شوان عزیز : دڵمان زۆر خۆشە بەوەی لە ئێستادا کەسێک ھەیە لە جیھانی وەرزش شۆرشێکی بەرپاکردوە بۆ گەڕانەوەی جوانیەکانی تۆپی پێ و وەماف دان بە تیپ و یاریزان .
ئەمڕۆ خەونی گشت تیپَک و یاریزانێک دێتە دی بەوەی کەسێکی وەک مۆرینیۆی سێَشڵ وەن ئەبینین لەم جیھانە وەزرشیەدا کە چۆن زۆر جار خۆیی کردوە بە قوربانی تا سەرئەنجام ئەو مافانە بگەڕێنێتەوە …ھەم بۆ تیپ و ھەم بۆ یاریزان . ئەو شۆرشی وەرزشی بە رپاکردوە بۆ ئەوەی چیتر یەکێتی تۆپی پێ ی ئەوروپی بەسەرکردایەتی پلاتینی بەتەنھا چاوی یاریزانێک نەبینیێ کەلم جیھانە وەرزشیەدا بەدەیان یاریزانی چاک ھەیە ئەو تەنھا بڵێت یەک یاریزان ھەیە ئاگاتان لێی ھەبێت ئەممەش جێگای نیگەرانیە بۆ سەرۆکێکی یەکێتیەک کەسەرۆکایەتی تۆپی پێ ی ئەوروپا بکات ، کەئەم بریارانەشی ھەوادارانی وەرزشی تۆپی پێ نیگەران ئەبن پێ ی ، ناکرێت لەم جیھانەدا بەتەنھا ئێمە بە ھەمومان یەک یاریزانمان خۆش بوێت وەیاخوود ئەو یاریزانەی ئەو خۆشی ئەوێت من خۆشم بوێت بۆیە ئەم بەناو سەرۆکە ئەمرۆ کەسێکی لێ راست بوەتەوە کە وەک شۆرشی بەھاری عەرەبی دای ئەماڵێنێ . پلاتینی و ستافەکەی چیتر ناتوانن بەمیزاج یاریزان دەست نیشان بکەن کێ باشترین یاریزانی جیھانە و کێ شایەنی خەڵاتی تۆپی زێرینە . ئەبێت پلاتینی چاو ببینێ بزانێت ئەمرۆِ کێ لەمەیدانە و کێ گۆلکارە و کێ باشترین یاریزانی وڵاتەکەیەتی و ھەم یانەکەشی . ئەمڕۆ کەسێکی وەک مۆرینۆ وەک داینەمۆی ئەم شۆرشە ئەبینم دژ بەم ستافە کەھیچ مانایەیکیان بۆ جوانیەکانی جیھانی تۆپی پێ نەھێشتوەتەوە . ئەممانەن چەندین ساڵە تۆپی پێیان بەرەو ئاقارێک بردوەکە دوور لە گیانی وەرزشی یە . بریارەکانیان ھیچ یەکسانیەکی تێدانیە . خۆیان بریار ئەدەن چ یانەیەک باشترین بێت و چ یاریزانێک باشترین بێت بی َ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ پێوەر . بەڵێ دڵخۆشین بە داینەمۆی شۆرشی وەرزشی بۆ گەرانەوەی جوانیەکانی تۆپی پێ . بۆ ماف دانی یەکسان بە یاریزان و تیپ . نا بۆ بریارە میزاجیەکانتان چاوتان ببینێ بزانن کێیە ئەمرۆ لە مەیدان . بزانن کێ یە باشترینی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی و یانەکەیی نەک بەتەنھا لەخولێک گۆلکار بی . بەڵی ھیوای سەرکەوتن بۆ سپێشڵ وەن بۆ داینەمۆی شۆرشی وەرزشی دژ بە پلاتینی ,.و ستافەکەیی.