ھاوکار نامۆ :ناسلی ئەو گۆرانی بێژەی لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر پەروەردە بوو، خاوەنی ئەلبومێک و چەند کلیپێکە، ناسلی سەردەقی زۆر شتی شکاند لە کاری ھونەری و مۆدێلێکی تری لە گۆرانی و وێنای ھونەری کوردی دروست کرد، توانی بە ماوەیەکی زۆر کەم ناوبانگێکی فراوان دروست بکات، ئەلبومی دووەمی لە کۆتایدایەو بەم زاوانە بڵاو دەبێتەوە، بە خۆشحاڵیەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی داینەوە.
دەنگ:لە گۆرانی( کوڕی ھەولێری) وە دەست پێ دەکەین، بۆچی جیاوازیت لە نێوانی کوڕەکانی کوردستاندا کردووە؟ پێت وا نییە گەنجەکانی سلێمانی و دھۆک و کەرکوک لێت تورە بون؟
ناسلی: سوپاس بۆ ھەموو لایەک من ھەموو کوردستانم خۆش دەوێت و بەتایبەت گەنجان نزیکن لە ھەستی منەوە
بەڵام من تەنھا کچێک بووم کە لەگەڵ مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر کار بکەم و خەڵکی ھەولێر بم بۆیە مامۆستا وابیری کردوە تێکستکی وا بنوسێ گونجاو بێت لەگەڵ بەەنی من , بە دڵنیای پێم خۆشە بەرنامەم ھەبێت یان کۆنسێرت بۆ شاری سلیمانی و کەرکوک دھۆک
دەنگ:دەربارەی گۆرانی (بەقسەم کە)، پێت وایە کچان بە قسەت بکەن؟ ئاواتی زۆرینەی کچان شوو کردنە؟
ناسلی:من زیاتر گۆرانیەکانم وەک تەنزێک دەنوسرێ مەبەستم نییە کچان شوو نەکەن من لە کۆتای گۆرانیە کە دەڵێم شووبکەن
دەنگ:ئەم ستایلانە زۆر تازەن بە نیسبەت کوردستان، بۆتۆ تا چەند قورسە کارێکی ئاوا؟
ناسلی:بێگومان قورسی زۆرە و ڕەخنەشمان زۆر لێ ئەگیرێ بەڵام کوردستان دەبێت ھەنگاوێ نۆێ بنێو تازە گەری قبول بکەین
دەنگ:ئەتەوێ لە رێ ی گۆرانی یەوە چ پەیامێک بە خەڵک بگەینیت؟
ناسلی:پەیامی من خۆشەویستیە بۆ ھەموو کەسێک و نزیک بوونەوەی گەنجان بە شێوەیەکی ھاوڕێ, جوانی سەیری دنیاو خۆشیەکانی بکرێت ئێمە ھیچمان لە ئەوروپا کەمترنییەو کوردستانیشمان لە ھەموو ووڵاتێ:ی دنیا جوانترە
وە پێم خۆشەو مۆدێرنیەت بێتە پێشەوە ڕێ. لە ھەموو شتەکانی تریش بگرین
دەنگ:لەناو ھەموو ئەو بوارە فراوانەی ھونەر، ھەروەھا بۆچی گۆانی ووتنت ھەڵبژارد؟
ناسلی:من ھەر لە مناڵیەوە خولیای کاری ھونەریم ھەبووە بەڵام فەزڵەکەی دەگەڕێتەو بۆ مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر
بەڕاستی ئەو جێگا دەستی دیارەو دەستی گەنجان و کچان بەتایبەتی دەگرێ و ھاوکاریان دەکات و خەونم بوو ڕۆژێک لە ڕۆژان مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر ئەو ئاواتەی بۆ ھێنامە دی بۆی ھێنامە دی
دەنگ:خۆشبەختانە ئێستا چەند (تی ڤی ) یەکی تایبەت بە ھونەر لە کوردستان ھەن… چۆنی دەبینێ؟
ناسلی:زۆر خراپو لەکاری ھونەری زۆر دوورن من ھیچ تیڤیە ئاسمانیەکانم بە دڵ نییە بەڵام کەناڵە ناوخۆیەکان زۆر باشن گرنگی زیاتر بەکاری ھونەری دەدەن
دەنگ:لە میدیا ھونەریەکانەوە ھێرشێکی زۆر لەسەر جەنابتانە، کە گوایە کارەکانت زۆر دورن لە ھونەر کوردیەوە،ئەو ووشە و جل و بەرگانەی بەکاریان دەھێنیت لەگەڵ کۆمەڵگای کوردیدا ناگونجێن، تۆ وەڵامت چی یە بۆ ئەم قسانە؟
ناسلی:ھیچ ھەموو گۆڕانکاریەک قسەی دێتە سەر ھەر ڕۆژەی بەیەکێکەوە دەیگرن ئەمڕۆش سەرەی منەو ماوەیەکی تر ھونەرمەندێکی تر
دەنگ:ئەی دەربارەی کۆنسێرت..بۆچی کۆنسێرت بەئەنجام ناگەیەنیت ؟
ناسلی:ھێشتا کات ماوە بۆ ئەو پرۆگرامە
دەنگ:بۆچی بێ دەنگی لەسەر ئەو تەشھیرەی لە راگەیاندنەکانەوە بە جەنابتان کراوە، وەک و بڵاو کردنەوەی وێنەی تایبەتی خۆت و قسە کردن لەسەر ھەندێ لایەنی تایبەتی ژیانی خۆت؟؟
ناسلی:خوا چاکیان بکاتن چ وەڵامێک بدەیتەوە کە بێیاسان ئەو میدیایەنە
دەنگ:سەردەمی منداڵیت چۆن بووە؟ لە چەند شوێن ژیاویت؟
ناسلی:مناڵێکی بزێو بووم لە ھەولێر لە دایک بووم و لە سوید نیشتە جێ بووم
دەنگ:ئاواتەکانت تا چەند ھاتوونەتە دی؟ چەندی ماون؟
ناسلی:ھەندێ کی ھاتوون و ھێشتا ماوە
دەنگ:ژیانی ھاوسەریت دروست کردووە؟ ئەو پرۆسەیە چۆن دەبینی؟؟
ناسلی:جارێ بیرم لێنەکردۆتەوە
دەنگ:تا چەند مرۆڤێکی ناسک و رۆمانسیت؟
ناسلی:زۆر دڵم ناسکە نەی شکێنی ھا
دەنگ:باسی کارە نوێ یەکانت بکە ؟
ناسلی:ئەلبومی ددووەم تەواوم کروە لە ١١ گۆرانی پێک ھاتووە سەرجەم میلۆدیەکانی مامۆستای خۆشەویست مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر کردوویەتی لەم ئەلبومە کاری زۆر جوانم کردوەو موفاجەئاتی زۆری تێدایە لە گۆرانیەکانم
ھیوادارم جێگای ڕەزامەندی ھەموو لایەک بێت بەزارەوەی کرمانی گۆرانیم ووتووەو ھەروەھا دووو گۆرانیک لەگەڵ ھونەرمەندی دەنگ خۆشو بە توانا کاک ( میرا) ووتووە من زۆر حەز بە دەنگی کاک (میرا) دەکەم
دەنگ:لە کۆتایدا ھەرشتێک بتەوێ بیلێیت؟ زۆر سوپاس بۆ جەنابتان
ناسلی:سوپاس بۆ تۆ کاک ھاوکار، سوپاسێکی بێ پایانم بۆ مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر تا ماوم قەرزاری فەزڵی بەڕێزیانم سوپاس بۆ خەڵکی کوردستان پێشوازیەکی زۆر باشیان لە ئەلبومی یەکەمم کرد لەگەڵ ڕێزی ناسلی.