(بەسە ئازار) نوێترین گۆرانى (سالار)ە کە لەتێکست و میلۆدى هونەرمەند خۆیەتى و دابەشکردنى موزیک لەلایەن عیماد پیانۆ بۆ ئامادەکراوەو وە لە ستۆدیۆى سۆلۆ تۆمار کراوە .
لە لێدوانێکی تایبەت سەبارەت بەم کارە نوێیەی سالار ڕاىگەیاند :
“ئەم گۆرانیەم لە لایەن کۆمپانیاى پەیڤین ئاڕت کلیپ کراوە کە ئێستا کارى مۆنتاج ى بۆ دەکەین . دەرهێنەرى کلیپ (بێدار ميرزا) يە و وێنەگر (دلێر دلاوەر ) کە کارێکى زۆر باشى بۆ کراوە دڵنیام کە کارێکى جوان دەبێ” .
هەروەها ووتیشى: “سوپاسى هەموو ئەوانە دەکەم کە لە گەڵم ماندوو بوون لەم کارەم بە تایبەت کاکە بڕوا پیرداود بەرپرسى پەیڤین ئاڕت و سوپاسى هەموو ستافى کلیپەکە دەکەم “.
شایانى باسىە هونەرمەند سالار لەو چەند ساڵەى ڕابردوو کە دەستى بە کارى هونەرى کردووە خاوەنى ڤیدیۆ کلیپێکە و لە کۆنسێرت و چەند بەرنامە و ڤیستیڤاڵێک گۆرانى ووتوەو بەشداری کردووە.