سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین /ئه‌مستردام : شانۆی بێ‌سنور، ده‌زگایه‌کی نمایشی شانۆیی فره‌کلتوری خۆبه‌خشه ساڵی 1994 له هۆڵه‌نده دامه‌زراوه. ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 02-04-2011 کاژێر 20:30 ئێواره له شاری ئارنێم له هۆڵی (Huis van Puck) و ڕۆژی هه‌ینیی ڕێکه‌وتی 15-04-2011 کاژێر 20:15 ئێواره له شاری ئهپڵدۆرن له هۆڵی (Podium Gigant).
شانۆگه‌ری (شێوه ئاوێنه) پێشکه‌ش ده‌کات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌نیمان به هونه‌رمه‌ند باکۆ سۆرانیه‌وه کرد، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌م شانۆگه‌ریه بزانین، به‌ڕێزیان به‌م جۆره بۆمان دووان.
پ : مه‌به‌ستتان له پێشکه‌ش کردنی شانۆگه‌ری (شێوه ئاوێنه)، چیه..؟ده‌توانن به کورتی له ناوه‌ڕۆکی ئه‌م شانۆگه‌ریه بۆ خوێنه‌ران بدوێن..؟
باکۆ سۆرانی: گیانبازیه‌کی نه‌مر بۆ ساده‌یی و پاکی ڕۆحی مرۆڤ….. ئه‌م شانۆگه‌ریه باس له چاره‌نوسی مافی تاک ده‌کات له کۆمه‌ڵگادا، شازاده شیرین له مه‌مله‌که‌ته‌که‌یدا بۆ به‌ختیاری ژیان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک ده‌گاته ده‌سته‌ڵات، بۆ ئه‌وی مافی زه‌وتکراوی گه‌ل به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری مافی خه‌ڵک زه‌وت ده‌کات و ده‌یه‌وێت، خه‌ونه‌کانی هاوڵاتیان سانسۆر بکات.. خه‌نده‌کانی مرۆڤ هه‌ڵوه‌رێنێت، له کاتێکدا ئه‌و بێ ئاگایه له‌وه‌ی، که ده‌نگی گه‌ل له مێژه به دووی دۆزینه‌وه‌ی خه‌ونی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی و هاوسانیدا وێڵه.
پ: ناوه‌ڕۆکی ئه‌م شانۆگه‌ریه بۆ خزمه‌ت به چ کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌کات کات و شوێن لێره‌دا چۆنه..؟
باکۆ سۆرانی: شانۆنامه‌ی (شێوه ئاوێنه) کات له چیرۆکی ئه‌م شانۆگه‌ریه‌دا دیاری نه‌کراوه و ره‌نگه له هه‌موو شوێنێک و له هه‌موو کات و ساتێکدا ڕوو بدات.. له به‌غداد، شه‌نگه‌های، دارلبه‌یزا و ئه‌مستردام.
واقیع و فه‌نتازیای له یه‌ک پێوانه‌دا له خۆ گرتووه، به‌ره‌و یه‌کدی وه‌ستاون. چیرۆکی ئه‌م شانۆگه‌ریه، گه‌ڕانێکه به دوای خه‌ونی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤدا، که دوور بێت له ده‌سته‌ڵات، باس له ئازادی هه‌موو تاکێک ده‌کات.
پ: ده‌قی ئه‌م شانۆگه‌ریه له کوێی ده‌قه خۆماڵی و جیهانیه‌کاندایه..؟
باکۆ سۆرانی:
به‌نده (باکۆ سۆرانی) ده‌قی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ی ئاماده‌کردووه و ده‌ریهێناوه و شانۆگه‌ریه‌که تێهه‌ڵکێشێکه له که‌لتوری کوردی به که‌لتوری ڕۆژئاوا، تیپی شانۆی بێ‌سنور ده‌زگایه‌کی نمایشی شانۆیی فره‌کلتوری خۆبه‌خشه له ساڵی 1994 ه‌وه له هۆڵه‌نده دامه‌زراوه و هه‌وڵ ده‌دات، پردێک دروست بکات له نێوان که‌لتوره جیاوزه‌کاندا، تیپه‌که‌مان به‌شداری ده‌کات له به‌رهه‌مهێنان و جێبه‌جێ کردنی کاری هونه‌ری شانۆ له هه‌موو بواره‌کاندا.
کێن ئه‌کته‌ره‌کان و هونه‌ریه‌کانی شانۆگه‌ری (شێوه ئاوێنه)..ده‌مانه‌وێ به کورتی پێمانی بناسێنی..؟
باکۆ سۆرانی:
ئه‌کته‌ره‌کانی له‌م نمایشه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن و کاره هونه‌ریه‌کانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. دیسان تێکهه‌ڵکێشێکی جیاوازی نه‌ته‌وه‌کانه له هۆڵه‌نده، که بریتین له: فه‌یصه‌ڵ صه‌بری، ستیڤان هیدما، کوڤان ڕۆمسدوک، لیا ڤیسه، هینک پێن، یاپ لیونارد، هینیکه ڤۆنیک، ناتی ههرمسه، هاوژین به‌ختیار،ئیفیا ڤان دێر سخۆت، سامان ژین
ليندا یاكوبسن، زاگروس جه‌بار، ئه‌سرین ره‌حيمي، نه‌سرین خۆشکه‌لام، كاثرين مۆس، په‌روین په‌ناهیده و ئاناکاترین كلۆمب، نوسینی ده‌ق و ده‌رهێنان باکۆ سۆرانی، به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری فیۆنا سۆرانی، هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا: مۆسیقا: حه‌مه به‌کر، حیکایه‌تخوان: ئه‌دوین دهان، ته‌کنیکار: ڤاوته‌ر فان ئیچ، ساماڵ گۆران، دیکۆر: ئاناکاترین كلۆمب، هینک یونکه‌ر، جلوبه‌رگ: لیا ڤیسه، Caz Egelie, Netty Harmse په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کان: فیۆنا سۆرانی، ڕاف نیوبور.
پ: ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه چۆن توانیوتانه له‌م تێکههکێشیهدا کار بکه‌ن..؟
باکۆ سۆرانی:
ئه‌کته‌رانی خۆبه‌خشی تایبه‌تمه‌ند و ئاره‌زوو مه‌ند، له‌م تیپه‌دا یه‌ک یارمه‌تی ئه‌وی دیکه ده‌دا، بۆ به‌رده‌وامی کاره‌کانمان و سه‌رکه‌وتنی یه‌کدی له پێناوی ئامانجی هاوبه‌شدا، که کاره هونهریهکانمانه.
ئێمه هه‌موو که‌سانی خۆبه‌خشین و چی له تواناماندا بێت، له که‌لتوری هه‌مه ڕه‌نگی گه‌لانه‌وه به‌رهه‌می دێنین و نمایشی ده‌که‌ین، به‌شێکی زۆرمان تایبه‌تمه‌ندین له بواری دنیای شانۆدا و هه‌ندێک ئاره‌زوو مه‌ند و وه‌ک په‌ناهه‌نده هاتووینه‌ته هۆڵه‌نده، جارێکی تر ژیانی خۆمان دروستکردۆته‌وه، به شێوازێکی نوێ و ده‌مانه‌وێ به‌هره و توانای خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌رانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه جوداکاندا بۆ ئامانجێکی پیرۆز و خۆشی جه‌ماوه‌ری شانۆ و بینه‌رانی پێشکه‌ش بکه‌ینه‌وه.
پ: ده‌ته‌وێ چی تر ده‌رباره‌ی تیپی شانۆی بێ‌سنور به خوێنه‌ران بڵێی…؟
باکۆ سۆرانی:
به دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم شانۆی بێ‌سنور، وه‌ک ده‌زگایه‌کی باوه‌ڕپێکراو له ئاستی ناوخۆ(شاری ئهپڵدۆرن) و سه‌رتاسه‌ری هۆڵه‌نده ناسراوه و له ساڵی 2000 خه‌ڵاتی ڕابۆ بانکی Amateurdag مان برده‌وه و له ساڵی 2001 دا بۆ دوو خه‌ڵاتی دیکه‌ی سه‌رتاسه‌ری نیشتمانیی پاڵیوراین به ناوه‌کانی: (de bemoei-je d’r-mee prijs’ en Het Nationale) که له له 725 پرۆژه ته‌نها 20 یان پاڵێورابوون بۆ ئه‌م خه‌ڵاتانه شانۆی بێ‌سنور یه‌ک له‌و 20 پڕۆژه‌یه بوو. بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان:
بۆ کۆمه‌ک و یارمه‌تی تیپه‌که‌شمان به‌هۆی ئه‌م کۆنتۆبانکیهوه:
op giro 8326775 t.n.v. Stichting Theater Zonder Grens.
پ: دوا ووته‌ی شانۆی بێ‌سنور:
ووشه‌کانی ئێمه بێ کۆتاییه، به‌ڵام ڕێگه‌م بده بڵێم: بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئاستی ڕۆشنبیری و به‌رزکردنه‌وه و فراوانکردنی هۆشیاری و دیدی بینه‌ر، ئه‌ویش به دانان به‌رهه‌مهێنان و تێههکێشکردن له نێوان ده‌قی خۆماڵی و بێگانه‌دا، ده‌توانین په‌یامه‌که‌مان بگه‌یه‌نین و ماوه‌ته سوپاسی زۆرم بۆ: میشێل دکۆرت، ماریهلا هیدما، ده‌زگای Roc Aventus له ئهپڵدۆرن، بانکی ڕابۆ له ئهپڵدۆرن و ده‌ستگرتن و له پشت وه‌ستانی لێبڕاوانه‌ی یانه‌ی کوردی “میدیــا” له ئه‌مستردام، له ناوه‌ڕاستی نه‌وده‌کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ به تایبه‌تی ئاراس که‌مال، سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین و به‌ختیار به‌کر.