ئه‌وانه‌ی داسی برینی ته‌ختی خاچیان پێیه‌یان ئه‌وانه‌ی ته‌وری هه‌ڵکۆڵینی خاکی کۆڵه‌که‌کانی خاچیان پێیه‌یان ئه‌وانه‌ی چه‌کوشی داکوتینی بزماری خاچیان پێیه‌هه‌ڵگری ویژدانن به‌مانای ویژدان یانیش هه‌لگری فه‌لسه‌فه‌ی ویژدانن به‌مانای هه‌بونی ویژدانی به‌شه‌ر بیگومان نه‌خیر ئه‌وانه مرۆڤکوژن نه‌وه‌ک مرۆڤ جوانکه‌ر ئه‌وانه تێکده‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ژیانن نه‌وه‌ک بهرههمهینهری فه‌لسه‌فه‌ی ژیان،کهواتهدهشیت ئه‌وه‌ی ویژدان وه‌ریناگریت و ئه‌وه‌ی ئه‌قل و مه‌نتق ته‌قه‌بولی ناکات ئهوانهبیکهن،
دوعای له‌خاچی به‌رد وبلوکدراو ئه‌و دوعایه‌ی وا لهخاچدراکه نهئهقل نهمهنتق نه‌ویژدان قبولی ناکات، لهخاچدانیک کهعیساش وا لهخاچنهدراو وا سوکایه‌تی پینه‌کرا وزهکهریاش وا جه‌سته‌ی نه‌بڕدرایه‌وه ، گه‌ر مه‌سیحیه‌کان کرنوش بو له‌خاچدانه‌که‌ی مه‌سیح ده‌به‌ن ونویژی دینداری بودهکهن ئه‌وا دوعای پیغه‌مبه‌ری ئه‌شق و جوانی وخوشه‌ویستی شایانی زورشتهو زوریش لهوهنهمرترهکهنویژی بو بکریت، ئاخر نویژ بوکهسیک ده‌کریت کهمهزلوم بیت کهجوانیهکانی پیشیل کرابیت نویژ بو که‌سیک ده‌کریت کهبهمهفهومی موقه‌ده‌ساتی نویژ بزانیت و واتای ئه‌و نویژهلهویژدانیدا ئاسوده‌بیت ئه‌میش وجودی ههیهلهدوعای مهزلومدا هه‌م مه‌زلومی هه‌م تیگه‌یشتن لهنویژ چونکه‌ئه‌و لهنویژ تیگه‌یشت بویهبریاریدا ئه‌شق بکات وخوشه‌ویستی
بخاتهدلیهوه ،
باوه‌رم وایه کهدوعا سه‌ربه‌رزی وفهلسهفهیهکی تازه‌ی له ڕه‌وگه‌ی مرۆڤگه‌لی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا تومارکرد وه‌ک ئه‌وه‌ی له میژووی ژیانی خویان که‌م سه‌رکرده‌و که‌م فه‌یله‌سوف وکه‌م ناودار توماریان کردبیت ئاخر ده‌شیت ئه‌وان ناوداریهکهیان بو دروست بکریت وه‌ک ئه‌وانه‌ی کهناومهینان به‌لام خوت ناوداربویت دوعای نه‌مر ناوداریت بودروست ناکریت به‌لکو میژووت ناوداره ،
ئه‌وانه‌ی دوعایان بلوک باران کرد ومیشکی ناسکی دوعایان له‌ژیر پییه‌کانی خویاندا پانکردهوهدهبیت چ ویژدانیکان هه‌بیت ئه‌وانه
؟چون بیر بکهنهوهوچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌قه‌ت و به‌ربه‌ری؟! چونکهناشیت ئه‌وه‌ی بیر له‌واتاکانی ژیان ومرۆڤ بکاتهوهمرۆڤیش بکوژیت چون کوشتنیک؟؟ هیچ لوژیجیک وه‌ریناگریت و قبولی ناکات، ته‌نانه‌ت باوه‌ریشم وایههیچ دینیکیش ئهمهقبول ناکات ئه‌ی بوچی کرا وکی بون ئه‌مه‌یان کرد؟ ئهمهیهکروکی ئالوزیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگایه که پیاو تیایدا عهنتهرهو ژن تیایدا کۆیله‌ی عهنتهرهکانه من هه‌ر کاتێک بیر له‌و ڕوودانی ئه‌وکاره ئه‌که‌مه‌وه ئه‌قلم بلۆک ئه‌بێ،نازانم چون باوه‌ر بکه‌م که‌له‌سه‌ده‌ی تهکنولوژیاوسهدهی به‌به‌شه‌ر کردنی به‌شه‌ر خوی شتی وا رووبدات.
هاوشیوه‌ی دوعا دوعاکانی تر له کۆمه‌ڵگای ئێمه جۆرێک له یاخی بونی نیهلیزمی به من به واتا ژیاریه‌کان به‌خشی
چ چیژ وهرگرتنیکه؟ له‌کوشتنی له‌دوعای چه‌ند به‌هاری بهکهرپوچ وبلوک وبه‌رد وناشرینترین شیوازی وه‌حشیانه‌ی وا که‌وه‌سفی ناکریت دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی کوژرانی دوعا چه‌ندین دوعای تر سه‌ریان هه‌ڵدا کێ به‌رپرسه له‌و کوشتن وپه‌ل په‌ل کردنه‌ی ئه‌و دوعایانه که هیچ پاساوێک نیه له خۆی بگرێت
یان هاڕینی جه‌سته‌ی به‌ناز له له‌نده‌ن به هاو وێنه‌ی ئه‌و یان به چه‌قۆ کوشتنه‌وه‌ی کاڵێ‌ی بیست و دوو ساڵ له حاجی ئاوای سه‌ر به ڕانیه یان به‌دوا ڕاکێشانی ئه‌ڤین به سه‌یاره له هه‌یبه سوڵتانه‌وه بۆ کۆیه ، ئه‌وانه درندهییهک بوون کوشتنی دوعا وقاش قاشکردنی ئه‌وانی ترچهشنی به‌ربه‌ریزم ودرندهگهرایی چه‌شنی جههالیزم وگهوجگهرایی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی بۆیه با بپرسم که‌ی سه‌ر بڕین وئه‌نفال کردن وقهڵاشتنهوهی دوعاکان له کۆمه‌ڵگای کوردی کۆتایی دێت؟؟
هاوڕێ ڕه‌ش/زانکۆی ستراسبۆرگ
15.4.2011