دوابەدواى ئەوەى هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر بەشدارى لە چەندین شانۆگەرى و زنجیرە دراما کرد، بۆ یەکەم جار بەشدارى لە فیلمى سینەمایی شوێنێک بۆ یارى لە دەرهێنانى شەوکەت ئەمین کرد‌و ئێستا بۆ بەشدارى کردن لە فێستیڤاڵی فیلمى یۆسان ئێستا لە کۆریایە.لە لێدوانێکى تایبەتدا گۆڤار ئەنوەر گوتى: خۆشحاڵم دواى ئەوەى وەکو یەکێک لە ئەکتەرانى سەرەکى لە فیلمى شوێنێک بۆ یارى لە دەرهێنانى شەوکەت ئەمین کورکى کرد و ئێستا ئەو فیلمە لە بەشی کێبڕکێی خولى “14”ەمینى فێستیڤاڵی یۆسان وەرگیراوە و منیش وەکو ئەکتەرێکى سەرەکى بەشداریم کردووە لەو فێستیڤاڵە هاوشان لەگەڵ دەرهێنەر و چەند ئەکتەرێکى دیکە، دەشمەوێ لە رێگاى ئەو فێستیڤاڵەوە بە هەموو دنیاى بڵێم ئاستى ئەکتەرى کوردیش هیچی کەمتر نییە لە ئاستى ئەکتەرانى دنیا و هیوادارم بتوانین کارى باشتر بکەین.
هەروەها بەپێی راگەیاندنێکى کۆمپانیاى نارین فیلم کە کۆپیەکى دەستمان کەوتووە هاتووە کە: فیلمی سینه‌مایی (شوێنێک بۆ یاری – KICK OFF) له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی که وه‌کو یه‌که‌مین به‌رهه‌می هه‌رێمی کوردستان و ژاپون دێته ئه‌ژماردن، له یه‌که‌مین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌ئاستی جیهاندا له به‌شی کێبڕکێی سه‌ره‌کی 14همین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پوسان له کۆریای باشوور وه‌رگیرا.
ئه‌م فیلمه له به‌شی “جه‌ریانی نوێ” له 14 همین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پوسان له کۆریای باشور نمایشده‌کرێت و له‌گه‌ڵ 11 فیلمی سینه‌مایی دیکه‌دا له ده‌رهێنه‌ره‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی 30 هه‌زار دۆلار له رکابه‌ریدا ده‌بێت.
فیلمی سینه‌مایی (شوێنێک بۆ یاری) دوای تێپه‌ڕکردنی دوو ساڵ له ده‌ستپێکردنی نوسینی سیناریۆ تا دوایین قۆناغه‌کانی کۆتایی، که به شێوه‌ی پڕۆفێشیناڵ کاری بۆ کراوه، ئاماده‌ی نمایش بووه، ئه‌م فیلمه له ماوه‌ی دوو مانگدا له شاری که‌رکوک وێنه‌گیراوه و کۆمه‌ڵێک ستافی پیشه‌یی سینه‌مای ئێران و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماکاری کورد به‌شدارییان تیایدا کردووه و چیرۆکی فیلمه‌که به تۆپی پێی و کاریگه‌ری شه‌ڕ له سه‌ر ژیانی گه‌نجان گرێدراوه.
له به‌شی “جه‌ریانی نوێ” فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پوساندا که تایبه‌ته به به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره تازه ده‌رکه‌وتووه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا، ژان ژاک بینێکس ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی وه‌کو سه‌رۆکی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵ له ته‌نیشت “یاسیم ئۆستاغلو” ده‌رهێنه‌ری تورکیایی و هه‌روه‌ها سینه‌ماکارانی وڵاتانی تایوان، تایله‌ند و کۆریای باشور فیلمه‌کان ههڵدهسهنگێنێتئهم فێستیڤاڵه به نمایش‌کردنی 355 فیلم له 70 وڵاتی دنیا له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا، له‌وانه (جه‌ریانی نوێ، ده‌لاقه‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا، سینه‌ما جیهان) و هه‌روه‌ها به‌شی تازه دامه‌زراوی (خه‌ڵاتی فڵه‌ش فۆرۆرد) له رۆژانی 8 تا 16ی ئۆکتۆبه‌ری 2009 له‌شاری به‌نده‌ری پوسان له کۆریای باشور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌که‌مین نمایشی جیهانی 98 فیلم، هه‌روه‌ها یه‌که‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی 46 فیلم له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی فیلمی پوسان- دا ده‌بێت، که فیلمی سینه‌مایی “شوێنێک بۆ یاری” له ده‌رهێنانی شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی یه‌کێک له‌و فیلمانه‌یه.
فیلمی سینه‌مایی “شوێنێک بۆ یاری” دوای فیلمی سینه‌مایی “په‌ڕینه‌وه له غوبار” دووه‌مین فیلمی بڵندی شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی- یه که کاری وێنه‌گرتنه‌که‌ی له مانگی 7 و 8 ساڵی 2008 دا له‌لایه‌ن سالم سڵه‌واتی له‌شاری که‌رکوک و له هه‌لومه‌رجێکی نائاساییدا ئه‌نجامدراوه.
جێی ئاماژەیە هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماوەیەکى زۆرە کارى هونەرى دەکا و زیاتر وەکو ئەکتەرێکى کۆمیدى خاوەن جەماوەر ناسراوە.