ئاشتی گەرمیانی .. ھەولێر : ئەمە ووتەیەکی ھونەرمەندی دەنگ خۆش کاک عەدنان کەریمە کە لە تەلەفزیونی کوردساتی ئاسمانی لەساڵی ٢٠١١ دا سازی داوە. لەدیدارەکەدا باسی لە قەیرانی ھونەری و ھونەرمەندانی کردووە لەم سەدەیەدا.. وولاتی ئێمە بووە بە وولاتی میزاجی و بیسنیس لاند وە ھیچ ھێمایەک وە بیرۆکەیەک نەماوە بۆ ئەوەی لەھونەر وورد ببینەوە وە ڕێزی لێ بگرین ، چونکە ئەوەندەی پارێزگاکان و ئەنجومەنەکان و پەرلەمانتارەکان و سەرکردەکان بەکاری حزبی و کارە سووددارەکانەوە خەریکن ، ئەوەندەی بیر لە سوودی ھەڵبژاردن و شکانەوە بەلای خۆیاندا ھەوڵ دەدەن ، ئەوەندەی بیر لە خانەنیشین و بڕیارە سوودمەندەکانی تاک وەردەگیرێت ، ھیچ کات بیر لە بڕیارێک ناکرێتەوە بۆ ڕێڕەوی ھونەری یان بە یاساکردنی ھونەرو ھونەرمەندان لە وولاتی ئێمەدا.. وەکو کاک عەدنان کەریمی ھونەرمەند باس لە ڕێ پێ نەدانی کۆپی کردن دەکات وەکو یاسا ، پەرلەمانی کوردستان ھیچ کات ئامادە نی یە تاوتوێی یاسایەک بکات باسی وودی ھونەرمەندانی تێدا بێت کە ژیان و ژیانداری و مافەکانیان بپارێزێت، یان ڕێنمایەکان بخاتە ڕوو بۆ بوون بە ئەندامێتی لە سەر بناغەیەکی جیھانی نەک سادەوساکاری وەک لە پەیڕەو پڕۆگرامی سەندیکاکاندا ھاتووە .
ئەوەی وەزارەت و حکومەتی سەرقاڵ کردووە تەنھا بودجەو گرێ بەست و ڕۆتینەکانی ژیانە کە لە وولاتی ئێمەدا بۆ دانانی کۆنتینەری زبڵ و خەشاک یان بۆ مەوقفی باس یان بۆ بەقیرتاوکردن و خانەنیشین و ئەو بابەتانەیە کە کاری مودیر عامێکە .. بەو بڕیارانەوە سەرقاڵن کە مانایی نەماوە لەجیھاندا وە پەرلەمان لە جیھاندا بیر لە خۆش گوزەرانی و ئاسان کردنەوەی ژیانی میللەت دەکەن.. ھونەر کە مێژووی ئەم گەلەی ئێمەیە وە ھونەر چاندو کەلتوور ژیانەوەی وولاتی ئێمەیە ھیچ بەھایەکی یاسایی یان ماف پاراستنی بۆ دانەنراوە .. ئەوەتا ھونەر تەنھا بۆ بۆنەو یادو ڕوو سپی کردنی خۆیان بەکار دەھێنن.. سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان نەیان توانیوە بە ھۆی توندو تیژی حزبی بگەنە ئاستێک مافەکان دابین بکەن بۆ ھونەرمەندان ، کام ھونەرمەند ئەوانی چەندین ساڵە خەباتیان ھەیە ئەندام نین یان نەیان کردۆتە ئەندام؟ من سەیرم دێت ئەوەی تازە لە پەیمانگاکان دەردەچن بەلیست ناوی ھەڵدەواسن و ناسنامەیەکی بێ سوودی پێ دەدەن .. وا من ناسنامەم ھەبوو بەبێ چارەی ژیانداری یان ئەکتیڤی تایتی ڕۆژانە ، بێ خانەنیشینی وە پارێزگاری مافەکانم یان بێ ئەوەی کاری ھونەری ئەنجام بدەم بۆ سەندیکا ئەو ناسنامەیە مانایی چی یە ؟ دەستەیی ھەڵبژاردنەکانی حزبی کە ھەموو دەزگاکان بە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانەوە تا دەگاتە ئەندازیاران و ھونەرمەندان و پزیشکان و کرێکاران ھەر ھەموو لەسەر ئاستی پلەی حزبی دادەرێژرێت. ئەوەتا دوا ھەڵبژاردنی سەندیکای ڕۆژنامە نوسان چی تەلەفوون و تەلەفوون کاری کرا لەسەر ئاستی حزبە بالاکان کە ڕێک بکەون لەسەر چەند کوردسی بۆ من و چەندی تر بۆ ئەو .. ئەی مامۆستایان ؟
تا ئێستا ھونەر نەبۆتە چەتری ئاشتی و برایەتی و جوانی لەم وولاتەی مندا بۆیە ھەرچی کاک عەدنان کەریم و کەمال مەحمەدو مامۆستا ئەحمەد سالاری ھونەرمەند بیڵێت کەمە دەبێت زیاتر باسی کارە بزێوەکانیان بکەن بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسە حزبیانە ڕقیان لە خۆیان بێتەوە.
جوانی وولات لە ھونەردایە لەداھێنان دایە کوا ھونەر لە وولاتی مندا کاتێک وەزیرە بەرێزەکانمان دەستی بۆ درێژ دەکەن؟ وەزارەتی مەئمووریەت یان وەزارەتی تەمشیەیی کاری ئیداری ، کام گۆڕەپان و دیوار بەندی کام سەنتەری ھونەری لە لاکۆڵان و شارەکاندا کام ھۆڵی نمایش کە ھەروەک مامۆستا ئەحمەد سالاری ھونەمەند فەرمووی بە گڵۆپی سفرەوە بە زبڵ و دیواری ڕووخاوەوە ناویان لێ ناوە ھۆڵ و تەلار؟
کوا بڕیارەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئەو نوێنەرە دەزگا ھونەریانە کە گەندەڵی ئەم سەردەمەن.. ساڵانە بەسەدان قوتابی لە پەیمانگاو کۆلیژەکان دەردەچن وە ناویان لێ دەنێردرێ ھونەرمەند کەچی نە پەیکەرو نە جوانکاری و نمایشی ھونەری نەبۆتە سومبڵی کوردستانی من کە خۆمان بە پێشەوای ھەموو کوردستان دەزانین.. بەرپرسان بۆ ئارەزووی تایبەتی خۆیان ھیچ کات بیریان لەوە نەکردۆتەوە چینێک ھەیە بەڕاستی ناوی ھونەرمەندی ماندوو نەناسە یان پێشمەری ھونەرن .. بۆ چەندێک کە سەربە حزبێکن گوڵی سووریان بۆ دادەنێن ، داواش دەکەن ئیوەش وەکو ئەمان وابن .. بۆ چەندێکی تر بەھەژاری دەمرن و کەس نی یە پارچە خامێکی سپیان بۆ بکڕیت.. ئەو ھونەرمەندانەی کە تەنھا ناون وە تۆمارن لەناو تەلەفوون و لیسی پیاوە دەسەلات دارەکان ئەو ھونەرمەندانەی کە ئەو شەوە دەنگیان خۆشە بۆ سەرکردەکان؟ ئەو ھونەرمەندانەی کە دەتوانن تەنھا سیمای ئەو پیاوانە بناسنەوە کە گیرفانیان گەرم دەکاتەوە.. دەزگای ڕۆشنبیری چەندین ساڵا دەبێت بڵێن ( انا للە وانا الیە الراجعون ) . بۆیە من ھیچ کات ناتوانم باسی بکەم چونکە نەماوە بەمانای ووشە .. ئەوەی کە دەیکەن ئەو ھیواو ئاواتە نی یە وە کو دەزگایەک بەڵکو لە جیھانا ئەو چالاکی یە با ڤیستیڤاڵی گەرمیانیش بێت یان بادینان بێت ئێمە لە شارۆچکەیەکی بچووکی ئەوروپادا دەمانگێڕا.. بۆیە سەیرو سەمەرە نی یە بۆ ئێمە کە گروپێک لە بولگاریاوە یان لە ھندەوە یان لە بەنگەلادیشەوە بێت بۆ کوردستان ، چونکە ئەمانە ئەو ھونەرمەندە ناسراوانە نین کە وولاتەکانیان دانیان پێدا دەنێت ، بەڵکو لەو جۆرە زۆرن لە شەقامەکانی جیھاندا خۆیان پیشان بدەن .. کەم کوڕی یەکانی ھونەرمەندی کورد زۆرن وە تاڵن وە دژوارن لەم سەردەمەدا بۆیە من چاوەەڕوان نیم بە ٥٠ ساڵی تر بیری لێ بکرێتەوە تا ئەو بەرپرسە بزنز مانانە دەسەلات بن و لەھونەر تێ بگەن یان لەکەلتووری وولاتێکی مێژوودار تێ بگەن.