دیاری محمد/سه‌لمان كۆچه‌ری : ئه‌گه‌رچی له‌نزیكه‌وه گه‌وره بیریاری تورك و دۆستی دڵسۆزی گه‌لی كورد به‌ڕێز بێشكچیمان له‌نزیكه‌وه نه‌بینیوه
بهلاَم ئاشنایه‌تیمان به‌هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌بووه ئه‌و كهلهههشتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو (17) سالاَن له‌زیندانه‌كانی توركیا ژیانی به‌سه‌ر بردووه و ماوه‌ی دوو سالاَنیش له‌گه‌ڵ گه‌وره نوسه‌ری كورد مو‌سا عه‌نته‌ر له‌زیندانی دیاربه‌كر بوونه به‌ڕێز بێشكچی دڵگرانی خۆی نیشان ده‌دا بۆ تیرۆركردنی به‌ڕێز مو‌سا عه‌نته‌ر كه‌به‌هۆی بكوژی نادیار له‌ناوبرا بێشكچی گه‌وره بیریاری تورك یه‌كێكه له‌و دۆسته دێرینانه‌ی تورك كه‌جیاواز له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌دۆستی كوردیان وه‌سف ده‌كات خه‌باتی ئه‌و له‌پێناو كورد به‌بێ ئه‌وه‌یه كه‌چاوی له‌پله و پۆست و پاره بێت چونكه ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌دۆستی گه‌لی كورد وه‌سف ده‌كرێن زۆربه‌یان به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریهوهن چونكه گه‌لی كورد له‌باكوری كوردستان خاوه‌نی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی نیه بهلاَم خه‌باتی به‌رخودانی گه‌لی كورد بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێكی وه‌كو به‌ڕێز بێشكچی بێ به‌رامبه‌ر به‌رگریه‌كی سه‌رسه‌خت له‌گه‌لی كورد ده‌كات و ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ڕه‌خنه له‌پڕۆفیسۆر و گه‌وره نوسه‌رانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس بگرێت له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی له‌دژی گه‌لی كورد ده‌كرێت خاڵێكی تری سه‌رنج ڕاكێش به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و بیریاره توركه ڕه‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی توركیا ئه‌وه‌یه كه‌بۆچی بۆ دوو سه‌د هه‌زار توركی قوبرس داوای ده‌وڵه‌ت ده‌كات و ده‌خوازێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تێك بۆ توركه‌كانی قوبرس دابنرێت ئه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كهجدیتر له‌به‌رپرسانی كورد داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ گه‌لی كورد ده‌كاته‌وه بێشكچی له‌باره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانیشه‌وه خاوه‌ن بۆچوونی تایبه‌تی خۆیه‌تی گه‌وره‌یی و لێهاتوویی ئه‌و نوسه‌ره وای كردووه كه‌هه‌میشه هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانی لای سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان جێگای بایه‌خ پێدان بێت و به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری خه‌باتی ئێستا و ڕابردووی بكرێت بێشكچی له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه باس له‌وه ده‌كات ده‌بێت هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كورده‌كان دروست بكرێت و گه‌ریلاكانیش ببن به‌پاسه‌وانی نیشتیمانی ئه‌م هه‌رێمه كه‌ده‌شێت توركیا سوود له‌م بۆچونه وه‌ربگرێت و چیتر درێژه به‌خوێن ڕێژی نه‌دات و ڕێگه بگرێت له‌گریانی دایكان
له‌وانه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه كه‌به‌ڕێز بێشكچی خاوه‌ن ده‌یان نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مێژوو و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ئه‌و نوسین و سه‌رچاوانه‌ش بۆ گه‌لێك خوێندكاری زانكۆ و ماسته‌ر و دكتۆرا بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگ و له‌داهاتووشدا ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و پێویسته وه‌كو ڕێزگرتن له‌هه‌ڵوێستی ئه‌م گه‌وره بیریاره توركه جگه‌له‌وه‌ی په‌یكه‌رێكی له‌شاری هه‌ولێر بۆ دروست بكرێت ده‌بێت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێم سه‌رجه‌م نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌كانی لهكتێبخانهیهكدا كۆبكاته‌وه و به‌ناوی ئه‌ویشه‌وه ناوبنرێت نابێت گه‌لی كورد بێوهفابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ی سه‌رسه‌ختانه به‌رگریان له‌گه‌لی كورد كردووه سه‌رنج ڕاكێشه كه‌به‌رله‌وه‌ی ئێمه یاداشتی كۆتایی كه‌مپینی پشتگیری له‌بێشكچی بلاَوبكهینهوه به‌ڕێز وه‌زیری ڕۆشنبیری ده‌ڵێت هیچ داواكارییه‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ری بێشكچی بهلاَم باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیان بگات وهلاَمیان چی ده‌بێت ئێمه هیواخوازین كهوهلاَمیان ئه‌رێنی بێت چونكه ئه‌و گه‌وره بیریاره توركه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه گه‌لی كورد به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری خه‌باتی ئه‌م گه‌وره بیریاره توركه بكه‌ن ئێمه یاداشتی كۆتاییمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز بێشكچی كرد و پێمانڕاگه‌یاند كه‌گه‌لی كورد بێوهفانیه له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێزت و دووه‌م په‌یامیشمان ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد كه‌پێویسته ده‌ست له‌هێرشكردنه سه‌ر بێشكچی و سزادانی هه‌ڵبگرێت چونكه كه‌سانی وه‌كو ئه‌و به‌ڕێزه پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن و هه‌ڵوێست و بۆچونه‌كانی لای گه‌لانی تورك و كورد جێگه‌ی بایه‌خن هه‌روه‌ها سێیه‌م لایه‌نیش ئاڕاسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم كرد كه‌پێویسته له‌ئاست ئه‌م كاره نابه‌رپرسانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵوێستیان هه‌بێـت و ئه‌م فشاره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بێشكچی ئیدانهبكهن و وه‌كو وه‌فایه‌كیش له‌به‌ڕێز بێشكچی په‌یكه‌رێكی له‌پایته‌ختی هه‌رێم بۆ دروست بكرێت ئێمه له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانیمان له‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كرد كه‌زۆر زوو وهلاَمی یاداشتهكهمان بده‌نه‌وه چونكه به‌پاڵپشتی (450)كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس و په‌رله‌مانتار و مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی و چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپینی پشتگیری له‌بێشكچی پێمانوایه پێشتر له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستیان هه‌بووه له‌سه‌ر ڕووداوی بچوك وه‌كو هێرشكردنه سه‌ر شڤان په‌روه‌ر لهوولاَتێكی ئه‌وروپی هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌كاتێكدا بوو كه‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك داوای هه‌ڵوێستی له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌كردبوو بهلاَم له‌كاتێكدا ئێمه داوامان له‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه‌له‌ئاست ئه‌م كارنابهرپرسانهی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌كۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ڕۆژه ئه‌نجامی كۆتایی كه‌مپینه‌كه‌مان ڕاگه‌یاندووه بهلاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌باتی گه‌وره بیریاری تورك لای گه‌لی كورد جێگه‌ی ڕێز تائه‌م چركه‌ساته‌ش كوردستانیانی په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌به‌ڕێز بێشكچی بكه‌ن ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه وهلاَمی ئه‌رێنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه