شنە پێنجوینی خوێنەری خۆشەویست دەتوانی ئەم لینکە لە گووگل لێبدەی بۆ بینینی ئەم کورتە فیلمە لە پێش خوێندنەوەی بابەتەکەتێبینی : بۆ بینینی وێنەی تایبەت بەم بابەتە کرتە لەسەر وێنەی نوسەر بکە : لینکی تایبەت بەم فیلمە ئێرە دابگرە بۆ بینینی فیلمەکە پێویستیت بە داگرتنی ئای تون ١٠ دەبێت بە خۆڕاییە لێرە دایبگرە
نووسین و دەرهێنانی سوزان جاکوبسۆن(SUSAN JACOBSON)
دوای ئەوەی لە خوارووی ئەفریکاو ئوسترالیا ژیانی بەسەر دەبرد و هەر ئەم پەروەردەیە ش کاری کردە سەر جاکوبسون کە دەست بکات بە گێڕانەوەی ئازاری نەتەوەکەی بە نووسینی ئەم کورتە فیلمە و دەرهێنانی .لەدوای ١٣ سال کاری هونەری لەدروست کردنی کاری سینەما لە لەندەن نیشتەجێبوو ، لە چەند بەشی هونەری جیاواز وەکوو بەرهەم هێنان، وێنەگرتن وموزیکی فیلمی سینەمایی کاری کردوە .
سوزان بەماوەیەکی کەم سەرکەوتنی بەدەست هێنا لەکارە هونەریەکانیدا پێش ئەوەی هەنگاو بنێت بۆ کاری دەرهێنانی کورتە فیلمی سینەمایی .
بەرهەمی ئالێكس بودن( ALEX EMMA)ە
لەنواندی کچە بەتوانای ئینگلیز ( ALEX EMMA)کە رۆڵی کیتی هەیە و(HEATHER CAMERON) ە کامیرۆن کە رۆڵێ برادەرەکەی هەیە.
یەکەمین جار لە فیستڤاڵی سینەمایی ئیدنبرە پێشکەش کرا. لە رێکەوتی ٢٢-٨-٢٠٠٦ .
بۆ یەکەمین جار لە لەندەن رێکەوتی ٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٦ لە هۆڵی مایفر کروزن پێشکەش کرا.
ئەم بەرهەمە بەشداری ٣٠ سی فیستفالی کورتە فیلمی کردوەو خەلاتی بەدەست هێناوە .
لە لایەن بەشی سینەمای سەربە دەستەی بەریتانی هەلبژێردرا بۆ پاڵپشتی جیهانی.
ئەمە چوارهەمین کورتە فیلمی سینەمایی سوزان جاکوبسون وئالێکسبودنە کە کۆمپانیایەکی سەربەخۆن بنکەیان لە( لەندەن و بەرلین) هەیە.
کورتە فیلمی یەك لە سەدی چرکە ، لە ٥ پێنج خولەك و٢٠ بیست چرکە پێك هاتووە.
ئەم فیلمە باسی ئافرەتێكی فۆتۆگراف دەکات کە لەمیانەی گرتنی وێنەیەکی پر ئازار بۆ جیهانی دەرەوە و لەئاکامدا دەبێتە هۆی نەمانی کارەکەی و گۆرانی هەموو ژیانی، هەر بۆیە دەکەوێتە ژێر فشاری پرسیارەوە لە خۆی ؟
گەر مرۆڤێک پێویستی بوو لە مردن رزگاری بکەم ؟ ئایا رزگاری دەکەم یان کارەکەی خۆم ئەنجام دەدەم وەك فۆتۆگرافێك بە گرتنی وێنەیەك لە بەرەکانی جەنگەوە تا ئازاری شەرو کوشتن و ئەو دیمەنە نەبینراوە جەرگ بڕانە بۆ جیهانی دەرەوە بگوێزمەوە ؟
خۆتێوەردان یان یارمەتی ؟ ئەمە ئەو پرسیارە قوڵەیە کە سۆزانی دەرهێنەر بۆ ئەم مەبەستە بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێت .
هەروەها ئەم فیلمە بەبیرهێنانەویەکە بۆ هەموو ئەو ترس ودلەراوکێیەی لەمیانەی کاری میدیاوە مرۆڤەکان رۆژانە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
لەم کورتە فیلمە، لەیەکێك لەبەرەکانی شەڕدا کیتی چاوی دەچێتە سەر منداڵێك کە رادەکات ئەمیش بە گرتنی هەموو دیمەناکان دوای دەکەوێت تا وای لێدێت بە هەڵە بەردەستی دوژمنەکەی دەکەوێت، ئەمە سەرسوورهێنەرە بۆ فۆتۆگرافێك لە بەرەکانی جەنگدا، بەم شێوەیە دەست بە گرتنی وێنە بکات لەکاتێکدا چاوی منداڵەکە دەجێتە سەر چاوی کیتی وسەیری دەکات بە چاو پێێ دەلێت یارمەتیم بە ……..
بەڵام کیتی بۆ ئەوەی وێنەیەکی جیاواز پێشانی دەرەوە بدات بەردەوام دەبێت لە گرتنی ئەو دیمەنانە تا منداڵەکە دەکوژرێ…….
هەرچەندە دەکرێ خوێندنەوەی زۆر هەبێت بۆ شیکردنەوەی ئەو ساتانەی پێش مردنی کچەکە کە دوژمنەکەی داوای لێدەکات کە جانتاکەی فرێبدات بەڵام ئەم منداڵە سوورە لەسەر بەرنەدانی جانتاکەی کە ئەمە بۆ من دەکرێ خۆشەویسترین یاری ئەو مندالە بێت، دەشێت یادگاری دایکی بێت، جێێ سەرنجە بیگەرێنیتەوە بۆ خۆشەویستی نیشتمان، یان پەیوەست بوون وخوشەویستی بۆ ئەو شتەی خۆت و یان ئازایی وگوێ نەدان بەمردن لە پێناوی مافەکان و راستیەکاندا وچەندین شی کردنەوە و مەبەست و باس لە خۆ دەگرێت.
یان دەتوانین بلێێن هەموو پێشەنگییەک قوربانی دەوێت چوون گەر ئەو منداڵە نەمردایە ئەم پرسیارو تێڕامانەی لای مرۆڤەکان دروست نەدەکرد. یان گەر ئەو فۆتۆگرافە ئازایە نەبایە وهەرچەندە لە ئاکامدا ژیانی گۆڕدرا و قوربانی دا، بەڵام جیهانی بەم وێنە تراژیدیایە ئاشنا کردو تا بگەڕێی بە دوی مانای خۆشەویستی و ژیاندا یان گەران بێ بەدوی جوانیدا .
بیرۆکەی ئەم فیلمە لە یانەی ( بانغ بانغ) ە کە رۆمانێکە لەسەر جەنگ،باس لەو چوار رۆژنامەوان و فۆتۆگرافە چاونەترس وئازایانە دەکات لە بەرەکانی جەنگ لە خوارووی ئەفریقادا کە چٶن ژیانی خۆیانیان خستۆتە ژێر مەترسیەوە بۆ گرتنی ئەو وێنانەی کە مرۆڤایەتی دەهێنێتە هاوارو گواستنەوەیان بۆ جیهانی دەرەوە .
ئەم فیلمە هەوڵی ئەوە دەدات کە مرۆڤەکان بە جۆرێكی تر بیر بکەنەوە و تێروانینی جیاواز دروست ببێت تا لە بەها مرۆییەکان تێبگەین.هەروەها گرنگی لەوەدا دەبیننەوە شەڕلە هەموو شوێنێك زۆر بووەو رۆژانە لە میدیاکانەوە بە باس و وێنە دێتە پێش چاوی هەموو مرۆڤێك تا وای لێهاتوە زۆر ئاسایی بووە هاوارو ئازارەکان رەنگدانەوەی لەسەر دەروونی مرۆڤاکان نەهێشتووە یان دەتوانین بڵێین هەستی مرۆڤایەتی کوشتوە.
دەکرێ ئەو پرسیارە بکرێ ، ئامێرێكی سینەمایی کە چاوی کامێرایە دەتوانێ بێبەزیترین وێنە تۆمار بکات بەڵام ئایا چاوی مرۆڤێك و ناخی مرۆڤێكێ وەك (کیتی ) هەمان بینین وکاردانەوەی لەسەر دەروونی دەبێت ؟
چوون ئەو بێدەنگی و ئازارە سەمفۆنیای مەرگی ئەو منداڵەی دەژەنی تا وای لێهات لە تاو ئازاری ویژدان خۆی نەگرت و کارتێکردنی موزیک و سەیرکردنی ئەو دیمەنە و گەڕاننەوە بۆ فلاش باگ بۆ ناو گەرمەی شەڕەکە و تێگەیشتن لەو مانا قوڵەی کە لە چاوی منداڵەکەدا بوو کە داوای یارمەتی دەکرد بەڵام کیتی بۆ ئەوەی وێنەیەکی سارد و بێگیان بگرێت بۆ سەرکەوتنی کارەکەی لە بیری چوو کە منداڵێک لە مەترسی مەرگدایە دەیتوانی گەر بە کۆتایی خۆی وکارەکەی بوایە بەرهەلستی لەو منداڵە بکردایە تا لەمردن رزگاری بکردایە .
وەکوو بینیمان ئەو وێنەیە لە فیستڤاڵی فۆتۆگرافدا خەڵاتی کامێرای زێرینی پێبەخشرا،
کیتی تووشی بێدەنگی وئازارو ململانێی دەروونی بوو تا وای لێهات هۆڵەکەی بەجێهێشت و خەڵاتەکە بۆ ئەو هیچ مانایەکی نەما .
ئەمە ناوەرۆکی ئەم کورتە فیلمەیە کە دەرگایەکی بەرووی سەدان پرسیارو بیرکردنەوە کردۆتەوە بۆ کیتی وهەزارانی ترو لە کۆتایدا دەگەینە ئەو تێگەیشتنەی کە مرۆڤ ناتوانێ بەرهەڵستکاری لە فشاری دەروونی بگرێ و لە گەڵی بەردەوام بێ .
ئەمەیە ئەرکی سەر شان و پەیامی هونەر کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کۆمەڵێ پرسیارو مانای قوڵ بوڕوژێنیت و جارێكی تر ناخی مرۆڤایەتی بهەژێییت بۆ بیرکردنەوە لە ژیان و ئاشتی و خۆشەویستی و پێجەوانەکەشی شەرو کوشتن کە چەندە ئاکارێكی خراپی هەیە لەسەر دەروونی مرۆڤەکان .
فیلمی یەک لە سەدی چرکە مەبەست لەو چرکەیەی کامێرایە کە لە کەمترین کاتدا دەتوانێ دڵتەزێنترین دیمەن تۆمار بکات ، یان بە پێچەوانەوە ، .
سەرچاوەکان بە سوپاسەوە
١- فیلمی یەک لە سەدی چرکە
٢- کۆمەڵی سەرچاوە لە ویکپیدیا و گووگڵ
٣- خوێندنەوەی بابەت وسەرچاوە لەسەر کورتە فیلم….