لەدرێژەی 18 نمایشی شانۆیی کە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە سلێمانی وەکو وەرزی شانۆیی نمایشی دەکات، بڕیاڕە ڕۆژانی 29-30/7/2010 لەسەر هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان شانۆیی (خوێنی ڕۆژهەڵاتی) نمایش بکرێت. شانۆیی (خوێنی ڕۆژهەڵاتی) نووسینی (تەلال نەسرەدین) و نواندن (میدیا ڕەئووف)ەو سینۆگرافیا (حەیدەر ئەبو حەیدەر )سەبارەت بە نمایشەکە تایبەت بە ئاسۆ (میدیا ڕەئووف) وتی (ئەم نمایشە سەرەتا لە سوریاو دواتر لەچەند وڵاتێکی ئەوروپی نمایشکراوە لەوانە سوید و دانیمارک ،هەروەها نمایشەکە دواتر لە مەغریب نمایشکرایەوەو ئێستاش بڕیارە بۆ دوو ڕۆژ لە سلێمانی نمایشی بکەینەوە، بابەی شانۆییەکە باس لە کێشەی ژنان دەکات لە خۆرهەڵاتداو ئەو ئەستەمانەی کە دێنە بەر دەمیان بۆ بەڕێوەچوونی ژیانیان).