ڕه‌نگه زووبێ هه‌ڵسه‌نگاندن یا پیاهه‌ڵدان یانیش ڕهخنهباری هونه‌ری بکرێ تازه شه‌وێکی پێشکه‌شکراوه به‌ڵام به‌هێز و گوڕه‌وه هه‌نگاوده‌نێ چاوکێشه یه‌که‌م میوانیشی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم بوو ! به‌رنامه‌یه‌کی خۆشگوزه‌ر و قاڵی هونه‌ری موزیکه وه‌ک له‌بانگه‌شه‌کانی ده‌رده‌که‌وێ زۆرینه‌ی شێوازی گۆرانی ناوچه‌کانی کوردستان به‌سه‌رده‌کاته‌وه له‌گۆرانیه لوڕیهکانی خانه‌قین یا هه‌ورامانی سه‌رکه‌ش … تاد. به‌وهیوایه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆیه و پشتده‌ر ، هه‌ولێر و بادینان گرینگی پێ‌بدا .
عه‌دنان که‌ریم ..
ناساندنی ناوێ له‌توانای هونه‌ری گۆرانبێژی یا سه‌لیقه‌ی ئاوازدانان و هه‌ڵبژاردنی ده‌قه شعریهکان ، ده‌توانرێ به ( نازم غه‌زالی ) گۆرانی کوردی ناوزه‌ند بکرێ به‌دڵنیایش لهکوردایهتیهکهی زۆر وێوهتره ! له‌هه‌مووی جوانتر ساده‌یی و هه‌ستی پڕ ڕێز و خۆشه‌ویستی که‌سایه‌تی خۆیه‌تی وه‌ک مرۆڤ ، خاوه‌ن ئاکار و خۆشگفتی نهرمدوێ ی ئاست به‌رزه شایانی ڕێزی زۆر و پێگه‌ی تایبه‌ت و ته‌رزه . قامکێ گۆرانی گوڵئهندازی به‌مه‌قامی کوردی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی مامه سێوه ، خاره تایه‌ر ، محه‌مه‌دی مامڵێ و مامۆستا عه‌لی مه‌ردانی مۆدێرنانه پێشکه‌شکرد . داوای لێبوردنی لێ ده‌که‌ین وه‌ک کاردانه‌وه ئه‌وه‌بوو پۆترێتی عه‌دنان که‌ریم لهکورتنوسێکی ڕاگوزه‌ردا .
ئاوه‌ڵ ئاواز ..
زاراوه‌یه‌کی نوێ ی خۆشگۆی هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یحیا بوو ئاماده و بینه‌رانی دڵخۆش کرد به‌قاقایه‌کی له‌دڵه‌وه‌ی پێکه‌نین که پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که داوای کرد هه‌ریه‌که‌یان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم ئاواز بۆ یه‌کتری دابنێن له‌سه‌ر کێشی ئاوه‌ڵ زاوا یا وه‌ک ئه‌مه ده‌رێین: وه‌ڵاش زاوا .
نیگارسازی ..
شانۆکه و ڕازانه‌وه‌ی به‌ڕه‌نگه سور و شینه تۆخه‌کان له‌شه‌وه‌زه‌نگی ڕه‌شاییه‌کان که میوانانی دانیشتووی جوان شاردۆته‌وه گونجاوه بهگۆمه ده‌سکرده ئاویه‌که‌ی بهرشانۆ . جوڵه‌ی کامیراکان شیاوه وێنه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌گرێ بینه‌ر خواستیه‌تی . به‌هره و توانای موزیکژهنهکانیش دیار و جێگای سه‌رنجه که‌سایه‌تی گه‌نج و پڕ به‌رهه‌می ڕه‌نجه .
پێشکه‌شکار ..
جگه له‌هاندان و به‌خێرهاتنی جارێکی میوانه‌که له‌گه‌ڵ داوانه‌کردنی چه‌پڵه‌یه‌کی قایم ده‌کرێ وردتر میوانه هونه‌رمه‌نده‌که بوروژێنێ بیهێنێته گۆ به‌شێنه‌یی مه‌به‌ست و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆی پێ ده‌ربخا واته لهدوانهکانی وشه نه‌بڕێ و سه‌رسامی وای لێنه‌کا به‌رنامه‌که ساکار بگه‌یه‌نێ له‌پێشکه‌شکاری به‌ڵکو قووڵ بچێته ناو کار و به‌رهه‌می هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌نده‌که . ده‌توانێ بۆسه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی هه‌ر ته‌وه‌رێک به‌ڕێزه وشه‌یه‌کی تایبه‌ت میوانه‌که ڕاکێشێته ناو باسه‌کان به‌ئاسایی به‌رنامه‌که‌ش جوانتر بڕازێنێته‌وه چونکه خۆی خاوه‌ن بیرۆکه‌ی داهێنه‌رانه‌یه ده‌توانێ ئاستی باشتریش پێشکه‌ش بکا ، شه‌وانی کوردساتیش به‌ئه‌ستێره‌ی گه‌ش و جریوه‌دار به‌رده‌وام بڕازێنێته‌وه .