تابلۆ حه‌سه‌ن/ماسته‌ر له سایکلۆژی- ئه‌ڵمانیا :له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ئێران هه‌مو کێشه‌کانی خۆی به‌هه‌ڵواسراوی به‌جێهێشت و شه‌رێ به‌رامبه‌ر پژاک ڕاگه‌یاند ، دیاره بینه‌ری ئه‌م شانۆیه له یه‌که‌م ساتدا مانشێتی پژاکی به‌رچاو ده‌که‌وێت به‌ڵام دوای تێروانینێکی کورت ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م مانشێته ته‌نها په‌رده‌یه‌که کۆمه‌ڵێک مه‌به‌ست له پشتی خۆی حه‌شار ده‌دات
که گرنگترینیان ئه‌وه‌یه که ئێران ده‌یه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه سه‌رنجی ڕای گشتی جیهانی و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ماوه‌یه‌کیش بێت له دۆسیه‌ی پیشه‌سازی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی دووربخاته‌وه که ماوه‌یه‌که ده‌ستی ئه‌م وڵاته شه‌ڕه‌نگێزه‌ی به‌ستووه و هه‌مو رۆژێک خۆی به‌رامبه‌ر سزایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی نوێ ده‌بینێته‌وه ، جگه له‌مه ئێران ده‌خوازێت هه‌رێمی کوردستان وه‌کو باشووری عێراق ببێته ده‌سته‌مۆی خۆی ، دیاریشه بۆ ئه‌م کاره‌ی ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵیک ئامانج بپێکێت و که یه‌که‌میان هه‌رێمی کوردستان له‌م که‌شی ئارامییه‌وه بگۆرێت و بیکاته هه‌رێمێکی نائارام نه‌وه‌ک له سێبه‌ری ئارامی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ده‌وڵه‌تێکی دانپیانراو بێته به‌رهه‌م و له هه‌مان کاتیش‌دا پێگه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا لاواز بکات تا قۆناخێک که ئه‌مریکا داری ده‌ستی فرێبدات مل بداته رێگه‌ی گفتوگۆ له گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌خوازێت پشت ببه‌ستێت به کۆمه‌ڵێک پارتی شیعی ئیسلامی که له عێراقدا باڵاده‌ست و خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌رین و هه‌ر هه‌مووشیان به پاڵپشتی لۆجستی خۆی رۆژێک له رۆژان له دایکبوون .
ڕه‌نگه تا ئه‌م شوێنه هه‌م ئێران و هه‌م توێژێنه‌ره سیاسیه‌کان ئه‌م کاره‌ی ئێران به پلان و تاکتیکێکی سه‌رکه‌وتوو له قه‌ڵه‌م بده‌ن به‌ڵام به رای من ئێران له‌م هه‌نگاوه‌ی به ویست و ئیراده‌ی خۆی خۆی هه‌ڵداوه‌ته ناو قوڕ و لیتهیهکهوه که یان به زه‌حمه‌ت لێی ده‌رده‌چێت یانیش ئه‌گه‌ری خنکانی ته‌واوی هه‌یه له‌م لیته خه‌سته‌دا هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ئێران تهوقیتیکی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه ، هه‌مو ده‌زانین هه‌مو ئه‌و رژێمانه‌ی له شێوه‌ی ئێرانن وه‌کو سیسته‌می حوکمڕانی دووچاری شۆڕسی جه‌ماوه‌ری بوون و زۆربه‌شیان وا خه‌ریکن به‌ره‌و زبڵکوانی مێژوو هه‌نگاو ده‌نێنن ، میلله‌ت له‌م وڵاتانه‌دا به‌ره‌و رووی سیسته‌می حوکم بوون و سه‌ره‌رای قوربانیه‌کانیان جگه له سه‌رکه‌وتینی هه‌تاهه‌تایی به هیچ چاره‌سه‌رێکی دیکه قایل نابن ، ئه‌گه‌ر چی گڕی مه‌شخه‌ڵی ئه‌م شۆڕشه هێشتا نه‌گه‌یشتووه به ئێران به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاگاداره له‌مباره‌یه‌وه که پێشتر ڕژێمی ئێران ته‌نها به خۆڵپژاندنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی تاران کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کات ، که‌وابوو له ژێر خۆڵه‌مێشی چاره‌سه‌ری ته‌واری ئێران هێشتا گڕێکی ئه‌ستوور خۆی مه‌ڵاس داوه و هه‌ر کاتێک بوارێکی گونجاو بێته کایه‌وه ئه‌و گڕه دیسانه‌وه ده‌که‌وێته‌وه بریسکان، بۆیه ئه‌گه‌رێکی به‌هێز له که‌شی ئێران‌دا هه‌یه بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری و ئه‌م که‌شه‌ش خودی ئێران دروستی کرد کاتێک بریاریدا هێڕش به‌رێته سه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌کانی پژاک ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که ئه‌گه‌ر ته‌نها چیاکانی کوردستان مه‌یدانی شهربێت ئه‌وا ڕه‌نگه ئه‌و فرسه‌ته وه‌کو پێویست نه‌لوێت ، بۆیه زۆر گرنگه هه‌م پژاک و هه‌م هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کورد له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکهشهوهسهرچهم هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی دیکه‌ی ئێران سوت له‌م که‌شه وه‌ربگرن بکه‌ونه پلاندانانی به‌په‌له بۆ ئه‌وه‌ی شانۆکه بگوێزرێته‌وه شه‌قام مه‌یدانه‌کانی تاران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماره‌ی ئێران ببێته ئه‌و تاڵهپووشهی پشتی کۆماری شیعه‌گه‌رێتی ئێران کۆتایی پێبێت .