سەردەمێکی زۆرە ئەم پەرلەمانەی خۆمان دامەزراوە و دلم تەقی کەسانێکی تێدانیە بیربکاتەوە کە چی کەموو کوریە چی شتێک زیادە تابۆشایەکانی پر بکاتەوە ،لە لایەکەوە ھیچی کەم نیە نەلەپارە نە لەپەرلەمانتاری جیاواز و ڕایی جیاواز خاوەنی سەتەلایتێکی ئاسمانی خەوتوە کە کەس نازانێ چ کات ھەڵدەکرێت وچکات دەکوژێتەوە لای ھەموو کەس پرسیارە بۆچی بە موھانەی ڕوژێک ھەلەی فەنی ڕۆژێکی تر بەقسەیەکی تر
کاکە کارناکات لەچاو پەرلەمانەجیھانیەکان بێ کەموو کوری نیە لە مایکی قسە کردن و کورسیەکی ڕێژە زۆر سەرسورمانێکی زۆرسەیرە تائێستاچەند پەرلەمانتارێک ناناسرێت بگرە خەڵک نەسیفی دەزانێ نەبگرە پێشتر ئاشنابوە پێیان جگە لەوکەسانەی قسەی جیاواز ومیوانی ھەمیشەی تەلەفیزوێنەکانن یا تەپل لێدەرن ببورن ئەم نازناوە نازناوی دەسەڵاتە کەھەردەم بقەومێ باسی دەکات،ھەمووکەس دەبێت ئەم پەرلەمانە بناسێ وکارو لیژنەو ئەندامەکانی و نوسینگەو ژمارە تەلەفۆنەکانی لەبەردەم ھەمووان بێت،تابتوانێت بەشێوەیەکی سادە روویی کۆمەلگە بگۆرێت لەکێشەکانی خۆیی دەست پێ بکا تاکێشەی ھاولاتیەک باس بکات وگەر لەناو ژوریی پەرلەمان نەبێت خۆ لە تیڤیەکە مەجال ھەیە قسەبکات لێرەولەوێ دەبینم گلەی ئەوە لای لستە جیاوازەکان دەکرێت دەڵێن کاکە تەلەفیزونەکەش ڕێگە بە ئێمە نادات تاقسەی خۆمان بکەین،نەک ئۆپسوێن لایەنە کەمینەکانیش ئەم نیگەرانیەیان ھەیە،لەراستیدابچینە سەرباری واقع واتا ڕاستی پیوستیەکی گەورەمان بەمیدیای نیشتیمانی ھەیە تا ھەموو کۆمەلەگەیەک یان نەتەوەیەک میدیای نیشتیمانی ھەبێت ئەرکی ژیردەستەی ئەم میدیایەش پەرلەمان سەرپەرشتیاری بکات.بە باشی دەزانن نیگەرانم لەم پەرلەمانە کەموو کوری ھەیە لەشێوەی پەرلەمانی شەرعیەت دار،لە رَاستیدا خۆ ناساندنی وگرینگی بەئەرکە نیشتیمانیەکەی بدات وئەمجارە باببورێت بزانم ئەم گلەیانە قبوڵ دەکات یان دیسان زرم فیشەکێ قسە دەنێت بەمنیشەوە بلێ کەس بۆیی نیە باسی پەرلەمان بکات بەڵام جگە لەخەمخۆری ھیچ شتێکی ترنیە تا من باسی پەرلەمان بکەم بە ئامانج ئەم قسانەش جگە لەبەرگری نیشتیمانی داواکردنی فولوسێکیش نیە،ھەموو کۆمەڵگایەک یان نووسەرێک یان ڕۆشنبیرێک دەیەوێت تەنھا ئەو بابەتەی باسی دەکات نەمانی عەیب و کەموو کوری بێت بەسەرکردنەوەی ئێمەش بەئاگاو بیرھێنانەوەی پەرلەمان بۆ خۆش گوزەرانی میللەتە داماوەکەی خۆمانە تا کاربکەین ھەموان ئاسەواری کێشەو کەموو کوری لەسەرولاتەکەمان ڕابماڵین ھێندەش بێدەنگ نەبین لەباس کردنی عەیبمان وەلامان تەنھا گویگرتن نەبێت لەکۆیی چەندخاڵێک قسەی
خەڵک وگەڵ بگرین بەنیشتیمانی بوونی پەرلەمان وەک مەرجەعیەتی گەڵ فریاد ڕەسێکە بۆ خزمەتکردنی گەلەکەشی و ڕێزگرتن و پاراستنی ئەزموون وگەلەکەی .
١_کورد خاوەن ھەزارەھا شەھیدە پێوستە رەمزێک دروست بکرێت لەناو پەرلەمان دەبێت لەپشتی سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبواسرێت بەچەند لۆگویەکی تایبەت کەسایەتی شارەزا دروستی بکەن وێنەکان ئەنفال ھەڵەبجە شۆڕشی کورد زیندانی سیاسی لەو رەمزەدا گوزارشت لە نەھامەتیەکانی کورد بکا ئەو رەمزە دابنرێت .
٢_زۆریی ئەندامانی پەرلەمان لای خەڵک و ڕوِشنبیران شتێکی سەیرەچەند کەسانێکی تێدا ناناسرێت باشتر دەبێت ناوی کەسایەتیەکان بەشێوەی تابلۆ لەبەردەم مێزیی دانیشتنەکان دابنرێت.
٣_ناویی لەقەب واتا نازناو بۆسەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی قەدەغە بکرێت گەر تێبینی بکرێت “دکتور کەمال کەرکوکی تا ئێستا ھیچ ڕۆلەیەکی ئەم گەلە نەسیفی و نەناویی بنەمالەکەی دەزانێت.
٤_دانانی ئالایی سەرجەم حزب و فراکسوێنەکان لەناوەوەی پەرلەمان ودەرەوەی پەرلەمان.
٥_بەنیشتیمانی کردنی تەلەفیزوێنەکەی پەرلەمان بۆ گوزارشت دەربرین لەسەرجەم پێکھاتەی فراکسوێن ولایەنەکان
٦_پابەندبوون بە ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان جرکەیەک بۆ رێزگرتن لەشەھیدان لەھەر دانیشتنێکدا ئاسای ونائاسایی.
٧_ھەرچی زووە مارشە نەتەوەیەکان دیاری بکرێن دور لە ئینتیمای حزبی ولایەن سیاسی.
٨_دەست بە پەخش کردنی سەتەڵایتی پەرلەمان بەچەند بەرنامەیەک کە زیاتر تعلیمی واتافێرکردن و رونکردنەوە بێت.
٩_بەرنامەکان بریتیبن لەناساندنی ئەندامانی پەرلەمان وخستنە روویی ناونیشان وچۆنێتی پەیوەندی کردن پیانەوە.
١٠_.بەرنامەیەی ڕاپرسیەکان لەسەر ئەو پرۆژ یاسایانەی پێوستە ھەلسەنگاندنیان بۆبکرێت.
١١_بەرنامەیەک بۆ شیکردنەوەی یاساکان.
١٢_ ناساندن وخستنەروی پروفایڵی فراکسوینەکان.
١٣_گرینگیدان بە ناساندنی کەلتوری کوردی بواری مێژوو وفەرھەنگی کوردی بەشێوە کوردیو زاریی بیانیەکان.
١٤_کارکردن لەسەر دۆسیەکانی کورد بەشێوە زانستیەکانی ستانداردی جیھانی.
١٥_کاروپیشەی ئەندامانی پەرلەمان وبەسەرکردنەوەیی ناوچەجیاجیاکان بەبێ جیاوازی فراکسوێنەکانی ناوپەرلەمان.
١٦_دەرخستنی ڕاپۆرت وبەشی دیکومینتاری لەکاتی بەخشدا.
١٧_مێزگردی چەند پەرلەمانتارێکی ناو پەرلەمان بۆشیکردنەوەی ڕایی جیاواز و ھۆکاری جیاوازی ڕاکان.
١٨_گرینیگدان بەناساندنی نازناو شوێنی ھێزە نیشتیمانیەکان چونێتی کارکردنیان وماف کارەکانیان لە چوارچێوەی یاسادا.
١٩_دانانی بەرنامەیەک کار لەسەرناساندنی سنور وشوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بکات.
٢٠_لەناوکۆشکی پەرلەمان مێژوویی کورد و ھۆڵی سیمینار و مۆزەخانەی نێو دەوڵەتی و وێنە و فوتۆگرافی رووداوەکانی کورد وشۆڕشەکانی دابنرێت.