من بە کرێگیراوی سپیم ناوی دوایین بەرھەمی ھونەرمەندی سینەماکار تەھا کەریمیە، کە لە سەبارەت بە تاوانی ئەنفال و رۆڵی جاشەکان، کە ئێستا ئامادەی نمایش و ناردن بۆ ڤێستیڤاڵەکان کراوە.
فیلمی دیکۆمێنی (من بەکرێگیراوی سپیم) ھەوڵی داوە چەمکی بە کرێگیراو و بەکرێگیراویەتی بکاتە پێشزەمینەی فیلمەکەء لە تاوانی ئەنفالدا لێی بکۆڵێتەوە، ھاوکات لە گەڵ زانیاری بەخشین بە بینەر دەربارەی ئەنفال ھەوڵ ئەدات لە چاوی سێھەمەوە سەیری ئەو بابەتە بکات.
دەرھێنەری ئەو فیلمە کە پێشتر فیلمی سینەمایی کوێستانی قەندیلی دروست کردووە و تا ئێستا لە فێستیڤاڵە جیھانیەکاندا چەندین خەڵاتی وەرگرتوە، باس لەوە دەکات کە رۆڵی سەرەکی لە فیلمە نوێکەیدا دراوە بە سەعید جاف، موستەشاری فەوجێکی رژیمی بەعس، پێی وایە دەبێ خەڵاتی ئاشتی نوبلی پێ بدرێت، لەبەر ئەوەی لە عەمەلیاتی ئەنفالدا چەند ھەزار کەسی لە مەرگ رزگار کردوە.
ئەم فیلمە ھەڵیداوە لە روانگەیەکی سێھەمەوە سەیری بەشداری جاشەکان لە پرۆسەی ئەنفالدا بکات و ھاوکات لەگەڵ شایەتی بەشێک لە خەڵکی گەرمیان بۆ سەعید جاف بەشێکی دیکە پێیان وایە ھەموو جاش و موستەشارە کوردەکان ئەبێ بچنەبەردەم دادگا و لێپرسینەوەیان لە گەڵ بکرێت، لەبەر ئەوەی بەکرێگیراوانی بەعس، چوونە ریزی بەعسیەکانەوە
فیلمی دیکۆمێنتی من بە کرێگیراوی سپیم کە ماوەکەی ٦٦ خولەکە و بە سیستەمی HD کاری بۆ کراوە، بەھاوکاری بەرێوەبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانی بەرھەم ھاتووە.
نوسین و دەرھێنان: تەھا کەریمی
وێنەگر: سەرکێو مسگەری
یاریدەدەری دەرھێنەر: سەیوان سەعیدیان
مۆنتاژ: ئارەش رەسافی
دەنگ: عەلی وەفایی
فۆتۆ: ئەوین شەریفی
راوێژکار: عومەر محەمەد
بەرێوەبەری بەرھەم: عەبدولرەحمان محەمەد
بەرھەمھێنەر: حسێن ھومایونفەر
بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانی