(گۆلێکی گەوەرە بوو لەتولەی کەرکوک لەتورکیا کرا)
زۆر دڵخوش بووم کاتێک گوێی بیستی جیاکردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بووم بەدرێژای تەمەنم واھەستم بە خۆش و دڵخۆش نەبوم لە ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمەکەی خۆمان شتێکی سەیرو سەرنج ڕاکێشە شەربە ئاگربکەی،
یان ئەوەی من مەبەستمە لەسەرەتای قسەکانمەوە تکام ئەوەی خوێندنەوەی ناحەقی وبێ ویژدانی بەرامبەرم نەکرێت بڵێن سەر بە پارتیکی تورکییایە ڕاستی باروو دۆخەکەی کوردەکانی تورکیا سەرکەوتنێکی گەورەو پێشھاتێکی نوێیە لەناو تورکیا کورد بگاتە ئەو ڕەوشە کەچارەنوسی بەشێکی تری کورد بۆ پیشکەوتن بێ ھیج ھاوکاری دەولەتانی دراوسێ یان بێ یارمەتی بەشە ھەرێمەکەی خۆمان وەک ھاوسۆزیی و ھاونیشتیمانی بێ ھەلەی سیاسی بە ئارام گرتو سەبر پشوو درێژی شۆڕش بکەی و کۆڵنەدەی یەک تۆز گلەیش لەھەرێمەی کوردستانی ژێر دەستەی پارتی و یەکێتی نەکەی ،بگرە گوێشیان بە ئێمە نیە ھەبین نەبین ،بەڵام ئەوەی من بیستم وئاگاداربم لەئەنجامی بابەت نوسین سەرنج وپێشنیاری زۆرناسک وجوانم بۆ دێت ئومێدیکی گەورەشیان بە ئێمەیە بەینە لوتکەو داوای حەقی ئەوانیش بکەین من ڵێرەوە دەڵێم لەم بیرکردنەوەی ڕوشنبیرانی تورکیاو ئەم سەرکەوتنەچ بوو مەرحبا خەریکە ڵای من سیاسەت ومڵ مڵانێی کورد دەگوازدرێتەوە پێشھاتەکان بۆ مێژوو دەگۆرێت ئەبێت خوێندنەوە بۆ بکەیت ڕەنگە سەرکەوتنەکانیش بەردەستی ئەوان بکەوێت گەرچی ڵام سەیرەو ئیرەی بردن نیە بەڵام شیکردنەوەی ڵام ئەرک بوو بەم بابەتە ھەوڵ وماندوبونی ئەو بەشە باس بکەم بۆ شیکردنەوەی سیاسەتی کورد بەئاگابین ئەم دووھێلە سوتونیە ڕێک بخەین وەک چەندین ساڵە ئێمەی نوسەر و ڕۆشنبیران نیگەرانین لەوەی بەجیا رکابەرێتی دوو زڵ ھێزیان کرد ئەو زڵ ھێزانە” تورکیاو عێراقی شۆڤێنی دوو دەسەڵاتی عەقل تارێتی شۆڤێنی و تاک ڕەوانە بریاردان وغەدر کردن لەچارەنوسی نەتەوەیەک لە بەش بەش کردنی ھەناسەی پێ نەدەیت ئاشکرایە لەگەل کرانەوەکان لەناو کوردا گەرچی سیاسەت مەداری کەم ھەن ئەم کەمینەیە ھۆشیاریو ڵێھاتوو خەمخۆریی گەلەکەیانن بێ دەست وەستان لە شۆڕشی ڕکابەرێتی زل ھێزەکانی ناوچەکەن وسەرکەوتنی جیا جیان بۆ گەلەکەیان ھێناوەتە بەرھەم ڕاستی گەشە سەندنەکانی ئەم دڵخۆشیەیی ناوچەکانی کوردستان جێگەی سەرسورمان ودڵخوشیە و لەگورەپانی سیاسەتدا خوێندنەوەی بۆ بکەی دەبینن بوونیان ھەیە ڕاستی سەرکەوتن و ئەزمونەکان بەھەموو پیوەرەکان سەرکەوتن وشۆڕشی پرشینگن دڵنیام لەمێژودا تۆ ماردەکرێن گەرچی جیاوازیان ھەیە گەورەی کورد لەوەدایە ئەم مێژووە وا بۆ دووئاڕاستەی جیاواز ئەرۆن دوکتێبی مێژویی کورد لەئایندەی نەوەکەماندا دوفاقی دەخاتە نێوانەوە جیاکردنەوە و سرینەوەی رێگرتنی ئەم ئاقارە ترسناک دەبێت و دوبارە دەچنە قاڵبی ھەلەی سیاسی و مێژوییەوە بەرپرسیاریش ھەموانین پیوستە “شەکرێک بشکێنین چیتر نەھێڵین ئەزموونی ئەوکەسانەی قوربانی وماندوون بێ وەفایانە بریاری بێ ویژانانە و رێزنەگرتنیان بدەین ئەرکی ھەمووشمان رێگری لەئەوەی لەکەداری ئەزمونەکان نەکرێت نەھێڵین بەرەو ئارَاستەی جیاو ھەلەی سیاسی بروات کە چارەنوسی ئایندەی کورد لەسەر پاییەی “ماندوبونو ،قوربانی ،وکۆمەڵ کوشتاریو دەربەدەر وئەنفال، ھەڵەبجەو کارەساتەدڵتەزینەکان ھاتوتە بەرھەم.چیتر کێشە ناوخۆکان با ئاسەواری ناشرین لەسەر ئەم شۆڕشەمەزنانە نەبێت گرینگی سەرکەوتنی داھاتوو ھۆشیارو یەک ریزی گەڵی کورد وسرینەوەی نازناوی پارچە و پارچەکاری یان ھەرێم و ھەرێم کاری.سەیرم دێت ئەم ناوەی کەمن مەبەستمە ھەن وەک(یەکێتی،یەکگرتو،کۆمەڵ،پارت)ئەم ناوانە باس لە ڕێکخستن ویەک ریزی گەل دەکەن باشە چ دەبێت ڕاستیانە ھەنگاوبنێن بەتەنھا ناو و نازناوی حزبی و رێکخراو نەبێت گە رسەرنج بدەنە سەر وتارەکەم باسی کەسایەتیەکی شۆڕشگێر و بەپەرۆشی پارت و خەڵکە داماوەکەی کوردستانی تورکیایە خاتوو(لەیڵا زانا)ی نوسەر وسیاسەتمەداری سالەھا دەربەدەرو وئەشکەنجەی نێو زیندانە کە نیوەی تەمەنی بەرامبەر بەتورکیا خستەخزمەتی خەڵک و شیارانە وڵێھاتوانە ملکەچی یاسا و ئازار و ئەشکەنجە وسوکایەتی بێکردنی وڵاتێکی عەقل کۆن و توندڕەو لەبیرکردنەوەدا قبول کرد تا سەردەمی کرانەوەیی سیستەمی نوێی دیموکراسی وئازادی مافەکانی مروڤ بەشێوەیەک ھۆشیاری و پالەوانێتی خۆیی کردە سنبوڵ و لە ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردن بێگەی کوردیان گەیاندە ئاستێکی کەش کە ھەمووان سەیرمان لێدێت ئەو ھەولە لەنێو دەولەتێکی وەک تورکیا مەحال و چاوەروان نە کراو بوو کەریژەی (٣٦) کورسی لەدەولەتێکی سالەھا شەڕ کەر بەرامبەربە کورد لەبەردەم بوون بەدوڵەت و سەروی ھەمووشیان دەست تێوەردان لە کاروباری کوردستان وعێراق وشارەکانی وەک “کەرکوک وەک ھەر دەوڵەتی دراوسێکان حزب دروست کردن لەناو وڵاتێکی وەک عێراق کەخۆیی پرەلە ئاڵوزی وکێشەی نەتەوە ئەوەی من باسی دەکەم ھەوڵ و ماندوبونی چەند کەسانیکی وەک ئەوخاتونە نمونەی جوامێرو ڵیھاتوی ئافرەتی کوردە لە بوونی سیاسەت مڵ مڵانێی سەردەمیانە بەڵای منەوە نەک جێگەی شانازی پێوەکردنی بەڕاستیەکی حاشا ھەڵنەگرە بەراود بەسەرکردەکانی ئەم بەشەی خۆمان دڵم پێخوشە و لەئایندەی کورداچاوەروانی ھەڵوماندوبونی زور بەئومێدانە لەدەستی چاوەرێم گەرجی ئەو بەردەوام لەسەرکەوتن و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد وفشارخستنە سەر حکومەتی تورکیا زۆرکاری گەری دەبێت لە زۆر رووەوە پێش ئەوە باسی روەکانی بکەم دەمەوێت باس لەو نیگەرانیەی خۆم بکەم کە ئەم سیاسەت مەدارانە پەیوەندیان بە رەجەب تەیب ئەردوخان وکومپانیاو ابراھیم تەتلیسازەوە باشترە بەڵکوباسی شۆڕشی تورکیا ھێزەنەکەی”ئاگرە سورە خۆت لە دوری بگرە وشەی سەردەمی ئەم بەرپرسە حزبیانەی خۆمان خۆیان بەسیاسەت مەدار لە قەلەم دەدەن بگرە ناحەقیەکی تر بێ ئاگای نوسەرو ڕاگەیاندە زۆرییەکەی ئەم بەشە لەکەناڵی فەزائی تەلەفیز وێنی دڵنیام بێ گوێدانە کەم تەرخەمیەکەی ئیمە ئەوان لەقوناغێکی سەرکەوتو شۆرَشێکی پاک و پرشینگداردا لەپێشن ئومید بە بەشەکانی تری کورستان دەبەخشن من ھێنانی ئەم دەنگە لەھەڵبژاردنەکانی تورکیا چاوەروانی تورسکەیەکی گەورەم جگە لەھەرێم بۆ کەرکوک ناوچە کێشە لەسەرکان ڕۆلێکی باشیان دەبێت چونکە کەرکوک بەدەستی تورکیا و خاوەندارێتی کەرکوک مەترسیەکی گەورەیە ڵای کورد بەچەند کەڵتوریکو حزبیک کەرکوک بەموڵکو شاری تورکمان دەزانێت بەربەستێکی گەورەیەلە بەردەم کێشەی یەکڵایی کردنەوەی سنوری کورد سەرکەوتنی پارتە کوردیەکانی تورکیا ولامێکە بۆ تورکیا ھەست بکا بەشێکی زۆریی تورکیا کوردە نەک شارێک و ناحێیەکی وەک تازەخورماتو لەناو چەرگەی عێراق تورکی بێت بەبَی بەڵگە، نانەوەی کێشە لەنیوان کورد وتورکمان داخێکی گەورەیە ئێمەش گۆڵێکی تر لە تورکیا نەکەین و ھیچ نەبێت ھۆشیار بکرێتە وچیتر چاوەروانی تۆببارانی سنورەکانمان نەبین چیتر نەبینین ڕوِلەی کوردی بەشەکانی تری کوردستان بەکوشت بدرێت ئەوەتا ببین چۆن دەکەونەوە گفتوگۆ لەگەل (عبدللە وەجڵان) و رێکەوتن لەگەل پارتە کوردیەکان بەمە پیمان دەڵێت وەک شۆڕش لەپێشین ھێرشی قەلەم وشەرَیی دیموکراسی وھەڵبژاردن ریشەی ناکوکیەکان لای تورکیا دەردێنێت کەچاریکە لەھەوڵی ئەوەدا بێت فریای حزبەکەی بکەوێت و بارودۆخی شکستەکانی ھەڵبژاردن بخاتە سەرمیز و ڵێکوڵینەوە ھەناسە نەدەن فریای دەست تێوەردان و نانەوەی کێشەو ئازاوە بۆ دراوسێکان بەدەرفەتی گۆرینی دەستوری تورکیاش عاقاریکی تری سەرکەوتن لەبەردەم کوردا دێتەکایەوە ھێنانە پێشەوەی زەمینەی دروستکردنی نەوەیەکی کوردی کورد لەسەرکەوتندادەبێت.پربە دل دەڵێم خاتوو لەیڵا لەکەرکوەوە تا تورکیا پیرۆزە.
ن \ئارام کەرکوکی