ن\ئارام کەرکوکی : ببورن دەڵێم کەرکوک وا خۆل وخاشاک دایپۆشی،ببورن کە دائیرەیەکی تێدا نیە بە دائیرە بچێت سەرجەم بیناکانی ڕووخاوکۆن ،ببورن کە دەڵێم کارەباو کێبڵی گەیاندنی کارەبا کۆنە،ببورن دەڵێم شۆستەکانی بە شۆستە ناچن،ببورن دەڵێم میدیای ئازادی تێدا نیە لە چەند ڕۆژنامەنوسێک کە بەپەنجەی دەست دەژمێردرێت و ڕەخنە دەگرن،ببورن
دەڵێم کوچەو کۆڵانی بە بنکەی حزبی و کۆنکرێت گیراوە ،ببورن کەدەڵێم شوێنێکی گەشتوگوزاری بۆ گەنج تێدانیە،ببورن کە دەڵێم ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بریارێکی گەنجی کەرکوک بێ بەش دەکات،ببورن لەکەرکوک کوالێتی کۆنترۆل لەکەرکوک نیە،ببورن دەڵێم پەروەردەی کوردی بی خزمەت وبێ کەس،ببورن دڵێم بە ھەزارەھا دۆسیەو برین لەکەرکوکدا ھەیە کە سارێژنەکراوە،ببورن زۆر کەس وا کەرکوک چۆڵ دەکات،بالێرەوە باسی ئەوە بکەین کەرکوک بۆ حاڵی وایە بێ گومان نەبونی رەقابە نەبوونی چاودێرو نەبوونی پارێزەر نەبونی ڕوشنبیری تاک نەبوونی کەسانی دڵسۆز وشارەزا لە بواری لێکوڵینەوەی ئابوری، من چەند پرسیارێک لە بەر پرسان و رۆشنبیر و ڕۆژنامەنوسان دەکەم ،لە دوایشدا بزانن چی بۆ کەرکوک کراوە وەرن بەچاوی خۆتان بیبین بە قەدەرای ئەو بودجە زەبەلاحە،لەساڵی ٣٠٠٣ێ وە تا ئەمساڵ بودجەی کەرکوک تا ئەمساڵ چەند بوو بە پترۆ دۆلاری ئەم دوساڵەوە؟بودجەی دەستکەوتی وەبەرھەمھێنان لە کەرکوک تا ئەم ساتە چەند بوو؟برە پارەی خێری حکومەتی ھەرێم و خێری حزبەکان بۆ کەرکوک چەند بوو؟برە پارەی موڵکە بە کرێ دراوەکانی کەرکوک چەندە؟برە پارەی گوومرگ و سزادان و دەستکەوتی سودی کۆمپانیەکان چەندە؟دەست کەوتی بر پارەی کارە باو پسوڵەی دائیرەکان وبنکەکانی حکومەت لە ٢٥٠دینار تا ٥٠٠دینار بۆ یەک پسوڵەیەک ڕۆژانەو ھەفتانە ومانگانەو ساڵانە چەندە؟داھاتی ئەو موڵکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە چەندە ؟ڕەنگە ئەوەندەی باسم کرد زۆربن بۆ ھەریەک پاساویک ھەبێت بلێن تاوانی ئێمە نەبوە کۆمپانیاکەی پاککردنەوەی کەرکوک سەدجار گۆراوەو وەرە ببینن ئاوەرۆکانی کەرکوک چۆنە،ئەوەندە دەزانم کەرکوک لە پرۆژە دیاریەکانی کە چەند بەرپرسێک کردویانە نوسیویانە لەسەر ئەرکی” فڵان کراوە کەرکوک زۆر خەدرێکی گەورەی پێوە دیارەو ناشزانم کێ بەر پرسیارە و کی تاوانبارە پێ دەچێت ئێمەو دەسەڵات و حکومەتەکان لەگۆیی گایە نوستبێتین یان بلێن ئەوەی رۆیی رۆیی،ئەوەندەش دەزانم وا کەتونەتە کارکردن پێشتر ئەم بودجەیە نراوەتە کام خانەقاوە وەئیستا زۆرترو زۆرتر پارە ھەیە بڵێم ئەمجارە بەشی خواردن وپاشەکەوت کردنیش دەکات ئیشااللە ئاورێک لەکەرکوکیش دراوەتەوە.