لامی حزبی زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا ، بۆیه من هیوادارم وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری پسپۆره‌کانی باس له چاره‌سه‌ری ئه‌و دیاردانه بکه‌ن وه چاره‌سه‌ر بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ست کوتله سیاسی یه‌کان چونکه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌لاته‌کان حزبین ، که‌لتووری و ئه‌ده‌بی نین بۆ بڕیاری چاره‌نووسی که‌لتووری کوردی له کوردستاندا.