ماوەیەك بەر لە ئێستا (هەژار دهۆكی)، گۆرانیی (یەك مەلی) بە كلیپەوە بڵاو كردەوە، ئەو دەڵێت: “لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو كارەم سەدان پەیامی دەستخۆشیم لە لایەن هەوادارانمەوە بە دەست گەیشتووە. بۆیە ئێستایش بۆ چەند دیدارێكی تیڤییەكان و كارێكی دیكە سەردانی باشووری كوردستانم كردووەتەوە.”
گۆرانیبێژ (هەژار دهۆكی) لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: “چەند ڕۆژێكە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی دوو گۆرانیی تازە گەڕاومەتەوە كوردستان. وا بڕیاریشە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو كارەیشم بەرهەم بێنم و پاشان سەرقاڵی كلیپكردنیان دەبم.”]
ئەو بەپێویستی زانی، باس لە گۆرانی (یەك مەلی) بكات كە ماوەكانی پێشوو بڵاوی كردەوە و لەو بارەوە دەڵێت: “بە بۆچوونی چەندین دەرهێنەری كلیپ و كامێرامانەكان، كۆالێتی و دیقە و سینارێۆی ئەو كارەم یەكێك بوو لە كلیپە جوانەكانی ئەو سەردەمە. جگە لەوەیش سەدان دەستخۆشیم لە لایەن لایەنگرانی دەنگەكەمەوە بۆ هاتووە، بۆیە لە بەرهەمەكانی داهاتویشمدا بە هەمان شێوە كاری جوانتر دەكەم.”