فیلمی دیکۆمێنتی نان و نەوت لە دەرهێنانی هونەرمەند تەها کەریمی هاوکات بەشداری لە چوار فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەکات . ئەو فیلمە کە باس لە ژیانی بنەماڵەیەکی کەرکوکی دەکات کە لەگەڵ ئەوەی شارەکەیان یەکێک لە گەورەترین ناوچە نەوتیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە، کورەکەی لە بە هۆی بێکاری و نەبوونیەوە جوانەمەرگ دەبێت.
پۆرە هەیبەت ئەڵێت رۆژانی منداڵی چەپڵەمان لێئەداو گۆرانیمان ئەوت بۆ چاڵە نەوتەکانی کەرکوک “دایکم ئەیوت چاڵەکان پر ئەبن لەنەوت شارەکەمان ئاوەدان ئەبێتەوە و منداڵەکان پۆشتە ئەبن کەرکوک ئەبێتە بەهشت !”.
ئێستا پورە هەیبەتء شەش کورەزاکەی خەریکی تەنوور دروست کردنن و سفرەکەیان بێنانە، چاڵە نەوتەکانیش پرن لە نەوت.
فیلمی نان و نەوت کە بەشداری بەشی کێبەرکێی حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی con-can لە وڵاتی ژاپۆن کردووە کە رۆژانی 18 تا 20 دیسامبەر لە شاری تۆکیۆ بەرێوە دەچێت.هاوکات لە فیلمنی نان و نەوت بەشداری لە بەشی کێبەرکێی بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کورتی تاران دەکات.
فیلمی نان و نەوت کە کاری وێنەگرتنی لە لایەن سەرکێو مسگەری، مۆنتاژ لە لایەن محەمەد رەزا وەتەن دوست و مۆسیقا حامید پورساعی و کاری راگەیاندنی لە لایەن هاورێ کەریمی بۆ کراوە ئێستا لە بەشی کێبەرکێی نوزدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی وارش دایە کە پارێزگای مازندرانی ئێران بەرێوە دەچێت و بەشداری کردووە لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی پۆلۆنیا لە وڵاتی پۆڵونیا .
نان و نەوت
نوسین و دەرهێنان : تەها کەریمی
وێنەگر: سەرکێو مسگەری
دەنگ : عەلی وەفایی
مونتاژ: محەمەد رەزا وەتەندوست
موسیقی: حامد پورساعی
راگەیاندن: هاوڕێ کەریمی
راگەیاندنی فیلمی نان و نەوت