مەسعودى مەلا هەمزە : فیلمی دیکۆدرامی “باخچەکانی بەهشت Our Garden of Eden” لە دەرهێنانی مانۆ خەلیل، بەشداری لە 61مین خولی فیستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی بەرلین دەکات. مانۆ خەلیل دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوانێکدا راگەیاند “نوێترین فیلمی من فیلمێکی دیکۆدراماییەو وەک یەکێک لە فیلمە بەشدارەکانی خولی ئەمساڵی فیستیڤاڵی سینەمایی بەرلین هەڵبژێردراوە.
مانۆ وتیشی”ئەم فیلمە لە بەشی چێژوەرگرتن لەو فیستیڤاڵەدا نمایش دەکرێت”، روونیشیکردەوە “ئەم بەشە چەند مەرجێکی بۆ فیلمە بەشداربووەکان هەیە، دەبێت لە ئاستێکی هونەری بەرزدا بێت، چارەسەری بۆ پێکەوە ژیانی مرۆڤایەتی هەبێت بەتایبەتی لەرووی پەیوەندی مرۆڤ بە ژینگەوە، هەروەها دەبێت خواردن لە فیلمەکەدا بوونی هەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ساڵانە (10) فیلم بۆ ئەو بەشە هەڵدەبژێردرێن و لە هۆڵی شانۆیی مارتن-گروبیوس- باوس، نمایش دەکرێت و دواتر بینەران ئەو خواردنە دەخۆن کە لە فیلمەکەدا بوونی هەبووە”.
ئەم فیستیڤاڵ بە بەشداری چەندین فیلم لە چەندین وڵاتی جیهانی و بە نمایشکردنیان لە چەندین بەشی جۆاوجۆر لە فیستیڤاڵدا، لە 10-20 شوبات/ فبرایەری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
شایانى باسە فیلمی “باخچەکانی بەهەشت” دوای ئەوەی پارساڵ بۆ ماوەی 17 هەفتە لە هۆڵە سینەماییەکانی سویسرا و چەند کەناڵێکی جیهانی نمایشکرا، توانی خەڵاتی سینەمایی بێرن بۆ ساڵی (2010) بە دەست بێنێت، کە بەهاکەی هەزار فرەنکی سویسری بوو واتە (22 هەزار دۆلاری ئەمەریکی).