مەسعودی مەلا ھەمزە: بە ئامادەبوونی نوێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و نوێنەری دەرھێنەرانی کورد فێستیڤاڵی سینەمای گەڕۆک لە شارەکانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق دەستی پێکرد.
لەم فێستیڤاڵەدا چوار کورتەفیلمی کوردی نمایشکران، کە بریتی بوون لە” ئاوس- شێرزاد ھیدایەت، ھەنگاوەکانی مەرگ- پێشڕەو نەبەرد، درز- ئەمیر تەھا، نیشتمان- عەبدولخالق جەودەت”.
لالۆ رەنجدەر نوێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لە فێستیڤاڵەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی”لەمیانی فێستیڤاڵی سینەمای گەڕۆک ٤ کورتە فیلمی کوردی لە شارەکانی بەسرە ٤ جارو دیوانیە ٣ جار و بابل ٢ جار و بەغدا ٢ جار نمایشکران و ھاوشانی فیلمە کوردییەکان ٣ کورتە فیلمی عێراقیش بەشداربوون”.
لالۆ رەنجدەر گوتیشی”سەرجەم کورتە فیلمە کوردییەکان خەڵات کران و لیژنەی فێستیڤاڵ دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بەشداری سەندیکای ھونەرمەندان و خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشی”.