پڵاو ماش
کەرەستەکان :-
1 بەرداخ برنج
1بەرداخ و نیو ماش
1بەرداخ روون
خوێ بەپێ ى پێویست
1 نانى تیرى
ئامادەکردنى :-
برنجەکە دەشۆینەوە دوایى دەکولێنین ئینجا دەپارزنین دوایى ماشەکەش وەکو برنجەکە لێ دەکەین پاشان پارزنینى هەر دووکیان مەنجەلێک دەهێنین هەندێک روون لەناو دەکەین و نانەکە دادەنێین ئینجا ماش و برنجەکە لەگەڵ یەک تێکەڵ دەکەین دوایى لەناو مەنجەلەکە دەکەین ئینجا روونى بەسەر دادەکەین لە دێم دادەنێین بۆ ماوەى (15) دەقیقە لەکۆتایى دا پێشکەش دەکرێت.
روخۆش موعتهسهم