زاگرۆس جەبار کەیەکێکە لە کچە پێشکەشکارەکان وپێشتر لەماڵپەڕی چرا تیڤی پڕۆگرامی “چرا میوزیک”ـی پێشکەش دەکرد ئێستالەفیلمێکی هۆڵەندی بەناوی.. بەواتای کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی بەشداری دەکات وڕۆل دەبینێت. لەلێدوانێکی تایبەت زاگرۆس جەبار ڕایگەیاند: وەزارەتی VROM دەزگای VOM هەستاون بەسازدانی ئەم فیلمەو دەرهێنەرەکەی ناوی Steve de reus
لەدرێژەی قسەکانیدا زاگرۆس ووتی: چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە خێزانێکى ڕۆژهەڵاتى ئەکات کە بۆ ماوەى چەند ساڵێکە لە وڵاتى هۆڵەندا ئەژین چیرۆکەکە باس لە باوکێک و دوو کچ ئەکات باوکەکە بە شێوەیەکی ڕۆژهەڵاتیانە بیر ئەکاتەوە و زۆر گرفتی هەیە لەگەلڕ کلتورى ڕۆژئاوایی
لەکۆتای لێدوانەکەیدا ووتی: پێش ئەوەی من ڕۆڵ ببینم لەم فیلمەدا چەند خاتونێکی تریش تاقیکردنەوەیان بۆ کرابوو بەڵام دوای ئەوەی من بانگێشتکرام و تاقیکردنەوەکەم ئەنجام دا توانیم سەرجنی دەرهێنەرە هۆڵەندیەکە ڕابکێشم، هەروەها زاگرۆس نایشارێتەوە سەرەتا دڵنیا نەبووە لەوەی کەئایا دەرهێنەر هەڵی دەبژێرێت یاخود نا چونکە چەند ئافرەتێکی تریش هەمان تاقیکردنەوەیان بۆ ئەنجام درابوو
زیرهک نامۆ