زانا دڵشاد دزەیی : خاتوو نازێ عەزیزی باسی لێھاتوویی و دڵسافی و نەھامەتییەکانی ھونەرمەند دڵنیا قەرەداخی دەکات، ئەم قسانەی نازێ دوای ئەوە دێت، کە مانگی رابردوو دڵنیا چەند نەشتەرگەریەکی لەوڵاتی تورکیا ئەنجامدا.
دوای گەڕانەوەی دڵنیا قەرەداخی لەوڵاتی تورکیا و ئەنجامدانی سێ نەشتەرگەری، خاتوو نازێ عەزیزی نامایەک بۆ دڵنیای ھاوڕێی و ھاوپیشەکەی خۆی دەنووسێت و دەڵێت “دڵنیا لەو ھونەرمەندە تێکۆشەرانەیە، کە رێچکەشکێن بووە، لەو دەنگە بەسۆزە کوردیانەیە کە مەقاماتی کوردی زۆر بەجاکی ئەدا دەکات، وەکو مامۆستایەکی بەتوانایە لەبواری مەقام، دڵنیا زۆر نەدامەتی بینیووە لەتەواوی ئەمساڵانەی لەسەر شانۆ بووە توانی خۆی رابگرێت، دڵنیا دڵێکی زۆر ساف و پاک و میھرەبانی ھەیە”.
ھەروەھا بەبەشێکی نامەکەیدا نازێ عەزیزی دەنووسێت “بەڵام زۆر مەخابن ئەمڕۆ دڵنیا نەخۆشە، سەد مەخابن خەڵکی کورد لەو ماوە کەمەیدا سەد قسە و قسەلۆکیان بۆ ھەڵبەست، لەجیاتی ئەوەی دوعای بۆ بکەن، لێرەوە لەخوای گەورە دەپاڕێمەوە ھەرچی زووە سەلامەتی خۆی بەدەستبێنێتەوە و دیسان شانۆی ھونەری کوردی برازێنێتەوە”.