زانا گه‌ڵاڵی : ده‌زگای VOM -ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی VROM، کورته فیلمێکی نوێی هۆڵه‌ندی، به‌ناوی کۆنتڕۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی (Totale Controle) به‌رهه‌مهێنا، ئه‌م فیلمه له‌شاری ئه‌مستردام كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، كه له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری هۆڵه‌ندی steve de reus- بووه.
چیرۆکی ئه‌م فیلمه باس له خێزانێکی رۆژهه‌ڵاتی ده‌کات که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌ژین، ئه‌م چیرۆکه باس له‌ژیانی باوکێک و دوو کچ ده‌کات که‌باوکی ئه‌و کچانه به‌شێوه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتییانه بیرده‌کاته‌وه كه گرفتێکی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆگونجاندن به‌کلتوری خۆرئاوادا، که‌له‌لای ئه‌و کلتورێکی نامۆیه‌و ده‌بێته گرفت بۆی، کچه‌کانیشی به‌پێچه‌وانه‌ی باوکیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخیانه ئاشنای ئه‌و کلتوره‌ن، ئه‌م خۆگونجاندنه‌ی کچه‌کانی و نه‌گونجاندنی باوکیان، ده‌بێته گرفتێكی سه‌ره‌کی چیرۆکی فیلمه‌که.
زاگرۆس جه‌بار ئه‌کته‌ری به‌شداربووی ئه‌و کورته فیلمه به PUKmedia ی راگه‌یاند: من رۆڵی کچێکی رۆژهه‌ڵاتی ده‌بینم که له خۆرئاوادا نیشته‌جێم، به‌شداری منیش له‌و فیلمه‌دا ئه‌زمونێکی نوێیه که له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند، باکۆ سۆرانی و شانۆی بێ‌سنور ئه‌و هه‌له‌م بۆ ره‌خساوه، جێی شانازییه بۆ من که به‌شداری ئه‌مجۆره فیلمانه بکه‌م، چونکه ده‌مه‌وێت پردێک دروستبکه‌م له‌نێوان کلتوره‌کاندا، ئه‌و فیلمه‌ش رێگه‌یه‌کی له‌باره بۆ نزیککردنه‌وه‌ی کلتوری نه‌ته‌وه‌کان له‌یه‌کدی.
زاگرۆس وتیشی: کاتێك من تاقیکردنه‌وه‌م ئه‌نجامدا، هه‌ستم به‌وه‌کرد کهتوانیومه ده‌رهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌که بۆ خۆم رابکێشم، به‌ڵام دڵنیا نه‌بووم که‌من هه‌ڵده‌بژێرێت یان نا، چونکه به‌ر له‌من چه‌ند ئه‌کته‌رێکی دیکه‌ی به‌تواناش تاقیکردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدابوو، دواتر ده‌رهێنه‌ره‌که منی هه‌ڵبژارد بۆ به‌شداریکردن له‌و فیلمه‌دا که ئه‌مه‌ش بۆ من خه‌ڵاتێکی گه‌وره‌بوو، ئه‌مه پاڵی پێوه‌نام که‌هه‌موو هه‌وڵم بخه‌مه گه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی رۆڵی سه‌رکه‌وتوو.
1بەشی
http://www.youtube.com/watch?v=FZEUaE7zmnM&feature=related
بەشی 2
http://www.youtube.com/watch?v=HIOuGV2t1IM&feature=related
هه‌روه‌ها لەم دواییانە تیپی شانۆی بێ سنوور بەسەرپەرشتی هونەرمەند باکۆ سۆرانی لە شارەکانی هۆڵەندا شانۆگەری (شێوە ئاوێنە Spiegelbeeld ) یان پێشکەشکرد.