ھیوا مەلا قادر : لەم وڵاتە تانەمرین رێز لە سەرمایەکانمان ناگرین، وەرزشی ھەولێر تا ھەتایە دەبێت مەمنونی یەکێک لەسەرامایەکانی بێت، ئەویش گۆڵچی لێھاتوو سەرھەنگ موحسینە، ئەو گۆڵچیەیی ئەندازیاری سەرکەوتنەکانی یانەی ھەولێربوو لە زۆربەی پاڵەوانێتیەکانی عێراقدا، ئەو پاڵەوانێتیانەی کە ھەولێرو شاری ھەولێرو یانەی ھەولێرو ھاندەران و ھەوادارنی تۆپی پێ لەھەولێر شانازی پێوەدەکەن.
لەزۆربەی یاریەکانی کۆتایی خولی عێراق ئامادەبووین، ھەمووجار ئەم گۆڵچیە رویەکی جوانی کوردی لەریزی یانەی ھەولێر لێوان لێو لەیاریزانی عەرەبی نیشانداوە، پێکەنینە تیمساح ئاساکەی سامال سەعیدی ناو یاریگای شەعبمان بیرناچێتەوە کە دەیوت ئێمە ھەموو عەرەبین تەنھا گۆڵچیەکەمان کوردە.
ھەر ئەم گۆڵچیەبوو بەرگەی ئەو ھەموو زوڵمەی عیماد ھاشم و ھاوشێوەکانی گرت کە راھێنەری گۆڵچیەکانی یانەی ھەولێربوو، دەمان زانیء دەمان بینی و دەمانبیست کە سەرھەنگ لێوەشاوەترین گۆڵچیی بوە و بەیەدەگ مامەڵەیان لەگەڵ کردووە، وێڕای دژایەتی کردنی دەرونی، لە یاریکردنیشدا ستەمیان لێدەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا سەرھەنگ بڕیاریدا بێ بەرامبەر لەسەر کاغەزی سپی بۆند بۆیانەی ھەولێر نوێ بکاتەوە!!
پرسیارێک لەخۆمان بکەین، ئایا ھیچ یانەیەکی تر نیە بیەوێت بۆند لەگەڵ ئەم گۆل چیە بکات لە عێراقدا؟ بێگومان ھەیە، چونکە گۆڵچیەک گەیشتبێـە ئاستی عێراق سیناریۆی سەرکەوتنی یانەکەی لەپاڵەوانێتی گەورەی عێراقی و عەرەبی گێڕابێت، چۆن چاوی دەرەوەی لەسەر نیە؟ بەڵام ئەم گۆڵچیە پشتی لەپارەو ماڵ کردو شاری ھەولێرو خزمەتکردن بەقەڵای ھەڵبژارد.
پێویستە پارێزگاری ھەولێرو دەسەڵاتدارانی ئەم شارە رێزی زیاتر لەم گۆڵچیە بگرن، لەم سۆنگەیەوە پێشنیار دەکەین پارکێک یان شەقامێکی پایتەختی کوردستان بەناوی ئەم گۆڵچیەوە ناو بنرێت، تا ئێمەش وەک وڵاتان بەزیندویی رێز لە سەرمایە و پاڵەوانانمان بگرین.