خۆشەویستی وشەیەکی جوانن و وواتادار و ناسکە لەسەر زاری ھەموو مرۆڤیک ھەیەو دەبسترێ وە لە دێر زەمانەوە ھەبووە لەناو میلەتانی جیھاندا باوە،
وە میلەتی کوردیش یەکێکە لەو میلەتانەی چەندین داستانی گەورەی خۆشەویستی لە نێوان مێژووە مەزنەکەی دا تۆمار کردووە بۆ نموونە (مەم و زین، شیرین و فەرھاد، شیرین و خەسرەو، خورشید و خاوەر، لاس و خەزار) وە چەندانی تریش ئەمەش خۆی لەخۆیدا سروشتێکی جوان دەبەخێت بە نەتەوایەتی میللەتان بەگشتی و ئێمەی کورد بە تیبەتی، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج دانە ئەوەیە کە ئێستا ناوی گەورە و جوانی خۆشەویستی شێوێندراوە تەنھا بۆ پرکردنەوەی ئارەزووی (سێکسی) یە نەک بۆ خۆشەویستی راستەقینە بەم رۆژگارە بە سەدان رووداوی جۆراو جۆر بەرچاومان دەکەوێت یاخود گوێبیستی ئەبین کەچۆن ئەم گەنج و ھەرزەکارانە بەناوی خۆشەویستی یەوە یاری بە ھەست و حەزوسۆزی یەکتری ئەکەن و ھەزاران دڵ بەبآ ھۆکار ئەرەنجێت و ھەرچی حەزوو ئارەز و ئاوات ھەیە ئەی نێژن لەگەلڕ ناراستی نا پاکیەکانیاندا، ئەوەی جێگای داخە ئێستا زۆربەی زۆری کۆمەڵگای کوردی بەم جۆرەو بەم شێوەیەن لە رەفتارکردنیاندا لەکاتی خۆشەویستی کردندا لەگەلڕ رەگەزی بەرامبەردا، من نامەوێت ھیچ نموونەیەک بھێنمەوە بۆ ئەم باسە چوونکە رۆژانە ھەزاران نموونەی جۆراوجۆر گوآ بیست ئەبین یاخود ئەیبینین، تەنھا شتێک مابێت کە بیڵێم ئەوەیە تکایە باناوی جوانی خۆشەویستی تێک نەدەین بایاری بە ھەست و نەست و سۆزی یەکتری نەکەین با چی تر بەبآ ھۆکار دڵەکان نەرەنجێنین با راست گۆیی و پاکی و دروستی خۆشەویستی لە نێوان خۆشەویستەکان دا بێت بە دیاردە باچی تر فریودان دووبارە نەبێتەوە لە نێو گەورەیی بەرزی ناوی خۆشەویستی دا لەنێوان عاشقەکاندا.
By: Bayar Cristaline
E-mail:- Bayar. Cristaline@gmail.com