کچە ھەست ناسک و شاعیری گەنج کانی ئەم جارە گۆرانی بۆ کوردستان دەچڕآ ئەوە ئاشکرایە کە کانی ھەموو جارآ بە ھۆنراوە جوانەکانی ھەستی ھەموان دەھەژێنآ ئەم جارە جیا لە شعر بە گۆرانی دەیەوەێت ھەموان بھەژێنآ . کانی دەڵآ پارچەکردنی کوردستان و دەبەش کردنی لە لایەن دوژمنانەوە ئازارێکی جەرگ بڕ بوو بۆ ھەموان بەڵام ئەمڕۆ دەبینن ھێدی ھێدی گشت پارچەکان دەگەڕێنەوە ئامێزیوڵات و فرمێسکی نیشتیمان ئەسڕن .
گشتمان بە ئازادی کوردستانی باشوور دڵخۆش بووین کە بۆتە ساباتێک بۆ پارچە بێ نازەکانی تری وڵات، خۆشبەختانە خوێنی شەھیدانی کوردستانی ڕۆژئاواشمان بە ھەدر ناچێ و وا دەگەڕێتەوە باوەشی کوردستان.
بەم بۆنەیەوە من و بافڵ سەرھەنگ پێمان خۆش بوو گۆرانییەک بۆ کوردستان و ئازادی ڕۆژئاوا ئامادە بکەین وەک دیارییەک بۆ ڕۆحی پاکی شەھیدان و پیرۆزباییەل بۆ ئەو ئازادییەی ڕوو لە نیشتیمانە بێنازەکەمان دەکات.
ئاوازی ئەم گۆرانییە و دابەش کردنی موزیک لەلایەن ئاوازدەنەری بەتوانا کاک بافڵ سەرھەنگە و تێکستی گۆرانییەکەش لەلایەن کانی ھەڵەبجەیی و بەڕێز ئەزیز خەمجڤین نوسراوە. شایەنی باسە گۆرانییەکە بە ھەردوو زاراوی کرمانجی و سۆرانی دەبێت و لە ستودیۆی یادمێدیا لە وڵاتی ھۆڵندا تۆمار دەکرێت
ئا : ئیبـراھیـم نامـۆ