ئەرسەلان مەحمود/ بەرێوەبەری چراتێڤێ : چرا تێ‌ڤی، یه‌که‌مین چرای پەخش و بڵاوكردنەوەی روناكی لەبواری هونەردا، ئەمڕۆ ( 15 / 01 / 2011 ) پێدەنێتە حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی، ئەمڕۆ حەوت ساڵ لەكارو چالاكی و، خزمەتی خۆبەخشانە بەرێدەكاو، دەروازەیەكی نوێش، ڕۆشانییەكی چۆنایەتی تریش، بەڕوی بەردەوامی و، پێشخستنی پەیامە ڕون و راشكاوەكەی، وەك هەمیشە خۆ نەویستانەو، سەربەخۆیانە دەخاتە سەر گازەرای پشت
دامەزراندنی چراتێڤێ، وەك یەكەمین ماڵپەری هونەری كورد لەبواری ئەلكترۆنیدا، لەروی بابەتی و، مێژووییەوە، بۆ ئەوێڕۆژێ، هەروا كارێكی سادەو ئاسایی، وەك ئەوەی سەردەمی ئەمڕۆ دەگوزەرێ نەبوو، بەڵكو لەبنەمادا پڕكردنەوەی بۆشاییەكی گەورەی هونەریش بوو لەوبواردا، بەڵێ، چرا هات و، ئەم بۆشاییەی لەمیدیای كوردیدا پڕكردەوە.
چرا لەو مێژووەدا، وەك ماڵپەرێكی هونەری و ئەدەبی، بەهەزاران وتار‌و، راپۆرت، گفتوگۆ‌و دیداری هونەری و، كاروچالاكی ئەدیب و هونەرمەندانی بڵاوكردۆتەوە، هەروەك چۆن هەمیشەیش خاوەن هەڵوێستی تایبەتی خۆی بووەو، بەخاتری هیچ كەس و لایەنێك سازشكاری نەكردوە، فیستڤاڵی هونەری ئەنجامداوەو، كلیپگەلێكی هونەری بۆ هونەرمەندان چێكردووە، بێگومان هەموو ئەمانەو، دەیەها لەكارو چالاكی جیاترو، مەیدانی، بەهەوڵ و هیممەتی خۆبەخشانە ئاسای سەدان نوسەرو، رۆژنامەنووس لەناوخۆی كوردستان و، لەسەرتاسەری دنیاوە پەرەیانگرتووەو، هەر ئەم كۆكاریەش وایكرد رۆژ لەدوای رۆژ چرا بەرپرسانەترو پەرۆشتر هەوڵەكانی لەپێناو خزمەتی میلەتەكەماندا چڕ بكاتەوەو، ئێستا چرا لە(24) كاتژمێردا زیاتر لە( 1000 ) بینەرو خوێنەر، سەردانی دەكات، پەیوەندییەكانی لەئاستێكدان، بەهەزارانخوێنەر لیكیانكردووە.
لێرەوە چرا، بەئەركی خۆی دەزانێ، دەستی ماندونەبوونی یەك بەیەكی هەموو ئەو نوسەرو رۆژنامەنووسانەی ڕۆڵیان لەپێشخستنیدا بینیووە، توند توند بگوشێ و، سوپاسیان بكات، پێیان بڵێ ئێوە ئەی ئەزیزان، نوسەران و رۆژنامەنووسان، ئەدیبان و ڕۆشنبیران، خەرمان بەركەت، لەم یادەدا حەوت هەزار سڵاو بۆ هەریەكێكتان، حەوت هەزارجار وەفا بۆ شەونخونی و، ماندوبوونی خۆبەخشانەتان، لەسەروی ئەمانەیشەوە چرا سڵاو‌و ماندونەبوونی تایبەت بۆ هەموو ئەو نوسەرو رۆژنامەنووسانە دەنێرێ وەك بەرێوەبەرو ستافی چرا رۆڵیان لەدروستكردنی ئەو مێژووەدا بینی و خۆبەخشانەو خۆنەویستانە تێكۆشان. تۆماركردنی ناوی ئەو ئازیزانە لێرەدا مەدالیای وەفایەو، چرا بەگەردنیانەوە دەكات.
– ئازاد كوردی ( خۆشناو ) دامه‌زرێنه‌رو بەرێوەبەری چرا، ساڵی (2004/01/15- 2008) به‌رپرسی گشتی
– زانا گه‌ڵاڵی به‌ڕێوبه‌ری چرا 2008 – 2009 وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کان له ئه‌وروپا
– زانا قاسم دزه‌یی 2009به‌ڕێوه‌به‌ری چرا – 01/06/2009 به‌رپرسی چرا له ئه‌ڵمانیا
– مه‌سعودی مهلاههمزه به‌ڕێوه‌به‌ری چرا 01/06/2009 تا 01/01/2010
– ئه‌رسه‌لان مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری چرا 01/01/2010 تا وه‌کو ئێستا به‌رده‌وامه
– شه‌م جه‌لال 2008 تاوه‌ک ئێستاش به‌رده‌وامه له به‌شی مۆده‌و جوانی
– سارا ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی 2008 تا وه‌کو ئێستا به‌شی ئه‌ده‌ب
هه‌روه‌ها چه‌ندین هاوڕێ و خۆبه‌خشی تر هاریکاریان کردووین له کوردستان و ده‌ره‌وه له‌وانه :
– زانا قاسم دزه‌یی له 2004 تاوه‌ک 2008 به‌رپرسی چرا له هه‌ولێر
– هێمن زێدان له 2008 تاوه‌کو ئێستا به‌رپرسی چرا له سلێمانی
– زیره‌ک نامۆ 2009 -2011 به‌رپرسی به‌شی میدیا له‌سلێمانی
– بڕیار به‌ختیار له 2009 – 2011 کامیرهمهنی چرا له کوردستان
– مه‌سعود ئه‌بوبه‌کر 2007 تا 2009 کامیرهمهنی چرا هۆڵه‌ندا
– هه‌ردی نوری به‌رپرسی چرا 2006 تا 2008 له سوید
– فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید په‌یامنێر و کامیره‌مه‌ن 2006 – 2008
– که‌ژاڵ ئیسماعیل 2007 – 2008 پێشکه‌شکاری به‌رنامه
– زاگرۆس جه‌بار 2007 – 2008 پێشکه‌شکاری به‌رنامه
– مهعز سورچی وێب ماسته‌ری چرا له ساڵی 2006 بۆ 2007
– ئاری له به‌لجیکاوه وێب ماسته‌ری چرا له ساڵی 2009 تاوه‌ک ئێستا
كۆمه‌ڵێک له ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێرانی تر به‌رده‌وام چرا به بابه‌ته‌کانیان ده‌ڕازێننه‌وه جێگای ده‌ست خۆشی و پێزانینه له‌مانه :
– عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵلا
– مه‌سعودی مهلاههمزه
– وشیار ئه‌سوه‌د
– شێرکۆ جه‌لال
– ئاشتی گه‌رمیانی
– ئاسایش عوسمان دانش
– زانا دڵشاد دزه‌یی
– هێمن ڕه‌ئوف
– سامان هه‌ولێری
– ڕێبه‌ر عومه‌ر
– زریان خه‌تاب
– دڵشاد تاقانه
– عه‌بدوڵا تۆفیق ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر که ناومان نه‌هێناون که ژماره‌یان یه‌کجار زۆرن.
هەر لێرەیشەوە سڵاو پیرۆزبایی خۆمان بۆ خوێنەران دەنێرین و، پێیان دەڵێین، چرا تێڤێ، لەداهاتوودا، وێرای كارە ئاساییەكانی خۆی لەبواری ئەدەب و هونەردا، كارنامەی نوێی لەهەگبەدایەو خوازیاری ئەوەین پردێكی پەیوەندی بۆ گفتوگۆكردنی فیكر‌و هونەری و ئەدەبی لەنێوان كورد‌و گەلانی تر لەبەشەكانی دیكەی جیهاندا، دابمەزرێنین، لەم پێگەیەشەوە، نوسەرو ئەدیبان و، رۆژنامەنوس و خوێندكاران دەتوانن وتار‌و لێكۆڵینەوە لەسەر ماڵپەڕەكەمان بڵاوبكەنەوە بەزمانی كوردی و، ئەگەری ئەوەش هەیە كارەكانیان وەربگێڕدرێت بۆ زمانی ئینگلیزی و هەندێك زمانی دیكە.
چرای تێڤێ، خۆشحاڵدەبێت بەبنیاتنانی زیاتری هاوكاری لەگەڵ رۆژنامەو گۆڤار‌و ماڵپەڕە كوردییەكان، بەمەستی گەیاندنی ئەو بیروڕایانەی، بەزیاترین ژمارەی خوێنەرو بینەر.
دوپاتیدەكەینەوە: سەرنج و تێبینی و پرسیار‌و داواكارییەكانتان بەبایەخێكی زۆرەوە وەردەگیرێن، بۆیە داواتان لێدەكەین كە دودڵ نەبن لەوەی پەیوەندیمان پێوە بكەن.
بەردەوامی بۆ چرا، ژینگەیەكی باشتر بۆ هەمووان