دوایین به‌رهه‌می ڕه‌زازی ئه‌لبوومی ( ئێواره‌یه ) بوو، که چه‌ند گۆرانییه‌کی له‌خۆگرتووه یه‌کێک له تراکهکانیشی کاری کلیپی بۆ کراوه، ڕه‌زازی له شێوازی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی ڕازی نییه‌و له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ئاوێزه به‌داخ بوو بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌توانرا ئه‌لبوومه‌که‌ی به‌شیوه‌یه‌کی باش کاری بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆبکرێت. سازدانی :زانا گه‌ڵاڵی
زه‌ره‌ری کرد
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا که به‌باسی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی ده‌ستمان پێکردو ڕه‌زازی به‌خه‌مه‌وه وتی : هیوادارم دڵی که‌سوکاری کۆچکردو کاک عیرفان زه‌نگه‌نه له‌من نه‌یه‌شێت، یا خراپ بیرنه‌که‌نه‌وه ، نه خۆشی کاک عیرفان زه‌نگه‌نه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به‌داخه‌وه ئه‌لبوومه‌که‌م زۆر به‌خراپی بڵاوببێته‌وه، وتیشی : چوومه لای کاک سیروان-ی ئارۆ له سلێمانی، ئه‌ویش وتی : له‌گه‌ڵ کاک عیرفان قسه‌م کردووه ئه‌لبوومه‌که نه‌دراوه به چه‌ند شوێنێنێک ، چونکه کاتێک سێدییهک بڵاو ده‌بێته‌وه ئه‌و کۆمپانیایه ده‌بێت له‌شارێک له‌گه‌ڵ یه‌ک لایه‌ن قسه‌بکات ، ئه‌و کاته ئه‌و لایه‌نه بڵاوی بکاته‌وه، به‌ڵام وایانهکردوه بۆ نمونه له سلێمانی دراوه به دوو دوکان له کاتێکدا سلێمانی زیاتر له ( 40 تا 50 ) تۆمارگای لێیه، له دوکان و پیره مه‌گرون و کۆیه هه‌ر نه‌بوو، من ڕازی نه‌بووم له‌و بڵاوکردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌شبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی کهزهرهرێکی زۆرم کرد ( 50 ) هه‌زار دۆلار که تێچوونی ئه‌م سێدیهبوو به‌داخه‌وه بوو به هیچ .
له په‌رله‌مان هونه‌ر نوێنه‌ری نییه
ڕه‌زازی له باره‌ی ئه‌و به‌رده‌وامیه‌ی کۆپی کردنی ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ندانه‌وه وتی : هیچ وڵاتێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ک تورکیا نه‌یتوانیوه تێچون ته‌رخانبکات بۆ کاری هونه‌ری به‌تایبه‌ت موزیک، تورکه‌کان خۆیانکرد به خه‌لیفه‌ی ئیسلام له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان، خۆیانکرد به نوێنه‌ری ئیسلام هه‌ر به‌وهۆیه‌وه توانیان گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به مۆسیقای تورکی بکه‌ن له‌کاتێکدا تورک وه‌ک تورکی عوسمانی وه‌کو ئه‌و تورکه‌ی که ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خاکی تورکیایه هیچێکیان نه‌بوو نهزمانیان هه‌بوو نه فه‌رهه‌نگیان هه‌بوو نه خاکیان هه‌بوو، تاقمێکی ده‌روێشی چلکنی برسی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون و هاتن خاکه‌که‌یان داگیر کرد که خاکی یۆنان بوو به‌شێکیشی خاکی کوردستان بوو. یهکهمجاربههۆی ئولی ئیسلامه‌وه که‌ڵکیان له موزیکی عه‌ره‌بی وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی که‌خاکی یۆنانیان دابڕی یۆنانیان کوشت مۆسیقای ئه‌وانیشیان هێنا ناو مۆزیکی خۆیان، موسیکی ڕۆمانی بوڵگاری به‌تایبه‌تی قه‌ره‌جه‌کانی ڕۆمان و بولگارستان جیاواز له‌وه‌ی که‌چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی دیکهیانکرد به‌قوربانی بۆخۆیان.
ئه‌مڕۆ له‌کوردستان سیاسییه‌کانی ئێمه ده‌سه‌لاتی ئێمه حزبه‌کانی ئێمه په‌رله‌مانی ئێمه ،یه‌ک تۆز بایه‌خ به‌میوزیک و به هونه‌ر ناده‌ن له‌وه تێناگه‌ن که‌هونه‌ر ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌دنیا بناسێنێ هونه‌ر ده‌توانێ گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ئهوکۆمهڵگایهی که تێیدا ده‌ژی، من خه‌فه‌ته‌که‌م ئه‌وه‌یه ده‌وله‌تێکی وه‌ک تورکیا که‌ڵک له کلتوری ئێمه وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ئێستاش بڕۆی میوزیکی تورکی گوێ بگری به‌باشی به ڕونی له‌ناو گۆرانی زیاتر له (50 )گۆرانیبێژی تورکیادا هه‌یه که کورد نییه‌و کاریگه‌ری کوردی به‌سه‌ر مۆسیقاکهیانهوه هه‌یه ، به‌ڵام هیچ شه‌رمیش ناکه‌ن به‌و په‌ڕی بێشهرمیشهوه ده‌ڵین ئه‌مه فه‌رهه‌نگی تورکییه، هیوادارم ده‌سه‌لاتی کوردی و په‌رله‌مانی کوردی چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌مه بدۆزنه‌وه چونکه نه‌پشتی هونهردهگرن ، نه له‌په‌رله‌مانیشدا هونه‌ر نوێنه‌ری هه‌یه، بزانه تاوه‌کو ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری دیارنییه که هونه‌ر سه‌ر به‌کام له‌م وه‌زاره‌تانه‌یه تاوه‌کو ئێستاش له په‌رله‌مان هونه‌ر نوێنه‌ری نییه .
وتیشی : ئه‌گه‌ر هونه‌ر له په‌رله‌ماندا نوێنه‌ری هه‌بێت ئه‌مه جاره‌سه‌ر نییه به‌ڵام باشتره، کاتێک که‌تۆ نوێنه‌رت هه‌بوو ده‌توانی بیجوڵێنیت، به‌ڵام به‌شێکیشی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکه‌که به‌شێکیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هزرو ئاوازی خه‌ڵکه‌که، ده‌بێت ئه‌وخه‌ڵکه فێری ئه‌وه ببن که‌یارمه‌تی هونهرمهندبدهن پشتیبگرن و به‌رهه‌مه‌کانی بکڕن، من نمونه‌ی تر ناهێنمه‌وه بڕۆ تورکیا بزانه له‌تورکیا چی ده‌که‌ن بۆ گۆرانیبێژی خۆیان، چه‌نده یارمه‌تی ده‌ده‌ن و پشتیوانی ده‌که‌ن پێموابێت نوێنه‌رێک ده‌توانێت کاره‌که بجوڵێنێت .
نه پێشکه‌وتنه، نه نوێخوازییه، نهتازهگهرییه
به پێی ئه‌وه‌ی ڕه‌زازی ئه‌زموونێکی زۆری له گۆرانی وتندا هه‌یه هونه‌ری کوردی له چه‌ندین قۆناغدا بینیوه، له‌باره‌ی ئێستای هونه‌ری کوردیشه‌وه ده‌ڵێت : هونه‌ری ئێستا نهپێشکهوتنه نهنوێخوازییه نهتازهگهرییه، هیچ کام له‌مانه نییه زۆر به‌داخه‌وه چه‌ند که‌سێک هه‌ن ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که‌هونه‌ری کوردی تێک بده‌ن ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م فه‌رته‌نه‌یه لههونهرو موزیکی کوردی دروستبکه‌ن، ئه‌مڕۆ له کوردستان ئیش هه‌یه و ئیشی باشکراوه، به‌ڵام پشتیوانیان نییه، که‌س هه‌یه پاره‌کی زۆر‌و زه‌به‌ندی له‌ژێر ده‌سته له‌لایه‌ن تاکه که‌سی ناو حزبه‌وه یارمه‌تی ده‌درێت به‌ڵام گروپیش هه‌یه کۆمه‌ڵیش هه‌یه یه‌ک تۆز یارمه‌تی نادرێت له‌سه‌ر خزمه‌ت و ئهرکو ڕه‌نجی خۆی ده‌ژیت.
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی که‌متر بۆته‌وه
ڕه‌زازی له قسه‌کردن له‌سه‌ر هونه‌ری ئێستا‌و رابردووی کوردی به‌رده‌وامبوو وتی : هونه‌ری کوردی له ڕابردوو باشتر بوو له‌کوردستانی بن ده‌ستی ئێران باشتر بوو، له‌کوردستانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی به‌عس باشتر بوو، ئه‌مڕۆ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی که‌متر بۆته‌وه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ دڵسۆزی وه‌کو جاران نیشانادرێت .
باسی له که‌موکوڕییه‌کانی خۆشی کرد
له‌قسه‌کردندا ڕه‌زازی هه‌ر باسی ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ی نه‌کرد که لهچواردهورماندا هه‌یه به‌ڵکو زۆر به راشکاوانه باسی له که‌موکوڕییه‌کانی خۆشی کردوو وتی : با یه‌ک شتبڵیم، من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی که ڕاست قسه ده‌که‌م و خۆم گه‌وره‌و زل نیشاننادهم ، ئێمه خۆمان که‌موکوڕیمان هه‌یه، من وه‌ک گۆرانیبێژێک کهسازێک نازانم ، وه‌ک گۆرانیبێژێک که وانه‌ی میوزیکم به زانستیانه نه‌خوێندووه بڕۆم چی بکه‌م ؟بڕۆم کێ فێر بکه‌م؟! ئه‌مه کاری ده‌وێ ئه‌گه‌ر بمه‌وێ کارێکی وابکه‌م ئه‌وا شوێنی ده‌وێ جیاواز له‌مه ژه‌نیاری ده‌وێ که‌ئه‌مانه زۆر گرنگن جیاواز له‌مه‌ش پشتیوانییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌وێ پاشان کاری زانستیانه‌ی ده‌وێ .
له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مڕۆ تاچه‌ند به‌لای مه‌قامات ده‌ڕۆن ده‌ڵیت : له دوای تایه‌ر تۆفیق و ساڵح دیلان و عه‌لی مه‌ردان و هه‌ندێ گۆرانیبێژ من که‌سی تر نابینم. کێ دیکه هه‌یه تۆ پێم بڵی؟بنکه‌ی مه‌قامات دانراوه له‌هه‌ولێر وه‌کو گۆرانیبێژ که‌سی شاره‌زای تێدانییه، وه‌کو ژه‌نیار که‌سی شاره‌زامان زۆره له کۆنه‌کان وه‌ک (کاک وریا ئه‌حمه‌د و کاک ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی) نمونه‌ی ئه‌مانه زۆڕه ، پاشان له ئه‌مڕۆشدا هه‌مانه نمونه‌ی ( گۆران کامیل ، ئاکۆی عه‌زیز ، زانای مه‌حموود هه‌ژار ) ئه‌مانه‌مان زۆڕه، به‌ڵام له گۆرانیبێژدا نیمانه به‌داخه‌وه .
سهردهمهکهجیاواز بوو
ده‌رباره‌ی جیاوازی تێکسته‌کانی ئێستا‌و پێشووی گۆرانییه‌کانی ده‌ڵێت : سهردهمهکهجیاواز بوو ، سه‌رده‌مێک شۆڕش گه‌رمبو له دوو پارچه‌ی کوردستان باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات ، به‌ڵام ئیستا ئێمه له قۆناغێکی دیکه‌دا ده‌ژین باشوری کوردستانت بۆ به نمون دێنمه‌وه ، باشوری کوردستان ئێستا شۆڕشی تێدا نییه به‌ڵکو خه‌ریکی ژیان و ئاوه‌دانین به‌ڵام کوردستانی بن ده‌ستی ئێران یان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بارودۆخه‌که شتێکی دیکه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حزبه‌کانی ئێمه له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان توشی کێشه‌بون و دابه‌ش بوون گه‌یشتنه ئاستێک که ئیتر کاریگه‌رییان نه‌ما، ئه‌وانیش کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێمه دانا، واته ئه‌و دڵگه‌رمییه‌ی جاران هه‌مانبوو ئێستا نیمانه ، ده‌بێت ئه‌مه قبوڵ بکه‌ی
گۆرانی چیمه‌ن بۆ وترا
ڕه‌زازی باسی له‌وه کرد که گوێ له گۆرانی رابردوو ده‌گرێت خه‌می پێده‌خوات و وتی : له‌لایه‌که‌وه جهفهتی پێدهخۆم له‌لایه‌کی دیکه‌وه شانازی ده‌که‌م ده‌ڵێم ئه‌وه سه‌رده‌مێک بوو ئێمه توانیمان کاری باش بکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستاش سه‌رده‌مێکه که ناتوانین له‌به‌رئه‌وه ناتوانین کاریگه‌رییه‌کان زۆرن و وایان کردووه که به‌داخه‌وه نه‌توانین کار بکه‌ین ئه‌مه زۆر ناخۆشه بۆ ئێمه.
له‌باره‌ی هۆکاری وتنی گۆرانی چیمه‌ن هۆ چیمه‌ن-یشه‌وه که ئاخۆ هۆکارێکی سیاسی له‌پشته ڕه‌زازی وتی :نا به هۆی سیاسه‌ته‌وه نه‌وتراوه ده‌کرێت تێکه‌ڵ به سیاسه‌تی بکه‌ی ، چونکه کاتی خۆی سنه‌ییه‌کی زۆر له‌که‌رکوک ژیاوه له کۆندا، چونکه عیراق سه‌رده‌مێک له‌باری کار‌و ماڵی وداراییه‌وه زۆر له‌ئێران باشتر بووه، سنه‌ییه‌کی زۆر له‌که‌رکوک ژیاوه تۆ بته‌وێ و نه‌ته‌وێ خۆشه‌ویستییه‌ک هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره، ئه‌و کاتهلهبهر که‌رکوک ، هه‌رچه‌نده گۆرانییه‌که گۆرانی من نه‌بوو ، به‌ڵام من هاتم جوانترم کرد‌و ڕێکوپێکترم کرد‌و وتم، بۆیه ئه‌ڵێ چاوم پڕخوێنه پڕلهگریانه بهچواردهورمدا ئاگر بارانه تا ڕاده‌یه‌ک به‌ڵێ بۆنی سیاسی ئه‌دا .
ئه‌مساڵی ڕه‌زازی بۆڕێکخستنی کۆنسێرته
ڕه‌زازی گۆرانی بۆ چیمه‌نه‌که‌ی که‌رکوک وتووه‌و له ڕابردووش‌دا له کۆنسێرتێکی خێرخوازی به‌شداریکرد ، ههرروهک له نیازیشه ساڵی ( 2011 ) بکاته سڵێک بۆ ڕێکخستنی کۆنسێرت له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکاو پاشانیش کوردستان، ئه‌و وتی : ئیتر به نیاز نیم جارێکی دیکه ئاهه‌نگ بۆ حزبه‌کان بکه‌م چونکه ئاههنمگی حزبه‌کان وه‌ک ئاهه‌نگی شه‌کراو جواردنهوهیه ته‌نیا خه‌ڵکه‌که بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێ دێن .
ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی ئێستام هی ئه‌و کاته بایه حزبایه‌تیم نه‌ده‌کرد
ئێمه پرسیاری ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌مان له ڕه‌زازی کرد که ئه‌وکات له شاخ کاری هونه‌ریان ده‌کرد له وه‌ڵامدا ڕه‌زازی وتی : ئێمه که له‌شاخ بووین ئه‌وکات حزبی دیموکرات حزبێکی گه‌وره‌بوو دوای ئه‌ویش کۆمه‌ڵه له کوردستانی بن ده‌ستی ئێران، دو گروپ بووین گروپی کۆمه‌ڵه ناوی ( بانگه‌واز ) بوو گروپه‌که‌ی حزبی دیمهوکرات له بیرم نییه ناوی چی بوو، به‌ڵام کاک ئیخبالی حاجبی و کاک تاهیری خه‌لیلی و کۆمه‌ڵێک که‌سی تری تیابوون، گروپه‌که‌ی ئێمه‌ش له‌کۆمه‌ڵه من و کاک نه‌جمه‌دینی غوڵامی و کۆچکردو مه‌رزیه‌و فهیبۆرزی فه‌خاری و کاک سابیر مه‌حه‌مه‌دی دووکه‌سی تریشی تیابوون که‌ئه‌وان شه‌هیدبوون .
کوڕێکی دیکه‌ش خه‌ڵکی شه‌قڵاوه به‌ناوی مه‌جید خۆشناو که‌مانی لێده‌دا، ئه‌و سه‌رده‌مه ئێمه گروپه‌که‌مان لهئالان بوین له گوندێک به‌ناوی مێشکه‌په له‌وێ خێوه‌تمان هه‌ڵدابوو له‌به‌رامبه‌ر ژاژڵه‌ی لای ماوه‌ت و ئه‌و ناوانه‌یه له‌وێ دانیشتبووین، ئه‌وکات ده‌توانم بڵێم سه‌رده‌می بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئارێزهوهو پاشان گۆمه‌شین و پێشمه‌رگایه‌تی ڕێگه‌ی نه‌جاتم، سه‌رده‌مێکی زۆر خۆش‌بوو له‌وکاته‌دا ئێمه کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می جوانمان بڵاوکرده‌وه، پاشان به دێهاته‌کانی کوردستاندا که‌له‌ژێر سه‌ربه‌رانی پێشمه‌رگه‌دا بوو حکومه‌تی تێدا نه‌بوو ده‌گه‌ڕاین و کۆنسێرتمان ده‌کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر به‌داخه‌وه من ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی ئێستام هی ئهوکاتهبایه حزبایه‌تیم نه‌ده‌کرد.
هه‌رایه‌که‌ی سورداش
ڕه‌زازی به‌رده‌وام بوو له گێڕانه‌وه ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و هونه‌رمه‌ندێتی باسی له ئاهه‌نگه‌که‌ی سورداش کردوو وتی : ئه‌وکاته‌ی که یه‌کێتیی نیشتمانیی له‌گه‌ڵ وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن میری گفتوگۆیان هه‌بوو پرۆگرامێکیان له‌سورداش دانا ، منیش هه‌ڵسام ڕۆیشتم چونکه دۆستایه‌تیمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ گروپی شه‌هید کارزان ، پاشان که چوینه سورداش هه‌ردوو کۆچکردو کاکه حه‌مه جهزاو و ئازاد خانه‌قینی به‌شدارییان کرد له‌و پرۆگرامه منیش به‌شداریم کرد ، به‌ڵام به‌داخه‌وه میکرۆفۆنهکهیان له من پچراند، چونکه ئه‌وکاته دروستیش نه‌بوو گۆرنیبێژێک که‌خه‌ڵکی کوردستانی بن ده‌ستی ئێرانه بێت و له‌و گفتوگۆیه‌دا ده‌رکه‌وێ بۆ ئه‌وان باش نه‌بوو ، به‌ڵام ده‌بوو وه‌کو بیره‌وه‌رییه‌ک باسکرابایه چه‌ند جار دکتۆر ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌مه‌ی باسکردووه تاوه‌کو ئێستا به‌داخه‌وه یه‌کێکیان باسی ئه‌وه‌یان نه‌کردووه کهناسری ڕه‌زازی-یش له‌و پڕۆگرامه‌دا به‌شدار بووه، وێنهکهلای خۆیان ماوه به‌ڵام بڵاویناکه‌نه‌وه هاتنی سێ که‌سیش بوو به هه‌رایه‌کی گه‌وره له پێشدا هاتنی به‌ڕیز جه‌نابی مامجه‌لال پاشان هاتنی شه‌هیدی کۆچکردو مامه‌ڕیشه پاشان هاتنی ناسری ڕه‌زازی واته هاتنی ئه‌و سێ که‌سه ده‌توانم بڵێم هه‌راو فه‌وزایه‌کی گه‌وره خسته ناو ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی سورداش به‌داخه‌وه کاک ئه‌رسه‌لان بایز باسینهکرد .
گروپی حه‌وت نه‌فه‌ره‌که چی بوون، مامۆستا هێمن چی ده‌کرد له‌ناویان ؟
پاشان پرسیاری وێنه‌یه‌کمان لێکرد که مامۆستا هه‌من و ڕه‌زازی و غولامی به‌یه‌که‌وه دانیشتوون ، ئه‌و وتی : من جاری یه‌که‌م کۆچکردوو مامۆستا هیێمن-م له‌شاری سنه بینی به خزمه‌تی گه‌یشتم ، له کۆڕێکی ئه‌ده‌بیدا ، شه‌و دوای کۆره‌که هاته‌وه بۆ ماڵی ئێمه دانیشتین کاسێته‌که‌م هه‌رماوه ، هۆنراوه‌ی سازی ناسازی خۆی بۆ خوێندومه‌ته‌وه ، پاشان کهبوین به‌پێشمه‌رگه مامۆستا هێمن له‌لایه‌ن حزبی دیموکراته‌وه به‌نیوی گروپی حه‌وت نه‌فه‌ره‌که که‌ئه‌مه تۆزێ دورو درێژه پێتبڵێم گروپی حه‌وت نه‌فه‌ره‌که چیبوون، گروپی حه‌وت نه‌فه‌ره‌که له‌حزبی دیموکرات جیاببونه‌وه ئه‌و گروپه تودهییی ( شیوعی ) بوون، مامۆستا هێمنیشیان له‌گه‌ڵ که‌وتبوو دیاره مامۆستا هێمن بۆ ئهوهنهدهبوو که له‌گه‌ڵ ئه‌وانه که‌وێ ده‌رباره‌ی ئه‌مه مامۆستا هێمن نازانم به گاڵته یان به‌ڕاستییه‌تی ئه‌ڵێ ، ئه‌وان که هاتن قسه‌یان له‌گه‌ڵکردم من ئه‌وشه‌وه مه‌شروبم خواردبۆوه سه‌رخۆش بووم واژوم کرد‌و ته‌واو، به‌ڵام ئه‌وکاته مامۆستا هێمن لهشیلاناوێ که گوندی باپیرانی خۆیه‌تی له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر بوو ، ئێمه‌ش کۆمه‌ڵیک پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه هه‌ڵساین چوین بۆسه‌ردانی ئه‌و وێنه‌یه هی ساڵی 1984 لهشیلاناوێ کاسێتی دانیشتنی ئه‌و ڕۆژه‌شم ماوه .
پاره‌که‌ی بۆ گیرفانی کۆمپانیاکانه
ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆنسێرتانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی بیانی که له کوردستان ده‌کرێت قسه هه‌یه ده‌وترێت بۆ به هێز کردنی ئابووری کوردستان گرنگه و ڕه‌زازی-ش ده‌ڵێت:بروا ناکه‌م ئابورییه‌که‌ی بچێته گیرفانی ده‌وڵه‌ت چونکه پاره‌که‌ی ده‌چێته گیرفانی کۆمپانیای بابیلۆن چونکه ئه‌وه‌ی بیستومه کۆمپانیای بابیلیۆن ئه‌و کارانه ده‌کات .
وتیشی : ئه‌مه ده‌توانرێت سێ کاریگه‌ری هه‌بێت ، یه‌که‌م ، باری ئابوری دووه‌م کاریگه‌ری خراپ لهسهرگۆرانیبێژو هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی خۆمان ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ههوارداری گۆرانی و مۆسیقان پێیان ناخۆشه، چونکه بۆ ده‌بێت گۆرانی بێژی کورد بێ حورمه‌ت بن و ئاماده نه‌بن بۆ گۆرانی بێژی کورد 50 دۆلار بده‌ن به بلیته‌که‌ی به‌ڵام بۆ گۆرانی بێژه‌کی بیگانه 500 دۆلار بیتاقه‌که‌ی بێت، له‌لایه‌کی تره‌وه من پێموایه ده‌سه‌لاتی کوردستان بۆیه ئه‌مه‌ده‌کات تا نیشانی بدات کوردستان هێمنه‌و ئاسایش و ئارامی و تێدایه و ئازادی ودیموکراتی هه‌یه پاشان زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی پێ قه‌ڵس بکه‌ن ئه‌مه بۆجونی منه ڕه‌نگه له‌و باره‌وه کاریگه‌ری باشی هه‌بێت که‌کوردستان شوێنێکی ئامنهو ئاسایشی هه‌یه‌و ئازادی‌و دیموکراتی هه‌یه‌بۆیه ئه‌مانه دێنه ئه‌وێ خۆی راستییه‌که‌شی وایه کوردستان زۆر زۆر له‌به‌غداو له شوێنه‌کانی دیکه‌ی عیراق ، سه‌یر بکه تاوه‌کو ئێستا خوێن له لوتی سه‌ربازێکی ئه‌مریکی نه‌هاتووه تاوه‌کو ئیستا له کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ دروستنه‌بووه ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا باروودۆخی له عیراق ئه‌فغانستان زۆرخراپه من پێموایه ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاست ته‌نیا کوردستانی به‌ده‌سته‌وه ماوه جونکه ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بروا تورکیا خه‌ریکه به‌ره‌و ئیسلامێکی فهناتیکتر ده‌چێت نه‌ک سکۆلار ئه‌مه بۆ ئه‌مریکا باشنییه ئێرانیش وه‌ک گه‌وره‌ترین کێشه بۆی ئه‌مریکا له‌به‌رچاوه دیاره که‌چۆنه ئه‌مه‌ی که بۆ ئه‌مریکا به‌که‌لک بێت ته‌نیا کوردستانه ڕه‌نگه له‌و به‌ره‌یه‌وه باش بێت له‌باری ئازادی‌و دیموکراسی ئهوئاسایشهی که‌له‌کوردستان هه‌بێت ده‌نا پێموانییه له‌باره‌کانی دیکهسودی تری هه‌بێت
اغنیه الطویله
له باره‌ی گۆرانی کورت و درێژ ڕه‌زازی نمونه‌یه‌کی هێنایه‌وه به‌وه‌ی له گۆرانی کوردی گۆرانی) ڕێبوارو ڕیبوار (هه‌ر بهندێکهو دوپاتده‌بێته‌وه ، ئه‌و پێیوایه گۆرانیه‌کی وا له‌سێ به‌ند زیاتر بێت خۆشنییه جونکه که‌بوو به چوار پێنج هه‌ر دوپاتده‌بێته‌وه ، به‌ڵام بۆ گۆرانی درێژ ده‌ڵێت: له بیری ئه‌وه‌دام گۆرانییه‌کی وا بکه‌م بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش کاک بورهان موفتی وخۆم خه‌ریکی هۆنراوه‌یه‌کی کاک ڕه‌نج سه‌نگاوی-ن که بڕیارمانداوه بیکه‌ین به گۆرانییه‌کی درێژ که له‌کوردیدا شتی وانه‌کراوه وه‌ک چۆن به عه‌ره‌بی ده‌ڵێن ( اغنیه الطویله ) که‌گۆرانی درێژیشت دروستکرد نابێت هه‌رله‌یه‌ک ههوادابێت بۆنمونه لهبهیاتدابێت، ئه‌وگۆرانییه ده‌بێت لهنههاوهندهوه ده‌ستپێبکه‌یت بیێته ناوبهیات بچێته‌وه ڕاست له‌ڕاسته‌وه بێته‌وه به‌یات به سێگا خه‌تم بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وا بێت نه‌ک ته‌نیا خۆشه به‌ڵکو زۆر جوان و پێشکه‌وتوو تازه‌شه چونکه له‌کوردیدا شتی وانهکراوهتهنیا له‌عه‌ره‌بی کراوه ئهمهتایبهته به‌عه‌ره‌بی هیوادارین له‌کوردیش شتی وابکرێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی جوان و زانستیانه.
پڕۆژه‌کانی زۆره
له کۆتایشدا له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی داهاتوویه‌وه ڕه‌زازی وتی : سێدییهکم به‌ده‌سته‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ گروپی شه‌مش ده‌یکه‌م که‌گروپێکی کوردی ئێرانین ، پاشان سێدییهکی دیکه‌شم ئاماده‌یه له‌گه‌ل کاک گۆران کامل، هه‌روا ماوینه‌ته‌وه چونکه له‌م سێدییه زهرهرمانکرد بۆ ئه‌و سێدییهی گروپی شهمس که‌کاک هه‌ژار زههاویشم له‌گه‌ڵه ئهوخهریکی کاره‌کانییه‌تی وه‌کو مهنێجهری من داوامان له ئاسیا سێل کرد وه‌کو سپۆنسه‌ر به‌داخه‌وه ڕه‌دیان کرده‌وه ته‌نیا شوێن کهپشتیوانییهکی که‌می کردین ته‌نیا کوردساته،بڕیاره داوا له‌کۆمپانیای قه‌یوان و به‌شێک لهکۆڕهک که‌کاک ئاسۆ بامۆکی خاوه‌نییه‌تی بکه‌ین بزانین یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر یارمهتیمانیاندا زۆرباشه ئه‌گه‌رنا ناچارین خۆمان بهکۆنسێرت کاره‌کانمان به‌ڕێوه‌به‌رین گۆرانی نوێم زۆره.