هه‌رچه‌ند سهرئههێنم و سهرئهبهم له‌وه تێناگه‌م چۆن ئه‌م هه‌موو ئاراسته فیکری و سیاسیه لێک جیاوازانه له به‌رده‌رکی سه‌را یه‌کیان گرتووه و چه‌پله بۆ گووتاره سیاسی و ئاینی و فه‌لسه‌فیه‌کانی یه‌کتر لێئه‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که وه‌کو خۆیان ئه‌ڵێن به‌گژا چوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بێ ئه‌وا ئه‌بوو تا ئێستا سه‌د جاران سه‌ر و پۆته‌ڵاکی یه‌کتریان بێنایهته خوارێ و ته‌نها دوو چرکه‌ش پێکه‌وه هه‌ڵیان نه‌کردایه. یان ئه‌گه‌ر وه‌کو ئه‌ڵێن ده‌نگی شه‌قام ده‌نگی هه‌ژاران و بێ کاره‌کانه ئه‌وا ئه‌بوو شه‌قام پڕ بێ له کرێکاری بازوو ئه‌ستووری ڕه‌ش و ڕووت و برسی نه‌ک پڕ بێ له مناڵه ووردکهی ڕاکه‌ڕاکه که‌ر و لاوانی ڕیش قه‌له‌می به‌رگ نوێژی زانکۆ و مزگه‌وت و په‌یمانگا ئاینیه‌کان. له‌وه‌ش که‌متر ڕه‌وته کۆمۆنیسته داماوه‌کان هه‌ر به‌ناو له‌گه‌ڵن وئهگینا له کوله‌که‌ی تهریشا باسیان نیه مه‌گه‌ر تابعی فه‌یله‌سوفه نان بڕاوه‌که وه‌کو خوێی چێشت جارجاره ده‌ری ئه‌خه‌ن. ئێ ئیتر ماوه‌ته‌وه سه‌ر خانه‌نشین و کۆنه ئه‌فسه‌ری ئاسایش و ده‌زگای زانیاری و میلیشیای دێرین که زیاتر سه‌ر به گۆبهنهکانی سه‌رده‌می شاخن و زۆریان له‌وانه‌ن که جارێک و دووان ته‌سلیم بوونه‌ته‌وه.
خۆ من ناشڵێم ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڵبژارده‌یه‌که له هه‌ره باشترین عونسوره‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، چونکه هه‌رگیز وانیه. منیش وه‌کو زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی دڵسۆز بڕوام وایه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانی ناکه‌س به‌چه و سه‌رسواڵکه‌ر یا هه‌ندێک نه‌فام و نه‌فسیه‌ت سووکی ماستاوچی ناو ده‌سه‌ڵات نه‌بووایه هه‌رگێز قه‌یرانه‌کان به‌م ئاقاره مه‌ترسیدارا نه‌ئه‌گه‌یشت و پێویستی نه ئه‌کرد کار بگاته ئێستا. کورد ووته‌نی قسه هه‌زاره و دووانی به‌کاره و ئێستا ئێمه لێره‌داین و ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئیش بکه‌ین و بۆ چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێین.
له‌به‌ر ئه‌وه بۆ نا؟ ئه‌گه‌رچی هه‌مووان ئه‌و واقیعه تاڵانه ئه‌ناسین و ئه‌زانین هێشتنه‌وه‌ی نا ئارامی و باری نائاسایی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ژینگه‌یه‌کی خراپ ئه‌خوڵقێنێ و ڕێگه‌خۆشکه‌ر ئه‌بێ بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی دژمنان. مادام هه‌مووان ئه‌زانین که باشترین چارسه‌ر له ده‌ستی خۆمانایه که‌واته با هه‌ریه‌که‌مان له شوێنی خۆیه‌وه هیمه‌تێ بکا و تا پێکه‌وه بتوانین ئاڕاسته‌ی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌کان بخه‌ینه‌وه سه‌ر سیکه‌ی خۆی و له ده‌ستی شه‌ڕانگێز و فیتنه‌گێڕ ده‌ربازی بکه‌ین. با ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دیالۆگ و دانووستانه بکه‌ونه خۆیان و نه‌هێڵن هه‌موو شته‌کان تووشی داڕمان و ڕوخان ببێ گرنگ ئه‌وه‌یه گوڕ به‌نه خۆیان و ئه‌و دڵه ڕاوکێ و مه‌ترسیانه‌ی ناو جه‌ماوه‌ر بڕه‌وێننه‌وه و ئیتر با به‌س بێ یاریکردن به شعووری خه‌ڵک و خۆ دانه ده‌ست قه‌ده‌ر. با چیتر توانا هزری و بازووییهکان به ههدهرنهڕوات.
فه‌لاحی شێخ ره‌ئووف
2011-04-12