كارۆخ مەلا ئەسعەد: لە ئاییندەیەكی نزیكدا تازەترین كاری بڵاو دەكاتەوە كە ئەو كارەیشی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێك گۆرانییە و ئەلبوومەكەیشی خۆی لە 10 تراك دەگرێت و لە وڵاتی توركیا كارەكانی بۆ كردووە، هاوكات چەندین تێكستنووس و ئاوازدانەری بەرچاویش بەشدارییان لەو كارەیدا كردووە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا گۆرانیبێژ (سۆران سەفیر) بۆ “هەولێر” گوتی: “سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی ئەلبوومێكی گۆرانیم، ئەلبوومەكەیشم لە 10 ترام پێك هاتووە و چەندین ئاواز و تێكستی گۆرانییەكانیشم لە لایەن خۆمەوە ئامادە كراون. هەروەها ئاوازی (زانا جەبەلی) و (موڕات سەكریالی)ـیشم بەكار هێناوە و چەند تێكستێكشم لە لایەن (شاڵاو عەلی) و (كاوە حوسێن) و (زانا جەبەلی)ـیەوە بۆ نووسراوە.”
گوتیشی: “تەواوی كارەكانی ئەو سێدەیە نوێیەم لە وڵاتی توركیا لە ستۆدێوی (can) لای (موڕات سەكریالی) بەئەنجام گەیاندراوە و خەرجی و تێچووكەیشی بە 50 هەزار دۆلار مەزندە كراوە.”
ئەو مزگێنی دەدات بە هەوادارنی كە بەر لە بڵاو كردنەوەی سێدەكەی گۆرانییەكیشی بۆ زیاتر سەرخستنی باشووری كوردستان و خوێنی شەهیدە سەربەرزەكان چڕیووە.
(سۆران سەفیر) وەكو خۆی باسی لێوە دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەی تاوەكوو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەكدا نەكردووە.