توانا تەها و بەشار عەزیز: سلێمانی /ئاسۆس هه‌ردى، بهرِێوهبهرى كۆمپانیاى ئاوێنه، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ، له‌م ههڤپهیڤینهى زارى كرمانجیدا روونى ده‌كاته‌وه، كه ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه خه‌ریكه رۆژنامه‌وانى كاریگه‌رى دروست ده‌كات و پێشى وایه ده‌ستێك هه‌یه كه نایهوىَ بارودۆخى ئێستاى كوردستان له‌م چه‌ق به‌ستووییه رزگارى بێ، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندایه‌و بۆیه‌ش په‌نا بۆ جۆره‌ها كار ئه‌به‌ن. پێداگیریش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه بارودۆخى مافه‌كانى مرۆڤ رۆژ دواى رۆژ له خراپیدایه‌و خه‌ریكه كورد ئه‌و هاوسۆزییه نێونهتهوهییهى به ده‌ستى هێنابوو، له ده‌ستى ئه‌دات”.
ئاسۆس هه‌ردى، وه‌ها خوێندنه‌وه بۆ ره‌وشى ئێستاى راگه‌یاندن ده‌كات “به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه بارودۆخى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى به سه‌رده‌مێكى زۆر تاریكدا تێ ئهپهرِێت، به تایبه‌تى له‌دواى رووداوه‌كانى17 ى شوباته‌وه تا ئهمرِۆ كێشه‌و رووداوى جۆراوجۆر تووشى رۆژنامه‌نووسان هاتوون، ته‌نانه‌ت واى لێهاتووه زۆرجار رۆژنامه‌نووس پێش خۆپیشانده‌ر هه‌ده‌فى په‌لاماردان و لێدان و رووبهرِووى ناره‌حه‌تى بووه‌ته‌وه، ئه‌مه بۆخۆى له‌لایه‌كه‌وه ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه رۆژنامه‌گه‌رى له كوردستانا گه‌یشتۆته ئاستێك كه كاریگه‌رى هه‌یه، بۆیه ئه‌وانه‌ى كه هێشتا له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تى كۆن ماون و ئهیانهوىَ كۆنترِۆڵێ له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا بنێن و هه‌ر ته‌نها ئه‌و زانیاریانه رێگه بده‌ن بڵاوبێته‌وه كه به دڵى خۆیانه، ئه‌وانه كه‌وتوونه‌ته ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ په‌لامارى فیزیكى و چاوترسێن كردن و ههرِهشه كردنء ههندىَ جار په‌نا بردن بۆ لێدان و تیرۆركردنیش، بۆ ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسان و له رێى ئه‌وانیشه‌وه خه‌ڵكى ئاسایی چاوترسێن بكه‌ن، له‌وه‌ى كه قسه بكه‌ن و زانیارى بگه‌یه‌نن و چاودێرى جومگه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه بكه‌ن”.
به برِواى ئاسۆس هه‌ردى “هێشتا زووه بڵێین رۆژنامه‌گه‌رى بووه به ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م، به‌ڵام ئه‌م رووداوانه ده‌رى ئه‌خه‌ن كه كاریگه‌رى هه‌یه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و كاریگه‌رییه ئه‌وه‌نده زه‌قه، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تى تاریكى كۆن به‌رده‌وامن، مه‌ترسییان هه‌یه له‌وه‌ى كاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر راى گشتى به‌رامبه‌ر به‌وان، راى گشتى و شه‌قامى كوردى بجووڵێنن به‌رامبه‌ر به‌و ناته‌واوى و كه‌م و كورِی و گه‌نده‌ڵییانه‌ى له‌م وڵاته‌دا هه‌یه”. ئه‌و گوتى “ئه‌و ده‌سته‌ى چاوى به‌و قۆناغه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى هه‌ڵنایه، له هه‌موو شوێنێكا ئه‌یبینى، له‌ناو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ته‌نانه‌ت له ناو ئۆپۆزسیۆنیش له‌وانه‌یه بیبینى، له‌ناو ههندىَ چین و توێژى كۆنه‌پارێزى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا ئه‌یبینى، ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نایانهوىَ بارودۆخۆى ئێستاى باوى كوردستان له‌م چه‌قبه‌ستووییه رزگارى بێت، چونكه ئه‌مانه له‌م وه‌زعه‌ى ئێستایا سوودمه‌ندن، له به‌رژه‌وه‌ندیاندایه دۆخى بێده‌نگى و قسه نه‌كردن و شاردنه‌وه‌ى راستییه‌كان به‌رده‌وام بێت، بۆیه كاتێك رۆژنامه‌نووسان ئهیانهوىَ ئه‌م شتانه بگۆرِن و شته شاراوه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و قسه له‌سه‌ر ناته‌واوى و گه‌نده‌ڵییه‌كان بكه‌ن، ئه‌و هێزانه هه‌ریه‌كه له شوێنى خۆیه‌وه ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى سیاسییه، سوود له‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌رئه‌گرێت كه له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى وه‌ریگرتووه، ئه‌وه‌ى كه له ده‌سه‌ڵاتێكى نه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتى خێڵهكیانهى خۆى و له‌وێشه‌وه ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به‌كار ئه‌هێنێ، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له‌مانه بگرىَ. خۆت ئه‌زانى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى گه‌لێك زۆرن، ته‌نها په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌ته‌وه نییه، گه‌نده‌ڵییه، ئیداره‌یه، ته‌نانه‌ت نه‌ریته دزێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه، بۆ نموونه ره‌نگه راپۆرتێك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى، كه ئه‌بێ به قه‌زیه‌ى رۆژ و راى گشتى، خه‌ڵك چاودێرى ئه‌كا، ئه‌مه گه‌لێك ناوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆنه‌خواز وا ئیساره بكا كه كاردانه‌وه‌یه‌كى ئێجگار توندیان هه‌بێ، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ى باڵاده‌سته له‌م بابه‌ته، مه‌سه‌له سیاسییه‌كه‌یه، چونكه زۆرێك له‌وانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى سیاسیدان، سوود له‌م چین و توێژه كۆنه‌پارێزانه ئه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانیش وه‌ك سیاسییه‌كان ئهیانهوىَ ئه‌م بارودۆخه وه‌كخۆى بمێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌دا هاوبه‌شییه‌ك له‌م به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌یه، بێده‌نگكردن له قازانجى هه‌ردوو لایه و زه‌واجێك له‌نێوان هه‌ردوو جۆره عه‌قڵیه‌ته سیاسى و عه‌قڵیه‌ته كۆمهڵایهتییهكهیا هه‌یه، یه‌ك پشتى ئه‌ویتر ئه‌گرێت و یه‌ك هه‌وڵئه‌دا داكۆكى له‌ویتر بكات، بۆیه ئه‌بینى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به‌جۆرێك تێكه‌ڵه، ئه‌بێت كه رێگه له گه‌یشتن به ئه‌نجامى شه‌رعى و یاسایی خۆى ئه‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌نێوان چینه كۆنه‌خوازه‌كان و عه‌قڵیه‌ته تاریكه‌كانى ناو ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه”.
هه‌ردى، حزبه كوردیه‌كان به كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ بێده‌نگ كردنى كۆمه‌ڵگه ده‌زانێت، ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه “ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت ره‌گى ئایدۆلۆژى ئه‌م حزبانه‌ى ئێمه هه‌ره زۆریان له ئایدۆلۆژیا تۆتالیتاره‌كانه‌وه هاتووه، ماركسیزم و لینینیزم و ناسیۆنالیزم و به‌م دواییانه‌ش ئیسلامیزم، ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته پێش هه‌موو شتێ ناتوانىَ قبووڵى ئه‌ویتر بكات، ناتوانىَ رێگه بدا به‌وه‌ى ئه‌ویتر به ئازادى ته‌عبیر له‌خۆى بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى برِواى وایه ئه‌م پێشه‌نگى وڵات و كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگه ئه‌زانێ و ئه‌بێ ئه‌و برِیار بدا كام زانیاری بڵاو ببێته‌وه‌و كام بڵاو نه‌بێته‌وه، ئه‌مه له رووى تیۆرییه‌وه، له‌رووى واقیعیشه‌وه به‌داخه‌وه حزبه حوكمرِانهكانى ئێمه سیسته‌مێكى سیاسی‌یان دروست كردووه، وێرِاى ئه‌م ته‌وه‌جوهه سه‌ره‌كییه‌ى له‌ناو هه‌موو حزبه‌كاندا هه‌یه، سیسته‌مێكى سیاسی‌یان دروست كردووه كه هه‌ر كه‌سێ پله‌و پۆستى باڵاى هه‌بێ له وڵات‌دا، بێ هه‌ژمار پاره‌و چه‌ك و ده‌سه‌ڵاتى له‌به‌رده‌سته، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌توانن گرووپء چه‌كدارى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێ، ئه‌توانن شه‌ق وهشێنى خۆیان هه‌بێ، له‌به‌ر ئهءه زۆرجار له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات و ره‌زامه‌ندى له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى، ئه‌مانه حساباتى كه‌سى خۆشیان له‌پاڵ ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌ن، راسته له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له ههندىَ له‌م رووداوانه ئاگاى له رووداوه‌كه نه‌بێ، به‌ڵام لهكوىَ ئه‌بێته‌وه شه‌ریكى ئه‌وان، له‌وكاته‌ى شته‌كه رووئه‌دا، ئاشكرا ئه‌بێ و ئه‌بینى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه به سزاى یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نێ، داكۆكییان لێ ئه‌كاو په‌رده‌پۆشیان ئه‌كا، بۆیه له ئه‌نجام هه‌موویان ئه‌بنه‌وه به هاوبه‌شى یه‌ك تاوان، ئه‌ویش هه‌وڵدانه بۆ بێده‌نگ كردنى خه‌ڵك”. گوتیشى “هه‌مان ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى رۆژانێك داكۆكییهكى سه‌رسه‌ختیان له ئێمه ده‌كرد وه‌ك میلله‌تێك، كه زوڵم لێكراوین و له‌ژێر ستهمداین، ئێستا هه‌موویان تووشى سهرسورِمان بوون، ئه‌م میلله‌ته كه له‌م هه‌موو زوڵم و سته‌مه رزگارى بوو، ئازادى به‌ده‌ست هێنا، خۆى خه‌ریكه سیسته‌مێك دووباره ئه‌كاته‌وه، كه جارێكى تر زوڵم له خه‌ڵكى خۆى ئه‌كا، جارانى پێشوو ئه‌وه‌ى كه زوڵمى لێ ئه‌كردین، شوناسێكى نه‌ته‌وه‌یی جیاوازى هه‌بوو، شوناسى نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ستى هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ى كه ئه‌م زوڵم و سته‌م ئه‌كا، ئه‌م پێشێلكارییانه ئه‌كا، به‌رامبه‌ر به هاوڵاتییانى ئه‌م نیشتمانه، هه‌مان شوناسى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی خۆمانى هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بینى كورد كه له‌سه‌ر ئاستى نێونه‌ته‌وه‌یی، دواى شهرِى رزگاركردنى كوێته‌وه هاوسۆزییه‌كى نێونه‌ته‌وه‌یی ئێجگار گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێنا، ئێستا ورده ورده خه‌ریكه ئه‌و هاوسۆزییه له‌ده‌ست ئه‌دا، رۆژانه ئه‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه‌و ئیدانه‌كردنى ئه‌و رێكخراوانه‌ى داكۆكى له مافى مرۆڤ ئه‌كه‌ن”.
ئاسۆس هه‌ردى، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ، وێرِاى ئه‌وه‌ى پێى وایه ئه‌وانه‌ى باسكران هه‌موویان په‌یوه‌ستن به مافى مرۆڤ، به هێنانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ى كراوه‌ته سه‌رخۆى، ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له كوردستاندا روون ده‌كاته‌وه “ئه‌گه‌ر من به هۆى ئه‌وه‌ى كه رۆژنامه‌نووسم و خه‌ڵك ئهمناسێِ و خه‌ڵكێك كاردانه‌وه‌ى هه‌بووه به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كه‌ى من، به‌ڵام رۆژانه خه‌ڵكى ئاسایی ئه‌بینین كه كه‌س نایناسێ و ساده‌یه‌و ده‌ست و ده‌مى به كه‌س ناگا، به ده‌یان جار و رۆژانه پێشێلكارى به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ئهدرىَ، به رادده‌یه‌ك هه‌ندێكیان ئه‌گه‌نه كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و بڵاوئهكرێنهوه، ئاشكرا ئه‌كرێن. هه‌موو ئه‌وانه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن له‌جیاتى ئه‌وه‌ى پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ له وڵات‌دا له گهشهكردنا بێ، پێشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر به مافه‌كانى مرۆڤ له گه‌شه‌سه‌ندندان. نموونه‌یه‌كى زۆر ساده ره‌نگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به سیاسه‌ته‌وه نه‌بێ، هه‌ر له رۆژنامه‌كه‌ى خۆمه‌وه هه‌واڵم بڵاوكردۆته‌وه گه‌نجى خوار ته‌مه‌نى 18 ساڵ گیراوه‌و به ساڵ له زیندان بووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مهقڵیهیهكى دزیوه كه به 3000 دینارى عێراقییه، به‌ڵام رۆژانه له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنه‌وه باسى ملیۆنان دۆلار ئهكرىَ كه ون ئه‌بێ، كه‌سێكى له‌سه‌ر نه‌گیرا”.
ده‌رباره‌ى رۆڵى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌و چالاكوانه‌ى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ روونى ده‌كاته‌وه “نموونه‌یه‌كم پێ بڵێ له‌و نموونانه‌ى كه په‌رله‌مانى كوردستان و لیژنه‌ى مافى مرۆڤ دواى كه‌وتبێ و چاره‌سه‌رى كردبێت و ئه‌وانه‌ى پێشێلكاریهكانیان كردووه ده‌ستنیشانى كردبێت و ته‌سلیمى دادگاى كردبن”. ده‌رباره‌ى ئه‌و ناكاراییهى په‌رله‌مانیش، هه‌ردى روونى ده‌كاته‌وه “پێم وایه ئه‌و په‌رله‌مانه ئیفلیجه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو كوتله‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌كانى خۆیانه‌وه كۆنترِۆڵ كراون، ئاشكرایه زۆر به ده‌گمه‌ن ئه‌بینى ئه‌ندام په‌رله‌مانى سه‌ر به لیستێك ده‌ست به‌رز كاته‌وه كه لیسته‌كه‌ى خۆى دژى ده‌نگى داوه، یان به پێچه‌وانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له راستیا حوكمرِانهكانى ئێمه هه‌ر نایانهوىَ په‌رله‌مان چالاك بێت. باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌م و چاوانه‌ى ئه‌ینێرن بۆ په‌رله‌مان، ده‌م و چاوى پله یه‌ك نین، خه‌ڵكى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نین له حزبه‌كاندا، كه‌سانێك ئه‌نێرن كه له پله‌ى دووه‌م و سێیه‌مى ده‌سه‌ڵاتن لهناون حه‌ره‌مى حزبیدا، ئه‌مانه‌ش خاوه‌نى برِیار نین له‌ناو حزبدا، ئه‌گه‌ر حزبه حوكمرِانهكانى ئێمه بیانویستایه په‌رله‌مان چالاك بێ، وه‌ك چۆن له‌ناو هه‌موو وڵاتاندا له كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌كه‌وه تا ئه‌گاته ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فیعلیان هه‌یه له ناو مه‌كته‌بى سیاسى، ئه‌وانه ئه‌چنه نێو په‌رله‌مان، له وڵاتێكى وه‌ك توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى لیستى پهرلهمانیهكهیهتى. ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌م حزبانه ئهیانهوىَ په‌رله‌مان باڵاترین ده‌سه‌ڵات بێ له‌ناو وڵات‌دا، بۆیه هه‌رچى قورِسایی خۆیان هه‌یه ئه‌یخه‌نه په‌رله‌مانه‌وه، له‌لاى ئێمه پێچه‌وانه‌یه، به‌رپرسه یه‌كه‌مه‌كان و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان له ده‌ره‌وه‌ن”.
ئاسۆس هه‌ردى، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ، پێى وایه تا ئێستاش یاساى داواكارى گشتى كێشه‌ى تیایه‌و ئه‌وانه‌ى له ده‌زگاكانى داواكارى گشت كار ئه‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیان نییه، گوتیشى “رێگرى هه‌یه له به‌رده‌م داواكارى گشتى، له‌م دواییانه بینیمان له سلێمانى داواكارى گشتى كۆمه‌ڵێ دۆسیه‌ى زۆر گرنگیان جووڵاند، به‌ر امبه‌ر به به‌رپرسى زۆر باڵا، به‌رپرسى وامان هه‌بوو گه‌شتبووه ئاستى سه‌رۆك وه‌زیران، دۆسیه‌یان به‌رامبه‌ر به‌وانه جووڵاند. هه‌ندێك جار و له ههندىَ شوێن داواكارى گشتى ئیشهكا و دۆسیه ئه‌جووڵێنێ، به‌ڵام جارێك دوو جار ئیشه‌كه ئه‌كات و ئیدى پیاو خراپ ئه‌بێ و ئه‌وانی تریش سارد ئه‌بنه‌وه”، ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه “داواكارى گشتى ئه‌و ئازادى و ئه‌و ئیراده به‌هێزه‌ى نهدراوهتىَ، كه بتوانىَ سهربهخۆو له‌سه‌ر مافه گشتییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان كار بكا، ئه‌گه‌ر تاك و ته‌راش له ههندىَ شوێن داواكارى گشتى ئه‌و كاره‌ى كردبێت، ئه‌رك و ماندووبوونهكهى هیچ كارى پێ نه‌كراو به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یه‌نراوه”.