مەسعودى مەلا هەمزە :لە نوێترین بەشدارى خۆیدا فیلمى سینەمایی “گەڕەکى داهۆڵەکان” لە سیناریۆی شێرزاد حەسەن و دەرهێنانى حەسەن عەلى بەشدارە لە بەشی پێشبڕکێی فیلمى وڵاتە عەرەبییەکان. گەڕەکى داهۆڵەکان کە بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى گشتى سینەما- بەڕێوەبەرایەتى سینەماى هەولێرەو لە یەکەم چانسی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی وڵاتانى ئاسیاى فێستیڤاڵی پوسان نمایشکرا.
بەپێی راگەیەنراوى فیلمەکە، ئەم فیلمە ئەمساڵ هاوشان لەگەڵ 10 فیلمى دیکەى وڵاتانى عەرەبی لە فێستیڤاڵی سینەمایی دۆحە-ترێبیکا بەشدارە، کە ئەم فێستیڤاڵە پێکهاتەى فێستیڤاڵی ترێبیکاو دۆحەیە. لە خولى ئەمساڵی ئەم فێستیڤاڵەدا یوسرا وەکو سەرۆکى دادوەرانى فێستیڤاڵ لەگەڵ سەلما حایک و سێ دەرهێنەرى ئینگلیزى و بۆسنى و هیندى بەشدارن، بۆ بەشداریکردنیش لەم فێستیڤاڵە حەسەن عەلى دەرهێنەر لەوێ ئامادە دەبێ.
شایانى باسە فیلمى سینەمایی گەڕەکى داهۆڵەکان لە چەندین فێستیڤاڵی دیکەى گرنگ بەشدارە.